بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆران (تیرە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆران گەورەترین ھۆزی کوردە لە دوای ھۆزی جاف کە زۆربەیان لە قەزای بەردەڕەش و دەڤەرەکانی کەڵەکچی و چڕە لە قەزای شێخان نیشتەجێن، زۆرێکیان لە مووسڵ، ھەولێر، کەرکووک و سلێمانی نیشتەجێن و بە شێوەزاری کوردی گۆرانی زازایی قسە دەکەن؛[١] گۆرانەکانی دەڤەری بەردەڕەش، و ناحیەی رۆڤیا و گوندەکانی دەوروبەری بەشێوەزارێکی نزیک لە کوردیی ناوەندی قسەدەکەن، وە زۆر لە گۆرانەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باکوور و ڕؤژئاواو تەنانەت لە خوارووی عێڕاقیش گۆران ھەنە و لەم شوێنانە نیشتەجێن

جوگرافیا

[دەستکاری]

گۆرانەکان بەگشتی دەکەونە پارێزگای دھۆک و لەوێشەوە پشکی شێر بەر قەزای بەردەڕەش و قەزای خەبات و، کەلەکچی و، کەلەک و، چڕە و، ڕوڤیا وزیلکان و، ئاکرێ دەکەوێت.

گوند: بەنێنان، بشیریان، دارەتوو، دووگوندان، کەونەباک، زەنگەنان ، گربدەو ، داڵەڕێ، بیۆک، کەلکان، ھەنجیرۆک، کۆراو، شەمسەخڕ[٢]، قەرەناز، مۆریلان، گۆمەزەرد، دۆستەک، خرابەیاسین، پیرچاوش، حەسەنیە، گەویلانێ گەورە، گەویلانێ گچکە، زمزمۆک، جوجەر،گردەپان

جیاوازی شێوەزاری گۆرانی

[دەستکاری]

جێناوە سەربەخۆکان

[دەستکاری]
گۆرانی کوردیی باکووری کوردیی ناوەندی کوردیی باشووری لەکی ھەورامی زازاکی
من، ئەمن ئەز، من من من م من ئەز، من
تو تون ئەتوو تو، تە تۆ تە تو تۆ تە، تۆ
ئەوێک، ئەو ئەو، وی، وێ ئەن ئەو ئو ئاڏ، ئاڏە ئۆ، ئا
ئەمە/مە/ئێمە ئەم، مە ئێمە ئیمە ئیمە ئێمە ما
ئەنگۆ ھوون، وە ئێوە ئیوە ھوومە شمە شما
ئەوانە، ئەوان ئەو، وان ئەوان ئەوان ئون ئاڏی ئینان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «https://web.archive.org/web/20110611030136/http://email.eva.mpg.de/~cschmidt/SWL1/handouts/Holmberg-Odden.pdf» (PDF). لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١. {{cite news}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)