میرا عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە میراەوە ڕەوانە کراوە)
میرا عەلی

لەدایکبوون١٩٨٦
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
ئایینئیسلام

میرا عەلی[١] (لەدایکبووی ١٩٨٦، ھەولێر) گۆرانیبێژی کورد. میرا بۆیەکەمینجار لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی ئەستێرەکان لە کەناڵی زاگرۆس تیڤی دەرکەوت، لەبەرنامەکە پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٢] میرا بەیەکێک لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر دادەنرێت و زۆرینەی کارەکانی لەلایەن ناوبراوەوە کاری بۆکراوە.[٣]

میرا بەزمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی وتووە، لەسەر کەسایەتییە ناودارەکان گۆرانی وتووە وەک (مستەفا بارزانی،[٤] پێشەوە قازی محەممەد،[٥] ئیدریس بارزانی، سەعید نورسی،[٦] ئیمام عەلی،[٣][٧] شێخ زاید) ھەروەھا یەکێک لەبەرھەمەکانی بۆ شاری سلێمانی بووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

میرا خاوەنی ٥ ئەلبوومی گۆرانییە لەگەڵ زیاتر لە ٤٠ تڕاک. لە چەند گۆرانییەکیش بەشێوەی ھاوبەشی (دوێت) لەگەڵ گۆرانیبێژان لۆکە زاھیر،[٢] دەشنێ موراد،[٨] ناسلی، ئالان عومەر، دینا و مۆنیکا بەشداربووە.

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

تاک گۆرانییەکان[دەستکاری]

  • بەرھەمی بۆ کوردستان. ٢٠١٣
  • سرودی ھەمەوەند بە ھاوبەشی لۆکە زاھیر ٢٠١٣
  • گۆرانی حەیرانە غەمگین ٢٠١٤
  • گۆرانی لائبن خال (بە زمانی عەرەبی) ٢٠١٤
  • سرودی ئاینی حەج ٢٠١٥
  • سرودی ڕابن ٢٠١٦
  • سرودی کوردستان ٢٠١٦
  • سرودی ئاینی جەژن ٢٠١٧
  • سرودی شەھید ئیدریس ٢٠١٧
  • سرودی پێشەوا قازی محەممەد ٢٠١٨
  • گۆرانی تکا ئەکەم بەھاوبەشی دینا٢٠١٨
  • گۆرانی جینۆساید بەھاوبەشی دینا ٢٠١٨
  • سرودی نیشتمانی دار زاید بۆ وڵاتی ئیمارات ٢٠١٩
  • سرودی ئاینی. بۆ بەدیع زەمان سەعید نەورەسی ٢٠١٩
  • گۆرانی شای ٢٠١٩
  • سرودی ئاینی، ئیمام عەلی ٢٠١٩
  • گۆرانی عەوافی بەھاوبەشی عمار کۆفی٢٠١٩.
  • گۆرانی یاحب بەھاوبەشی نادیا منفوخ عمار کۆفی ٢٠١٩
  • گۆرانی غیرە ٢٠٢٠[٩]
  • گۆرانی شێرپەنجە بەھاوبەشی دینا ٢٠٢٠[١٠]
  • گۆرانی سەبری ئەیوب لەگەڵ دینا ٢٠٢٠.[١١]
  • گۆرانی بارزانی ٢٠٢٠.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ میرا عەلی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سپیدمیدیا.
  2. ^ ئ ا ب میرە: لە ستۆدیۆی ئەستێران یەکەمی دووەم بووم ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، 24-11-2013 بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ئ ا میرا گۆرانییەکی بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە، ئێن ئارتی ٢، لە ٧ی شووباتی ٢٠٢٠ نووسراوە.
  4. ^ ئ ا بە ڤیدیۆ.. میرا لە یادی بارزانی نەمردا گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، 29/2/2020 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ میرا ڤیدیۆ کلیپێکی بۆ قازی محەممەد بەرھەم ھێنا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەڵک، 2018/09/19 - 1:46 PM.
  6. ^ میرا گۆرانی بۆ ناودارێکی تورک دەڵێت، ماڵپەڕی وشە[بەستەری مردوو]، لە PM:08:44:10/11/2018 نووسراوە.
  7. ^ بالفيديو.. المطرب الكوردي ميرا يطرح أغنية دينية جديدة بعنوان "الإمام علي بن أبي طالب"[بەستەری مردوو]، ڕووداوی عەرەبی، 05-05-2019 نووسراوە.
  8. ^ یار – میرە و دەشنێ مراد – Mira & Dashni – Yar ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی تێکستی گۆرانی، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ میرا بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان، 2019-12-02 16:18:00.
  10. ^ دینا و میرا کلیپی شێرپەنجەیان بە بەشداری دلێر تێلی بڵاوکردەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان، 2020-01-12 10:40:00نووسراوە.
  11. ^ عەمار و میرا و نادیا گۆرانییەکی عەرەبی پێکەوە دەڵێنەوە، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ نووسراوە.