دەفتەری
دەفتەری یان گۆرانیی دەفتەری شێوەزارێکی نڤیسکیی کوردییە کە لە بنەمای بنزارەکانی دیالێکتی گۆرانی-زازایی ھاتووەتەوە ئاراوە و دەقەکانی ئایینیی یارسان پێ نووسراوە. ئەگەرچی ئەم شێوەزارە بە ھەندێک لە زاراوەکانی گۆرانی-زازایی نزیکە و تەنانەت لەسەر بنەمایی زازا-گۆران ھاتووەتە ئاراوە، بەڵام زمانی زگماکیی ھیچ خێڵ و عەشیرەت و ناوچەیەک نەبووە. گۆرانیی دەفتەری بە ماوەی نزیک بە ھەزار ساڵ زمانی ستانداردی کوردەکانی ناوچەکانی باشووری کوردستان (وەکوو کرماشان، ئیلام، کوردە لەکەکان و تەنانەت لوڕەکان) بووە. ئەم شێوەزارە لەبابەتی دەقی مێژوویی و وێشە زۆر دەوڵەمەندە.[١]
پۆلێنکردنی زاراوەکان[دەستکاری]
شێوەزاری دەفتەری بەشێکە لە دیالێکتی گۆرانی-زازایی و بە ماوەی نزیک بە ھەزار ساڵ زمانی ستانداردی گۆرانی بە ئەژمار ھاتووە.
ناو[دەستکاری]
ئەم شێوەزارە بە ھۆی ئەمە دەفتەری دەگۆترێت کە دەفتەرەکانی پیرۆزی یارسان پێ نووسراونەتەوە. جگە لەمە وێشەی حیماسی و پاڵەوانیی کوردی وەکوو بەزمەکانی شانامەی کوردی و ھەروەھا وێشەی دڵدارانەی کوردەکانی نێوەی باشووری کوردستان بەم شێوەزارە نووسراوەتەوە.
ئەمانەش بیخوێنە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "چەمەن ئارا، بێھرووز. ٢٠١١. سەرەتایەک بۆ وێشەی حیماسی و پاڵەوانیی کوردی، بە پێی شانامەی کوردی، لە گۆڤاری وەتارە وێشەییەکانی نوو، ساڵی ٤٤، ژمارەی ١٧٢". Archived from the original on 23ی Aprilی 2018. Retrieved 4ی Marchی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |