گەورەجوویی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردیی گەورەجوویی ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی گۆرانی-زازایییە کە تایبەتە بە کوردەکانی دو گوندی گەورەجووی مراوە و گەورەجووی قشلاق سەر بە شارستانی داڵاھۆ لە پارێزگای کرماشان. بە ھۆی چیکردنی بەنداو لە گوندی گەورەجوو خەڵکی ئەم گوندە لە ماڵەکانی خۆیان دەرکراونە و زیندووبوونەوەی کوردیی گۆرانیی گەورەجوو لە مەترسیدایە.

ناوی زاراوە[دەستکاری]

خەڵکی دو گوندی گەورەجووی مراوە و قشلاق بە زمانەکەی خۆیان گۆرانی یان دەفتەری دەڵێن. ھەندێک کەس پێ دەڵێت سەیانە کە مەبەست لەوە زمانی ئاخافتنی سەیدەکانی یارسانە. ھەندێک کەسیش بەم زمانە کابلی دەڵێت. ھەروەھا خەڵکانی غەیر گۆران لە گوندەکانی دەورەوبەر ماچۆماچۆی پێ دەڵێن.[١]

پۆلێنکردنی زاراوەکان[دەستکاری]

زاراوەی گەورەجوویی بەشێکە لە دیالێکتی گۆرانی-زازایی. ئەم زاراوە زۆر بە زمانی دەفتەرەکانی یارسان نزیکە و بەم ھۆیە گۆرانی یان گۆرانیی دەفتەریش پێ دەڵێن. چۆن بنزاراوەکانی دیکەی گۆرانی لەناو چووەتەوە و ھەربەتەنیا ئەم بنزاراوە لە ناوچەی کرماشان زیندوو ماوەتەوە، زۆر بابە کە گەورەجوویی و گۆرانی بە یەک مانا بە کار بھێندرێت.

وێژە[دەستکاری]

کۆمەڵە شیعرەکانی «وەلی ھادینەسەب» بە شێوەزاری گەورەجوویی لە ژێر ناوی «زمکان بێدەنگ» لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن پەخشانگەی سەرانە لە کرماشان چاپ و بڵاوکرایەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]