دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوفرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەدا
ژیاننامەی ھەڵبژێردراولیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی: ماتەماتیکەوان، ئەندازیار، پسپۆڕی لەش-شیکردنەوە، وێنەکێش، پەیکەرتاش، بیناساز، گیاناس، مۆسیقازان و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵی لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٤٥٢ی زایینی لەدایکبووە و لە ٢ی مایسی ساڵی ١٥١٩ کۆچی دوایی کردووە. لێوناردۆ زیاتر وەک نموونەی سەرەتایی بنیامی ڕێنێسانس دەناسن، کەسێک وا ھەستی سەرنجوردی ڕاگیرنەکراوی تەنھا بە ھێزی خۆلقێنەری سۆکنا ئەھات. یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت بەڵام بە دڵنیایەوە تاکە بنیامێک بوو تا ئێستا ئەو ھەموو بەھرەی جۆربەجۆری بووە. زیاتری ناوبانگی لێوناردۆ بۆ کێشانی دوایین شێو و مۆنالیزا بووە. وەک مناڵێ نایاسایی، لە پەیوەندی پیێرۆ داڤینچی و کاترینا ژنێکی دێھاتی لە گوندی ڤینچی سەر بە شاری فلۆڕەنس ھاتە دونیا. لە کارگەی وێنەکێشی بەناوبانگی فلۆڕەنسی وێڕۆچیۆ، خەریک کار بوو. زیاتری ژیانی کاری تەمەنی لاوی لە خزمەت لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ لە شاری میلان ڕابرد. دواتر لە شارەکانی ڕۆما، بۆڵۆنیا و ڤێنیز کاری کرد و ساڵانی دوایی تەمەنی لە فەڕەنسا و لە ماڵێکدا ڕابرد کە فڕانسیسی یەکەم وەک خەڵات پێی بەخشی. ژێرپەڕەپێشکەشکارییەکەی فرانک سی ستەینڵی بۆ مۆسیقای ئەڵد لانگ ساینی ١٩١٠ی ڕۆبێرت بەرنز. ھەڵبەستەی یەکەم و دووەم لەخۆ دەگرێت.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |