ھەولێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەولێری (بە کوردیی باکووری: Hewlêrî) ئەو کەسانەن کە لە ھەولێر و دەورو بەری ژیاون کە بە زمانی کوردی سۆرانی قسە دەکەن لە پێشوودا بە گشتی شوێنەکانیان دەکەوتە تەعجیل، گەڕەکی عەرەبان، گەڕەکی مینارە، تەیراوە، سەعدوناوە، خانەقا و ھەروەھا بەو شێوەزارەش دەگوترێ ھەولێری کە لە شاری ھەولێری قسەی پێدەکرێ

ھەندێک جیاوازی لە نێوان شێوەزاری ھەولێری و شێوەزاری سلێمانی
ھەولێری سلێمانی
ئەمن من
ئەتو تۆ
گندۆرە کاڵەک
شفتی شوتی
نەفت نەوت
گۆتن ووتن
قەرات قەڵا
لۆ بۆ
کەپو لووت
دەو دەم
سبەینێ بەیانی
باژێر شار
جێژن جەژن
ھەندەک جیاوازی ڕستەیی
ھەولێری سلێمانی
کووی باشی؟ چۆنی چاکی؟
خەرکی کێندەرێێ؟ خەڵکی کوێی؟
خەرکی ھەولێرێمە خەڵکی ھەولێرم
کەینێ مێوانتان ھات؟ کەی میوانتان ھات؟
ئەوڕۆ کاتژمێر چەند چوویە دەرێ؟ ئەمڕۆ کاتژمێر چەن چوویتە دەرەوە؟
کاتژمێر چار. کاتژمێر چوار
ئەدی لۆ ئەتوم نەدی ئەوڕۆ؟ ئەی بۆ تۆم نەبینی ئەمڕۆ؟
ئاخر قیچەک دوا کەتم ئاخر تۆزێ دوا کەوتم

ھەندێک تێبینی دەربارەی شێوەزاری ھەولێری[دەستکاری]

  • زۆر بەکەمی پیتی (ڵ) بەکاردێ و زۆربەی جار پیتی (ر) لە شوێنی بەکاردێ بۆ نموونە: دڵ دەبێتە در، یان ماڵ دەبێتە مار.
  • زۆرجار ئامرازی پاڵنانی (ی) بەکارنایێ بەڵکو (ێ) لە شوێنی بەکاردێ بۆ نموونە: دڵی من دەبێتە درێ من یان مۆبایلی خۆت دەبێتە مۆبایلێ خۆ
  • پاشگری نەناسراوی (ێک) بەکارنایێ بەڵکو (ەک) لە شوێنی بەکاردێ ھەروەکو کرمانجی سەروو بۆ نموونە: ھەندێک دەبێتە ھەندەک یان کەمێک دەبێتە کەمەک/قیچەک
  • زۆر جار پیتی (ی) لە شوێنی پیتی (و) بەکاردێ ھەروەک کرمانجی سەروو بۆ نموونە: وەکو دەبێتە وەکی یان نووسیویەتی دەبێتە ئەو نووسیتی بەڵام ئەمە وەکو تێبینی سێیەم باو نییە
  • لە سەرەتای وشەدا زۆر جار پیتی (ک) بە (چ/Ç) دەخوێندرێتەوە بۆ نموونە: بۆ کوێ دەبتە لۆ چێ یان لۆ چێندەرێ و بۆ نموونە کیژ بە چیژ دەخوێندرێتەوە

لێرەش لۆمان دەردەکەویتن کە شێوەزاری ھەولێری کاریگەریەکی گەلەک زۆر لە دیالێکتی کورمانجی/ بادینی وەگرتییە