پەیکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆتەڵەوە ڕەوانە کراوە)
پەیکەری نالی، لە باخی گشتی - سلێمانی

پەیکەر یان کۆتەڵ شێوەی کەسێک یان شتێکە کە لە بەرد بتاشرێت یان لە قوڕ، تەختە، کانزا، یان هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێت، بتوانرێت بە قنجی دابنرێت و هەر چوار لای بۆش بێت.[١]

بەو کەسەی پەیکەران دروست دەکات دەڵێن پەیکەرتاش، و بە پیشەکەش دەوترێت پەیکەرتاشی (یان پەیکەرسازی). ئەو پەیکەرانەی لە شێوەی مرۆڤ دروست دەکرێن، بە گشتی ھەمان قەبارە و شێوەی کەسە ڕاستەقینەکەیان ھەیە، بەڵام ھەندێکیان گەورەتر دروست دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی تەنیا بەشی سەرەوەی کەسەکە دەنوێنن. مەبەست لە دروستکردنی پەیکەرەکان بۆ یادخستنەوەی کەسە گرنگەکانە، یان ڕووداوێکی گرنگ، یان بۆ دەربڕینی بیرۆکەکان. بە گشتی لەژێر زۆربەی پەیکەرەکان نووسینێک ھەیە، کە زانیاریێکە لەبارەی پەیکەرەکە، بە تایبەتی گەر پەیکەری کەسێک بێت.[٢]

نموونەکان[دەستکاری]

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.
  2. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، «Statue»، ئاداری ٢٠١٦.