مەلا مستەفا بارزانی

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مستەفا بارزانیەوە ڕەوانە کراوە)

  ئەم وتارە سەبارەت بە مەلا مستەفا بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).
مەلا مستەفای بارزانی

لەدایکبوون١٤ی ئازاری ١٩٠٣
مەرگ١ی ئازاری ١٩٧٩(١٩٧٩-٠٣-٠١) (٧٥ ساڵ ژیاوە)[١]
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی سی
شوێنی گۆڕبارزان
نەتەوەکورد
پیشەسەرۆکی پێشووی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان
چالاکبوون١٩٥٠–١٩٧٥
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرمەحبووبە بارزانی
حەفسە بارزانی
حەمایل زێباری
ژنێکی ڕووسی (کێشەی لەسەرە)[٢]
مناڵ(ەکان)لە مەحبووبە بارزانی:
عوبێدوڵڵا، لوقمان، سابیر
لە حەفسە بارزانی:
ئیدریس، کومەیلی، زەکیە
لە حەمایل زێباری:
مەسعوود، دڵشاد، نیهاد، سەحاد، سەعاد، ویژە
لە ژنێکی ڕووسی:
کچێکی نەناسراو (کێشەی لەسەرە)[٢]
خزمەکانبنەماڵەی بارزانی


مستەفا شێخ محەممەد بارزانی، ناسراو بە مەلا مستەفا بارزانی (١٤ی ئاداری ١٩٠٣ لە بارزان – ١ی ئاداری ١٩٧٩ لە واشینگتن دی سی) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. ڕۆڵی لە کۆماری مەھاباد ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١ شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەست پێ کرد و لە ١٩٧٥ شۆڕشکە تێک شکا. لە ١٩٧٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ژیانی لاوێتی و یارمەتیدانی براکانی

وێنەی مستەفا بارزانی بە گەنجی

شێخ عەبدولسەلام باپیری مستەفا بارزانی لە ١٨٧٢ دا مردووە و کوڕەکەی بە ناوی شێخ محەممەد بووە بە سەرۆکی ھۆزی بارزان. مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین کوڕی شێخ محەممەد لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣دا لە گوندی بارزان لە دایک بووە. ساڵی ١٩٠٤ باوکی مستەفا مردووە و برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆکی ھۆز، مەلا سێ ساڵ بووە ھێزەکانی تورک پەلاماری خێلەکانی کوردیان داوە و عەبدولسەلامی برای بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا و دایکیشی ڕەوانەدەکەن بۆ بەندیخانە ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن بزوتنەوەشۆڕش گێڕانەکەی لە١٩٤٣وەدەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێھڵچووە، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا. لەشوباتی ساڵی ١٩٤٥دا دێتەبەغدا میری بەداواکارییەکەی ڕازی دەبێت، کەبگەڕێتەوەناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوە. بەڵام کەوتەسەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و ھاندانی خەڵک بۆ شۆڕش نانەوە. لەشوباتی ١٩٤٥دا ھێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان ڕەتاند، ناچاریانکرد لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای پەنا بەرنەبەر سنووری ئێران، پاش تێکچوونی کۆمارەکە شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە ئێراق. بەڵام مستەفا بەخۆی و دوو ھەزار لایەنگرانی بەرەوو مەھاباد دەڕوات.

کۆماری مەھاباد و دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان

وێنەیەکی مستەفا بارزانی لە کۆماری مەهاباد

لە زستانی ١٩٤٦ لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی، ھەمزە عەبدوڵڵا، میر حاج احمد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەممەد مەحموود قودسی، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، عیزەت عەبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی باشوور کە سێ ڕاسپاردەی پێ بوون:

  1. دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرامی نەکرێت کە لە مھاباد دارێژراوە.
  2. حزبە کوردستانییەکان بە گژ حکومەتی ناوەندیدا نەچن تا خۆیان جێگر دەکەن.
  3. شێخ لەتیف و کاکە زیاد بکرێنە جێگری یەکەم و دووەم.

بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکییەش بوو بە ھۆی ئینشقاق، بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش، ھمزە عبداللەش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی، ڕزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە.

لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا، مستەفا بارزانی کرا بە سەرۆکی حیزب لەو کۆنگرەیەدا، ھەر لە ساڵی ١٩٤٦ ڕووخانی کۆماری مھاباد کاریگەری سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو، بارزانی لە ١٣ی ئایاری ١٩٤٧ بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت کاروانەکەی بەڕێخست و لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت، دوایش لە ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٨ واتا دوای ١٢ ساڵ ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت مەلا مستەفا گەڕایەوە باشووری کوردستان، ئینجا دوای ماوەیک بەسەرپەرشتی مستەفا بارزانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا و دوبارە مەستەفا بارزانی کرایەوە بە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوور تا کۆنگرەی پێنجەم دووبار ئەم ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک حیزب تا کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی ١٩٦٤ بەسترا، لە ئازار ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامییەتی ێالح یوسفی محمود محەممەد، حسین خانەقا، حمد محەممەد، حبیب محەممەد کریم، عەگید ێدیق، شاخەوان نامق، بابەکر ڕەسول، مستەفا عزیز، کە بۆ وتوێژ چوونە بەغدا، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی ڕاگەیەندرا، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکووک لەوێش گیران، دوایی لە ساڵی ١٩٦٤ دوبارە کۆنگرە ئەنجام دراو بۆ جارێکی تریش مەلا مستەفا کرایەوە بەسەرۆک حیزب و لەکۆنگرەی ساڵی ١٩٦٦یش واتە کۆنگرەی حەوتەم دووبارە مەلا بووەوە سەرۆک حیزب دوایی لە ساڵی ١٩٧٠ کۆنگرەی ھەشتەم بەسترا و بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە لە ٢٩ی ئەلیلولیش لە پلانێکدا بارزانی ڕزگاری بوو لە مەرگ کە بۆ تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی داڕیژرابوو لە جیگای ئەم حەمید ڕێکەوتی بریندار بوو، لە ئازاری ١٩٧٥ شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی ڕێکەوتنامەی جزائیرلە نێوان شای ئێران و ڕژێمی بەعسی عێراقی بۆیە پارتی لە ساڵی ١٩٦٧ کۆنگرەیەکی تری بەست کە کۆنگرەی ژمارە نۆیەم بوو لە بەرلین ساز کرا لەم کۆنگرەیە بڕیاری درێژە دان بە شۆڕش، ئینجا لە ساڵی ١٩٧٩ کۆنگرەی نۆیەم بەسترا ئەندامانی پارتی لە ئەنجام دانی کۆنگرە دوودڵ بوون و بەھۆی مردنی مەلا مستەفا و دوای ئەمەش لەھەمان ساڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و ڕژێمی شایەتی ڕووخێنرا و ئەندامانی پارتی دوودڵ بوونەوە لە پشگیرکردنی ئەم شۆڕشە بەڵام دوای دوودڵ بوون لەم دوو خاڵە ھەر کۆنگرەیان بەستاو مەسعوود بارزانی کوڕی مەلا مستەفا بووە سەرۆکی حیزب

ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت

چەند سەرکردەیەکی سەربازی کۆماری مەھاباد- مستەفا بارزانی لە پێشەوە و لە ناوەڕاستدایە.

لەکاتێکدا قازی محەممەد لەپازدەی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ دا دامەزراندنی فەرمانڕەواێکی نەتەوەیی کوردی بەیارمەتی یەکێتی سۆڤێت ڕاگەیاند، ھاوسنوور بوو لەگەڵ فەرمانڕەوایی ئازربایجان، ئەوەی لەتەورێز پێکھاتبوو. کاتێ دەسەڵاتدارانی ئێران لە ١٩٤٦دا کۆماری مەھابادی لەناوبرد، مەلا مستەفا و جەنگاوەرانی پەنایان بردەبەر یەکێتیی سۆڤیتی، دوازدەساڵیان لێ بەسەربرد. لەسەرەتاوە مەلا مستەفا لەئازربایجان و ئۆزبکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوە، زمانی ڕوسی و ھونەرکایەکانی سەربازی و زانیاری ئابووری خوێندووە، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨دا گەڕایەوەئێراق. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێراق سەروەری و ڕێزو نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام کەگەڕ‌ایەوەناوچەکەی خۆی لەئەیلوولی ١٩٦١ دا شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕاگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتداران ئێراق ھەتا ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو.

پاش شۆڕش

لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسییەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.

پێشانگا

سەرچاوەکان

  1. ^ History of KDP. "KDP". www.kdp.se. Archived from the original on 10ی Septemberی 2018. Retrieved 15ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا ئافتاب نیوز: دایکی مەسعوود بارزانی و خوشکی ھۆشیار زێباری کۆچی دوایی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١١؛ بازدید در ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١.