پیانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پیانۆ
تەختە کلیلەکانی پیانۆ

پیانۆ (ئینگلیزی: Piano) ئامێرێکی بیستۆکی تەلدارە، چەند چەکوشێکی تایبەت ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ، ئەم چەکوشانە لەڕێگەی تەختەکلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جوڵە. ئەم کلیلانە پێکھاتون لە چەند دەنگێکی سەرەکی بە پیتچی جیاواز (بەرز و نزم) لەکاتی لێدانی پیانۆدا پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و لێدانی مۆسیقا. دروست بوونی پیتچ و دەنگی گڕ و بەرز بەھۆی توند کردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت. ئەم ئامێرە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٠٠ەکاندا دروست بووە و بەرواری دروستی نەزانراوە. ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی زۆرتر لە مۆسیقای کلاسیکی، جاز و سۆلۆدا بەکاردەھێندرێت، ھەروەھا بەکاردەھێندرێت بۆ مەشق کردنی گۆرانیبێژان (تاکو بتوانن نۆتەکانی دەنگیان بناسنەوە) و بەشێکی زۆری ئاوازدانەران ئەم ئامێرە بەکاردەھێنن بۆ نوسینەوەی گۆرانی و ئاواز. ھەرچەندە پیانۆ ئامێرێکی گەورە و قورس و گرانە و ناتوانرێت ھەڵبگیرێت وەک ئامێری دیکە (بۆ نمونە گیتار) ھێشتا لە زۆربەی قوتابخانە و یانەی کۆنسێرتەکان و ستودیۆکان بەردەستە بەھۆی توانا بەھێزەکانییەوە لە لێدانی کۆرد و توانای ھەڵبژاردنی پیتچی زیاتر لە ئامێرەکانی تر و توانای لێدانی نۆتەکان بە نزمی و سافی یاخود بە بەرزی و گڕی. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان مەشقیان کردووە بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژئاوا. ده‌نگی‌ پیانۆ له‌ئه‌نجامی‌ پیاكێشانی‌ چه‌كوشه‌كان له‌سیمه‌كانی‌ په‌یدا ده‌بێت‌و ئه‌م چه‌كوشانه‌ش له‌ئه‌نجامی‌ فشاری‌ كلیله‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ جوڵه‌. سیمه‌كانی‌ پیانۆ به‌نده‌ به‌جێگه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ پێیده‌وترێ‌ "شوێنگه‌ی‌ یاخود ڕووكاری‌ ده‌نگ" كه‌ ڕۆڵی‌ به‌هێزكردنی‌ ده‌نگه‌كان ئه‌گێڕێ‌. پیانۆ وه‌ك دایكی‌ ئامێره‌كان‌و تەواوترین ئامێر ده‌ناسرێ‌. هۆی‌ ئه‌م ناوبانگه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیانۆ ئه‌توانێ‌ مه‌ودایكی‌ زۆر فراوان له‌ده‌نگه‌كان به‌رهه‌م بێنێت له‌كاتێكدا كه‌ ئامێره‌كانی‌ تر ته‌نیا به‌شێكی‌ ئه‌و مه‌ودایه‌ به‌رهه‌م دێنن. پیانۆ له‌شێوه‌كانی‌ ئێستایدا زیاتر له‌حه‌وت ئۆكتاڤی‌ هه‌یه‌ توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ فریكوێنسه‌كانی‌ له‌سنوری‌ 20 تا 5000 هێرتز ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئامێری‌ ڤیۆلۆن ته‌نیا توانای‌ چوار ئۆكتاڤی‌ هه‌یه‌‌و باشترین گۆرانبێژیش ته‌نیا توانای‌ بەرجەستەکردنی كه‌متر له‌سێ‌ ئۆكتاڤی‌ ده‌نگی‌ هه‌یه‌.

جۆره‌كانی‌ پیانۆ[دەستکاری]

  • پیانۆی‌ دیواری‌
  • پیانۆی‌ ئیسپینێت
  • پیانۆی‌ كنسول
  • پیانۆی‌ گه‌وره‌
  • نۆته‌ نوسین له‌پیانۆ

له‌سه‌ر دوو هێڵ "هه‌ڵئه‌گر"ئه‌نجام ئه‌درێ‌. هه‌ڵگری‌ سه‌رەوە بۆ ده‌ستی‌ ڕاست‌و خواره‌وه‌ش بۆ ده‌ستی‌ چه‌پ. به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ هه‌ڵگری‌ سه‌ره‌وه‌ به‌كلیلی‌ سۆڵ‌و هه‌ڵگری‌ خواره‌وه‌ش به‌كلیلی‌ فای‌ هێڵی‌ چواره‌م نیشان ده‌كرێت.

مێژوو[دەستکاری]

ئامێری پیانۆ لەلایەن داهێنەری ئیتاڵی (بارتۆلۆمیۆ کریستۆڤەر (1655–1731)) لەساڵی 1701ی زاینی درووستکراوە لە شاری پادوفا، لە کۆماری بندوقییەیە وە لەو سەردەمەدا خۆی خاوەن کۆگایەکی دروستکردنی ئامێری میوزیکی بووە. پیانۆ له‌سه‌ره‌تادا شێوازێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بوو كه‌ پێیانده‌وت پیانۆی‌ گه‌وره‌و له‌چه‌ندین پارچه‌ی‌ جۆراوجۆراو دروست بووه‌ و خاوەن شێوازو دیزاینێكی‌ جوانە کەله‌ناو ژوورو ماڵاندا داده‌نرێت‌و دیكۆرێكی‌ جوان به‌ماڵه‌كه‌ ئه‌به‌خشێ‌.

كلیله‌كانی‌ پیانۆ[دەستکاری]

حه‌وت كلیلی سپی‌ بۆ هه‌ر ئۆكتاڤێكی‌ پیانۆ بۆ حه‌وت نۆته‌، "دۆ ڕێ‌ می‌ فا سۆڵ لا سی‌" سه‌رباری‌ ئه‌م كلیله‌ سپیانه‌، كۆمه‌ڵێك كلیلی‌ ڕه‌ش له‌نێوان هه‌ندێ‌ له‌كلیله‌ سپیه‌كاندا هه‌یه‌ له‌نێوان كلیله‌ سپیه‌كان می‌‌و فا هه‌روه‌ها سپیه‌كانیشی‌ تر سی‌‌و دۆ. هه‌ر كلیلێكی‌ ڕه‌نگ ڕه‌ش له‌پیانۆ به‌مانای‌ نیو نۆته‌ دێز دێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]