بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەرکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرکی
Herkî, ھەرکی (Kurdish)
فەتاح ئاغای ھەرکی (چەپ)، حاجی سەعید (ناوەڕاست)، و سەید ئاغای ھەرکی (ڕاست)
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
داڕێژە:See below
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
عێراق (پارێزگای دھۆک، پارێزگای ھەولێرئێران (ورمێتورکیا (یەکاری)
زمانەکان
کورمانجی
ئایین
سوننە (شافعی)

ھەرکی بە یەکێک لە گەورەترین ھۆزە کوردییەکان دادەنرێت و بەشی ھەرە زۆری ئەم ھۆزە لە باشوری کوردستان دەژین. ژمارەیەکی زۆریشیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە باکووری کوردستان. و لە ڕۆژاوای کوردستانیش لە شاری عاموود

خێلەکانی ناو ھۆزەکە

[دەستکاری]

ھۆزی ھەرکی دابەش دەبن بە سەر چوار خێلی سەرەکی کەبریتین لە خێلی مەندا و سیدا و بنەجی و سەرھاتی. ھەرکییەکان بە کوردی کورمانجی دەدوێن وەک زۆڕینەی کوردەکان. ئەوانەش بۆ چەند تیرەیەک دابەش دەبن خێڵی مەندا دوو تیرەی لێ دەبێتەوە ئەوانیش (خدری و ڕاست مەندا) کە چەند تیرەو بنەمالییەکی گەورەیان لێ جیا دەبێتەوە و خێلی سەرھاتی پێنج تیرەی لێ دەبێتەوە ئەوانیش (ھاجییەسوری و مژدینی و ناوی و مالەمەدی و مالەشین) کە ئەوانیش دابەش بوونە بەسەر چەندین بنەمالەی گەورە.

شێوازی ژیانیان

[دەستکاری]

ھەرکییەکان لەکۆندا کۆچەر و شوانکارە بوون لەبناری شاخەکانی کوردستان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچیان کردووە بە ئازادی بەڵام ئەم ژیانە ئازادەیان لێ تێک چوو دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروستبوونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سووریا و ئێران کە سنووری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکییەکان دانیان بەو سنوورە دانەدەنا و لە ھاتوچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگرییەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابونی ئەم سنوورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنووری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکییەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بوونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.

ئەمڕۆ ھەرکییەکان لە کوردستانی ئێران لە بەراندز و شەملەکان و شاری ورمێ و لە دەشتەبیڵ (شنۆ) و تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ، بەڵام ھەرکییەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان قەزای خەباتی ھەولێر ئاکرێی دھۆک و ڕۆژھەڵاتی موسل نیشتەجێن، ھەرکی لە تورکیا لە ھەرک و بێداو و گەوەڕی شەمزینان دەژین. ھەروەھا لە دەوری دەریاچەی وان و و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکییەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بوونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکییەکان کراوە.

گوندەکانی ھەرکی لە ورمێ

[دەستکاری]

موانا، شەملەکان، لورزینی، کانی سپی، لێر، ئەنھەر، خانەقا، جورنی، دزگیر، دۆڵە پسان، ئورسی، نرگی، سلامی، ھەفتەوا، گسیان، ھێشماوا، بەرازان، سێگرکان، سوسناوا، ھەلەج، گلاز، سێکانی، حەکی، ئاودی، ڕەشگوند، چریاوا

ئێزابێلا بێرد لەناو ھەرکییەکان

[دەستکاری]

ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەبارەی ھەرکییەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:

دوای کێشانی سنووری ئێراق تورکیا لە ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان حکوومەتی دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەو سنوورەی کەتازە بۆی کێشراوە، بەمە تووشی ڕووبەرووبونەوەی ھۆزەکوردەکان ببویەوە، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە، بۆیە خاتوو بیشۆب ھەرلەھەکاری مایەوە لای گوندنشینە فەلەکان ئەوانەی ناچاربوون باج بدەنە ھۆز و میرە کوردەکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]