کوردیی ناوەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کوردیی سۆرانیەوە)
Jump to navigation Jump to search
کوردیی ناوەندی
سۆرانی، کوردی
قسەی پێدەکرێ لە ئێران
 عێراق
 ھەرێمی کوردستان
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران٦٫٧٥٠٫٠٠٠ کەس  (ڕێکەوت نەدراوە)[١]
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3ckb
Linguasphere58-AAA-cae
Central Kurdish.jpg

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[٢] کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەقەدە، پیرانشار (خانێ)، مھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساین قەڵاو تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان شارەکانی سەقز، بانە، دیواندەرە، سنە، مەریوان دێولان، قوروە، بیجار و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مھاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باشوورە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە.[٣] سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەردەشت لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

ئاخێوەران[دەستکاری]

شارە گەورەکانی ئاخێوەری ئەم شێوەزارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی ئاماری ئێران ئەمانەن:

ژمارە شار ژمارەی دانیشتووانی شارستان (٢٠١٦)[٤] زمان و شێوەزارە کەمینەکان
١ سنە ٥٠١٬٤٠٢
٢ بۆکان ٢٥١٬٤٠٩
٣ مەھاباد ٢٣٦٬٨٤٩
٤ سەقز ٢٢٦٬٤٥١
٥ مەریوان ١٩٥٬٢٦٣ شێوەزاری ھەورامی
٦ بانە ١٥٨٬٦٩٠
٧ پیرانشار ١٣٨٬٨٦٤
٨ قوروە ١٤٠٬١٩٢
٩ نەغەدە ١٢١٬٦٠٢ زمانی ئازەری
١٠ سەردەشت ١١٨٬٨٤٩
١١ کامێران ١٠٢٬٨٥٦
١٢ ساینقەڵا ٩٢٬٤٥٦
١٣ بیجاڕ ٨٩٬١٦٢
١٤ سەرپێڵی زەھاو ٨٥٬٣٤٢ شێوەزاری کوردیی باشووری (زۆرینە)
١٥ تیکاب ٨٠٬٥٥٦
١٦ دیواندەرە ٨٠٬٠٤٠
١٧ جوانڕۆ ٧٥٬١٦٩
١٨ شنۆ ٧٣٬٨٨٦
١٩ پاوە ٦٠٬٤٣١ شێوەزاری ھەورامی
٢٠ ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧
٢١ سەلاسی باوەجانی ٣٥٬٢١٩

ئەلفوبێ[دەستکاری]

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی زیاتر لە ئەلفوبێی عەرەبی کەڵک وەردەگیرێ و لە پەنا ئەلفوبێی عەرەبیش لە ئەلفوبێی لاتینی کەم تا کورتێک کەڵک وەر دەگیرێ.

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووری[دەستکاری]

جێناوە سەربەخۆکان لە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی؛

کوردیی ناوەندی کوردیی باکووری
من ئەز-من
تۆ تو-تە
ئەو ئەو-وی/وێ
ئێمە ئەم-مە
ئێوە ھوون-وە
ئەوان ئەو-وان

دەبەش بوونی زمان[دەستکاری]

  • -language = واتا زمان. بۆ نموونە زمانی کوردی
  • -Dialect = واتا زاروە. کە بچووکترە لە زمان. بۆ نموونە زاروەی کوردی ناوندی.
  • -Subdialect = واتا دەڤۆک یان شێوەزار کە بچووکترە لە زاروەشی بۆ نموونە دەڤۆکی موکریانی.

- موکریانی دەڤۆکەکە لە زاراوەی کوردی ناوندی دا، کە سەر بە زمانی کوردی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ethnologue - Kurdish, Central". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  2. ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=ku-ar/node/215
  3. ^ زەبیحی ١٣٦٧، ل ٤٢
  4. ^ "ئاماری سەرانسەری 1395ی ھەتاوە شار و گوندەکانی ئێران". آمار. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 14ی ئەیلوولی 2019 ھێنراوە. 

زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ورمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]