ماڵپەڕی خەندان
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
وێب سایتی خەندان
- وێب سایتێکی کوردییە کە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەلایەن دەزگای خەندانەوە خرایەگەڕ، سایتی خەندان گرنگی بەھەواڵی کوردستان و عێراق و دەرەوە دەدات لەلایەن ڕاپۆرتی پەیامنێرەکانییەوە و بۆ ھەواڵی جیھانیش گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس بۆ وەرگرتنی ھەواڵ و وێنە ھەیە. سایتی خەندان پەڕەیەکی لاوەکیان بۆ بەشی وەرزشی کردووەتەوە بەناوی خەندان سپۆڕت.
- سایتی خەندان لە پێشدا ڕۆژنامەی ئاسۆ بوو کە ئەوکات گۆڤارێکی ھەفتانەشیان ھەبوو.
- سایتی خەندان چەند سەرنوسەرێکی ھەبووە، لەوانە: عارف قوربانی، سیروان غەریب، ئاراس جەمال، خەڵەف غەفوور، فازڵ ھەورامی، پشتیوان زاھیر.
- دەزگای خەندان لەئێستا خاوەنی کەناڵێکی ناوخۆیی و وێب سایتێک و ڕادیۆیەکە کە دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح خاوەنداری دەکات.