دەروازە:ژن
ڕۆژی جیھانیی ژنانڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی. وتاری ھەڵبژێردراومافی یاسایی ژنان بۆ دەنگدان بەدرێژایی ماوەی زیاد لە نیو سەدە دامەزراوە و لە سەرەتادا لە چەند ویلایەتێک و یەکەیەکی بەڕێوبردنی ناوچەیی مافەکە بە یاسایی ناسێنرا بە شێوەیەکی سنووردار و پاشان لەسەر ئاستی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٢٠دا. یەکەم ڕێکخراوی مافی دەنگدانی ژنان لە ساڵی ١٨٦٩دا ھاتە کایەوە لەڕێی دوو ڕێکخراوی جیاواز کە پێشبرکێیان بوو لەگەڵ یەکتردا، یەکێکیان بە ڕابەرایەتی سوزەن ب. ئانتۆنی و ئیلیزابێت کادی ستانتۆن و ئەوەی دیکەیان بە ڕابەرایەتی لوسی ستۆن. دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و پێشبرکێ لە ساڵی ١٨٩٠دا یەکیان گرت و (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) دامەزراند کە سوزەن ب. ئانتۆنیان وەک ڕابەر دیاریکرد. بەو ھیوایەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیار دەدات بە دەستووری بوونی مافی ژنان بۆ دەنگدان، چالاکەوانانی بوارەکە چەندین ھەوڵیان دا بۆ دەنگدان لە سەرەتای ١٨٧٠کاندا و دوای ڕێگەگرتن لە دەنگدانیان چالاکەوانان داوای یاساییان تۆمار دەکرد. لەڕاستیدا سوزەن ب. ئەنتۆنی سەرکەوتوو بوو کە بتوانێت دەنگ بدات لە ساڵی ١٨٧٢ دا بەڵام دواتر دەستگیرکرا لەسەر کردەکە و لە دادگاییەکی گشتی کراوەدا بە تاوانبار لەقەڵەمدرا کە بووە ھۆکاری تاودانی جۆڵانەوەکە بە گڕوتینێکی نوێوە. دوای ئەوەی دادگای باڵا لە دۆسییەکی ساڵی ١٨٧٥ دا لە دژیان بڕیاری دا، چالاکەوانان دەستیان کرد بە ھەڵمەت و چالاکی بۆ دەیەیەک بە پەیامی ھەموارکردنەوەی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگەدان بە ئازادی مافی دەنگدان بە ژنان ھەرچەندە زۆربەی چالاکییەکان لەسەر بنەمای ویلایەت بە ویلایەت کاریان دەکرد. وێنەی ھەڵبژێردراوجۆجۆ مۆیز نووسەری ڕۆمانی ئەو کچەی بەجێت ھێشت
ئایا زانیوتە؟ویکیپرۆژەکانوەرزشوانی ھەڵبژێردراوماریا شاراپۆڤا لە دایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٨٧ لە ڕۆژئاوای سیبێریا، کچە تێنسزانی ڕووسە، ئەو بەیەکێ لە تێنسزانە ژنە باشەکانی جیھان دەناسرێت لە دوایین ڕیزبەندی پۆلینکردنی باشترین تێنسزانی ژنان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لەپلەی دووەمدایە، لەماوەی ژیانی چەندین پاڵەوانییەتی مەزنی بردۆتەوە لەوانە گراند سەلام و وێمبلدۆنی ٢٠٠٤ و ئەمریکای کراوەی ٢٠٠٦ و ئۆسترالیای کراوەی ٢٠٠٨ و فەڕەنسای کراوەی ٢٠١٢ ئەمەو لەماوەی ژیانی وەرزشیدا ٢٩ دەستکەوتی تاکەکەسی هەبووە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوفرووغ ئەلزەمان فەڕوخزاد (٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ - ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیری ئێرانییە. ئەو پێنج دەفتەری شیعری بڵاوکردووەتەوە کە لە بەرچاوترین نموونەکانی شیعری فارسین لە سەدەی بیستەمدا. فرووغ لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا. فرووغ چەندین کۆمەڵە شیعری لەسەر بناغەکانی کاری نیما یووشیج نووسی و بەم شێوەیە کاری ھونەریی خۆی دەست پێ کرد. ئەم کۆمەڵە شیعرانە بریتی بوون لە: «اسیر»، «دیوار» و «عصیان». دوای ئەم دەورانە فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان، نووسەر و دەرھێنەر، ئاشنا بوو؛ کە ئەم ئاشنایییە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بیروباوەڕ و شێوازی ھونەریی فرووغدا. کە ئەم گۆڕانکاریانە دواتر خۆی لە کۆمەڵە شیعری «تولدی دیگر» و «ایمان بیاوریم بە آغاز فصل سرد» خۆی پیشاندا؛ ئەم کۆمەڵە شیعرانە بوو بەھۆی پەرەسەندنی ناوی فرووغ و لە نێو کۆمەڵگای ئەدەبیی ئێراندا شوێنێکی تایبەت بۆ فرووغ دیاری کرا. کتێبی ھەڵبژێردراوژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. (تەواوی وتار...) پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان | |||||||





