بۆتانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆتانی یەکەکە لە دەڤۆکەکانی زارەوی کورمانجی و لە ڕووی قسەکردنەوە زیاتر لە دەڤوکی بادینان دەچێت بەراورد بە دەڤووکەکانی تری کورمانجی، چونکە لەگەل یەکتر ھاوسنوورن، دەڤۆکی بۆتانی یەکەکە لە دەولامەندترین دەڤوکی زاروەی کورمانجی کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە نووسین و خەباتی شعری و داستانی کوردی پی نووسراوە زۆربەی ھەر زۆری ئەو نووسینانە ھەر بە بوتانی بووە و لە دەڤەری جزیرای بۆتاندا سەریان ھلداوە، جزیری بۆتان لە ناوچەیەکی سەختی چیایدا ھەلکەوتووە تاکو ئێستاشێ لەگەلدا بێت حکومەتی تورکیا نەیتوانیوە بە سەریدا زالبێت و بە تەوەوەتی کونترول بکەت، ئەم ناوچەیە بە سەدان داستانی وەک مام و زین نووسەراون و نووسەرانی وەک وەک ئەحمدێ خانێ و بنەماڵەی بەدرخانیەکان و شعرەکانی وەک مەلایێ جزیری و ھەروھا ھەونەرمەندەکانی وەک محمد عەرەف جزراوی و مریامخان بۆتانییش کە یەکەمین ژنی کورد بووە کەبۆ یەکەمین جار گورانی لە سەر مەسرح بلێت ھەر ھەموویان خەلکی ئەم دەڤەر بوون.

ناودارەکانی جزیری بۆتان[دەستکاری]

عەلی حەریری ھەلبەستوانەکی کوردە، خەلکی جزیری بۆتانە، و یەکەمین کەس بووی کە ھەلبەستی بە کورمانجی نووسیبێت، ژیان و مردنی ئەوندە ڕۆن و ئاشکرا نیە بەلام خانێ لە شعرەکانی دا بە مردوو ناوی دەبیت، ھندەک لە نووسەرەکان تەخمینی ئەوە دکەن ژیان و مردنی دەکەوێت سالی ١٠٠٩–١٠٧٩[١]

مریەم خان (١٩٠٤- ١٩٤٩) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی بۆتانە. مریەم خان یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانییەکانی لەسەر قەوان یان گرامافۆن تۆمار کراوە.

حمەدی خانی (١٦٥١–١٧٠٧) ھۆزانوان و نووسەری گەورەی گەلەی کوردە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە[٢]

شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠–١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە کە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت[٣]. جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە و لەگەڵ ئەحمەدی خانی، فەقێ تەیران، مەلای باتە بە گرنگترین شاعیرە کۆنەکانی کرمانجی دادەنرێن. ئەو دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی لێ بەجێ ماوە.

فەقێی تەیران (١٥٦٣-١٦٤١) ھەلبەستوانەکی ناوداری کلاسیکی کوردی خەلکی جزیری بۆتانە. زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە. گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە. ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا. مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە، بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.[ژێدەر پێویستە]

میرعەبدولعەزیز بەدامەزرێنەری میری بۆتان دادھنرێت وزۆرجار بەم میرنشینەش وتراوە میرنشینی ئازیزان یاخود عەزیزان کەلەناوچەی جزیرەودەورووبەری درووست بووە، بۆتی یاخود بوختی ھۆزێکی گەورەی کۆنی کورد بووە و لەناوچەی جزیرە جێگیر بووە لە میرنشینی بۆتاندا.[ژێدەر پێویستە]

میر جەلادەت بەدرخان (٢٦ی نیسانی ١٨٩٣–١٩٥١) سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو. میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٧ لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە. ھەر لە پایتەختی ئەوسای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی یاسای تەواو کرد.[ژێدەر پێویستە]

کامەران بەدرخان لەدایک بووی ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لەشاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا، لەسەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا وە بەردەوام ھاوکاری براکەی جەلادەت عالی بەدرخان بووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕوناھی و ھاوار، ھەر لە شامیش گۆڤاری ڕۆژا نوی بڵاوکردۆتەوە لەدوایشدا گۆڤاری ستێریشی دەکردووە[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Abdusamet Yigit. elî Herîrî, 2009 Berlin
  2. ^ [١]
  3. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.