تویتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تویتەر
بە چەند زمان: X
پیشەسازیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دامەزران٢١ی ئازاری ٢٠٠٦
ناو بە زمانی فەرمیX، Twitter
دامەزرێنەرجەک دۆرسی، Noah Glass، Biz Stone، Evan Williams
Chief executive officerLinda Yaccarino
دروشمBlaze Your Glory!، People on X are the first to know.
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەنX Corp.
شوێنی بارەگاکانسان فرانسیسکۆ
ئافرێنەرجەک دۆرسی
دانەر
بڵاوکەرەوەX Corp.
زمانفرە زمان
ڕووداوە بەرچاوەکانaccess restriction، acquisition of Twitter by Elon Musk
دابەشکەرMicrosoft Store
تۆماری پێداچوونەوە1.4
کارپێکەرX Corp.
پەرەپێدەرX Corp.
سەکۆوێبگەڕ
ئامێری وەرگرماوس، تەختەکلیلی کۆمپیوتەر
چەشنی بڵاوکردنەوەdigital download
زمانی بەرنامەسازیجاڤاسکریپت، ڕووبی، Scala، جاڤا
Source code repository URLhttps://github.com/twitter/twitter.github.io
ئەپی ڕەسمیX app
وێبگەhttps://twitter.com
بەستەری وەسفکراوhttps://twitter.com/TwitterFrance، https://twitter.com/en/privacy، https://baike.sogou.com/v15419.htm، https://tapor.ca/tools/1351، https://marketplace.sshopencloud.eu/tool-or-service/LIG20o
Terms of service URLhttps://twitter.com/en/tos
ھاشتاگX
مۆڵەتApache License, Version 2.0
ھێما𝕏، U+EA00
بەکاردەھێنێتTwemoji
Official colorڕەش و سپی
Online access statusregistration required
Access restriction statusregistration required
بەستەری ئەی پی ئایhttps://api.twitter.com
Service status information URLhttps://status.twitterstat.us/
Accessibility statement URLhttps://help.twitter.com/resources/accessibility
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/twitter
بەستەری گەرانhttps://twitter.com/search?q=$1، https://x.com/search?q=$1
ئەو پەڕەی کە جاک دۆرسی دامەزرێنەر بیرۆکەی تویتەری لەسەر دانا
نموونەیەک لە ناوەرۆکی تویتەر بەپێی لێکۆڵینەوەی پییەر ئانالیتیکس، دراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نموونەی زل دراوەن. ██ ھەواڵ(٣٫٦٪) ██ سپام(٣٫٨٪) ██ ڕیکلامی خۆ (٥٫٩٪) ██ قسەی بێ ئامانج (٤٠٫١٪) ██ ئاخاوتن و وتووێژ(٣٧٫٦٪) ██ Pass-along value (8.7%)

تویتەر (بە ئینگلیزی: Twitter) کە لەئێستادا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ X[١][٢] تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن (جاک دۆرسی) دامەزرا، لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست. ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا ھەیە. کۆمپانیاکە دوو تەلاری ھەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک. دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر لە ھەموو جیھان بەخۆڕایییە، و لە سەرتاسەری جیھاندا کراوەیە، واتا ھیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارھێنانی دانەناوە. تویتەر لە ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن ئیلۆن مەسک کڕدرا.[٣]

واتای تویتەر و تویت[دەستکاری]

تویتەر واتا کەسێک یان شتێک بجریوێنێت (جریوێنەر)، تویت واتا جریواندن.

چۆنییەتی کارکردنی تویتەر[دەستکاری]

ماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارھێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت ھەیە کە لە یەک پەیامدا بەکاربێت.

دروستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەر[دەستکاری]

دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).

زمانەکانی تویتەر[دەستکاری]

وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش ھەندێک لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.

بەیداخەکانی (لۆگۆ)تویتەر[دەستکاری]

بەیداخە سەرەتایییەکانی تویتەر کەمێک پەیوەندی ھەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨). بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird). ١- بەیداخی یەکەم لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٦ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠

بەیداخی یەکەم
بەیداخی دووەم

٢- بەیداخی دووھەم لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢

٣- بەیداخی سێھەم لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و تا ئێستا ھەمان لۆگۆیە.

بەیداخی چوارەم
پڕۆفایلی فەرمی تویتەر، لە ماڵپەڕەكەدا، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٣.

ئامارەکان[دەستکاری]

  1. ١٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی ڕۆژانەی ھەیە.
  2. لە پلەی دەیەم دا دێت لەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین جار دەکرێنەوە.
  3. ٣٤٠ ملیۆن جار توویت دەکرێت لەلایەن بەکارھێنەران.
  4. ڕۆژانە ١٫٦ ملیارد جار گەڕان بۆ تویتەر و ئەندام و گشت خزمەتگووزارییەکانی تری تویتەر دەکرێت.
  5. بوونی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان بۆ زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان تایبەت بە تویتەر لایەنێکی سەرکەوتووی تویتەر لەوانە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەندڕۆید و بلاکبێری.
  6. داھاتی ماڵپەڕ تاساڵی ٢٠١٣ نزیکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.
  7. زیاد لە ٥٠٠، ٠٠٠، ٠٠٠ (پێنج سەد ملیۆن) ھەژمارکەری (بەکارھێنەر) ھەیە.

ژمارە پێوانەیییەکانی تویتەر[دەستکاری]

لە کاتی مۆندیالدا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یاری نێوان (یابانکامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانییەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢، ٩٤٠) تویت بوو تەنھا لە ماوەیی یەک چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەھۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣، ٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.

بەکارھێنانی تویتەر لە وڵاتاندا[دەستکاری]

- ئەمریکا زیادلە(١٠٧) ملیۆن.

٢- بەڕازیل زیادلە(٣٣)ملیۆن.

٣- یابان زیادلە(٢٩)ملیۆن.

٤- بەریتانیا زیادلە(٢٣)ملیۆن.

٥- ئیندۆزنیسیا زیادلە(١٩)ملیۆن.

پێکھاتەی تویتەر تا ساڵی ٢٠١٠[دەستکاری]

٣٫٩٪ پێک دێت لە News (ھەواڵ).

٣٫٧٥٪ پێک دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)

٥٫٨٦٪ پێک دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.

٤٠٫٥٤٪ پێک دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).

٣٧٫٥٥٪ پێک دێت لە Conversational (ئاخافتن).

٨٫٧٠٪ پێک دێت لە Pass-along value (ھیچ وشەیەکمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).

ھەندێک لە چالاکییەکانی تویتەر[دەستکاری]

  1. دروستکردنی نەرمەواڵای (سۆفتوێری) تویتەر لە ٢٠١٠بۆ بەرھەماکانی (ئەپڵ).
  2. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تویتەر دانرا و ھەریەک لە دوگمەکانی (Home,Discover,Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
  3. ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
  4. زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی ھەژمارەکان.
  5. خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
  6. خستنەگەڕی خزمەتگوزاری (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دابگرن بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ.

تویتەر و سیاسەت[دەستکاری]

زۆرینەی سیاسەتمەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دای بنێن بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەیان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Twitter is now X. Here's what that means. - CBS News". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). 2023-07-24. Retrieved 2023-07-25.
  2. ^ Dey, Mrinmay; Conlin, Michelle; Conlin, Michelle (2023-07-24). "Elon Musk says Twitter's blue bird to be replaced by an X". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-25.
  3. ^ Isaac, Mike; Hirsch, Lauren (2022-04-25). "Elon Musk and Twitter Reach Deal for Sale". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-04-27.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]