نەخۆشخانەی شار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشخانەی شار ناسراو بە نەخۆشخانە ٤٠٠ قەرەوێلەییەکە یەکێکە لە گەورەترین و فراوانترین نەخۆشانەکانی شاری سلێمانی و لە ڕووی پسپۆڕییەوە بە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتی دادەنرێت .لە ساڵی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی دانراوە و دەست کراوە بە دروست کردنی. سەرەڕای ئەوەی تەواو بوونی ئەم نەخۆشخانەیە ماوەیەکی زۆری خایاند ، دواجار لە ڕێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١٣ پڕۆژەکە تەواو کراوە و لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠١٤ بەشێوەیەکی فەرمی  نەخۆشخانەکە دەستی بە کارکردن کردووە . بە شێوەیەکی تێکرایی و بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی شار خۆی لە ئێستادا نەخۆشخانەکە ١٤٠٠ کارمەند لە خۆ دەگرێت بە نزیکەیی و هەر بەپێی ئەو ئامارانەی نەخۆشخانەکە خۆی بڵاوی کردتەوە هەفتانە بە نزیکەیی  ١٠٠٠ نەخۆشی تیدا دەبینرێت . نەخۆشخانەی شار نەخۆشخانەیەکی فراوانە و چەندین بەشی لە خۆ دەگرێت بۆ نمونە بەشی فریاکەوتنی و بەشی نەشتەرگەری و بەشی چارەسەری سروشتی و هەروەها بەشەکارگێریەکانی وەک ئای تی و بەشی خۆیەتی و بەشی خزمەت گوزاریی و بەشی گەنجینە و بەشی گەنجینەی ئامێرە پزیشکیەکان و بەشی هەندەسە و بەشی ئامار و ژمێریاری و بەشی وورد بینی و مۆڵەتیش لە خۆ دەگرێت .

بەپێی یاسا و رێنماییەکانی نەخۆشخانەی شار ، زانیاری نەخۆش تەواو تێیدا پارێزراوە و تەنها چاودێران و پزیشکان مۆڵەتی بینینی ئەو زانیاریانەیان هەیە .

نەخۆشخانەی شار جیاواز لە نەخۆشخانەکانی دیکە کار دەکات و بە سیستەمی ئەوروپی و سەردەمیانە دەڕوات بەرێوە و کۆمەڵێک یاسای تایبەتبە،خۆی هەیە و وەک یاسایەک

لە نەخۆشخانەی شار مانەوەی مرافق لە لای نەخۆش رێگە پێنەدراوە و بەڵکو نەخۆش بە تەواوەتی لەلایەن پزیشک و کارمەندانەوە خزمەت دەکرێت و هەر کات

لە نەخۆشخانە پێویستی بە یارمەتی هەبوو ئامێرێکی لە بەردەستدایە تاکو لەڕێیەوە بانگی کارمەندەکانی پێ بکات .

تەواوی بەشەکانی نەخۆشانەی شار بریتین لە بەشی تاقیگە و بەشی چاندنی گورچیلە و بەشی نەشتەرگەری مناڵان و بەشی کلینکی ڕاوێژکاری و بەشی نەشتەرگەری گشتی و بەشی پۆستە و بەشی بێهۆشکاری و بەشی کتێبخانە و وانە وتنەوە و بەشی وورد بینی و بەشی ڕاهێنانی سروشتی و بەشی چاودێری وورد و بەشی ئامار بەشی سەنتەری پاکژکەرەوە و بەشی مناڵی نابەکام و بەشی خزمەتگوزاری و بەشی یەکەی چاندی گورچیلە و یورۆ ئۆنکۆلۆجی و بەشی بژێوی خۆراک و بەشی تیشک و بەشی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و بەشی ئێشکگری و بەشی کرداری ئای تی و بەشی ئەندرۆ سکۆپی بۆڕی هەناسە و بەشی ئەندۆ سکۆپی گی ئای تی و بەشی نەشتەرگەری هەرس و جگەر بەشی گەنجینەی ئامێر و پێداوستیە پزیشکیەکان .

لە پاڵ ئەو نەشتەرگەریانەی ئاماژەمان پێدا ، نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری مێشک و دەمار و هەناویشی تێدا ئەنجام دەدرێت .

لە رووی بیناو و شوێنەوە نەخۆشخانەی شار دەکەوێتە سەر بازنەی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی و دەروازەیەکی گەورە و فراوانی هەیە . بینای نەخۆشخانەکە لە شەش قات پێکدێت  کە دابەش دەبێت بۆ نهۆمی ب و نهۆمی ج و نهۆمی یەک و دوو و سێ و چوار .

هەر نەخۆشێک لە کاتی سەردانیکردنی بۆ نەخۆشخانەی شار دەبێتە خاوەنی کارتیکی تایبەت بە خۆی لە دوایی پرکردنەوەی فۆرمێکی زانیاری و لە کاتی هەر سەردان کردنەوەیەکدا لەرێی نیشاندانی ئەو کارتەوە پزیشکەکە دەتوانێت مێژووی سەردانکردنەکانی و هۆکار و ئەنجامەکانی

ببینێت تاکو بتوانیت زۆرترین زانیاری لەسەر باری نەخۆشەکە کۆ بکاتەوە و لە ئەنجامدا باشترین و دروستترین چارەسەر رێنمایی نەخۆشەکە بکات .

هەروەها بۆ زیاتر ئاشنا بوونی نەخۆشەکان و تێکرای هاوڵاتیان بە نەخۆشخانەکە،

نەخۆشخانەی شار  وێب سایتی تایبەت بە خۆی[بەستەری مردوو] هەیە کە بە هەرسێ زمانی کوردی و ‌عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە . لە وێب سایتەکە خوێنەر دەتوانێت ئاشنا ببێت بە ئامانج و پرنسیپەکانی نەخۆشخانەکە لە گەڵ هەندێک لە یاسا کارگێرییەکانی لە ناو نەخۆشخانەکەدا کاریان پێ دەکرێت . کۆی بەشەکانی ناو نەخۆشخانەکە و ووردکاریی هێندەکیانی تیا دە بیندرێت . هەر لە بەشی سەرەوەی ماڵپەرەکە ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی نەخۆشخانەکە نوسراوە و لە بەشی کۆتایی پەرەکەشدا بەشی پرسیارکردن هەیە لە نەخۆشخانەکەدا .

تێکرایی تەختی نەخۆشخانەکە  بریتیە لە ٤٦١ تەخت و هەموو ڕۆژێک ٢٤ کاتژمێر لە خزمەت دانیشوانی سلیمانی و دەوروبەریەتی .

بەپێی ئاماری وزارەتی تەندروستی سلێمانی ، نەخۆشخانەی سلێمانی شار خاوەنی ١٧٧ بروانامەی پزیشکی گشتی لەخۆدەگرێت لە ٢٣ بڕوانامەی بۆرد و دکتۆرا و ٤٠ بروانامەی ماستەر ١٤ بروانامەی زانکۆی تێدایە . لە گەڵ دوو خاوەن بروانامەی زانکۆی پزیشکی ددان کار دەکەن. هاوکات لە نەخۆشخانەکەدا ٥٧ دەرمانسازی تێدایە کە دووانیان خاوەن بروانامەی بۆرد و دکتۆران و ٢٠ لێیان خاوەن بروانامەی زانکۆن و ٣٥ هەڵگری بروانامەی تێدایە و ژمارەی پەرستارەکانی نەخۆشخانەکە ٣٥٧ پەرستارە کە ١١ لەم ژمارەیە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆن و ٣٢٩ هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگای تێدایە  .

نەخۆشخانەی شار وەک هەر شوێنێکی دیکەخاوەن ئامانجی جێگیری خۆیەتی . لە ئامانجەکانی نەخۆشخانە کە بریتین لە پەرە پێدانی مافەکانی نەخۆش  و پەرە پێدانی بەردەوام بە زانیاری و توانای کارمەندان لە هەموو بەشەکانی کارمەندی پزیشکی و پزیسکەکان و بەشی کارگێری . هەروەها پەرەپێدان و باشترکردنی پزیشکەکان و بەشی  کارگێری . هەروەها پەرەپێدان و باشترکردنی ژینگەی نەخۆشانەکە و ژینگەی کارکردن تێیدا لە ڕووی سەلامەتیەوە ئامانجێکی دیکەی نەخۆشخانەکەیە .

هەروەها لە پێناو چاکتر کردنی پرۆگرامەکانی نەخۆشخانەکە ، پلاندانان و جێبە جێکردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکان و لە کۆتایشدا ئەنجامدانی توێژینەوەیە لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی بواری کارکردن. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەشە کە نەخۆشخانەی شار لە لایەن ماڵپەری سەرەکی خۆیەوە هاوڵاتیانی دڵنیا کردۆتەوە لە بەرزی کولێتی چاو دێری کردنی نەخۆش و چارەسەرکردنی نەک تەنها لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش

سەرچاوەکان: نەخۆشخانەی شار (sharteachinghospital.com)[بەستەری مردوو]

نەخۆشخانەی شار (tendrwsti.com)