بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چەوی قەراخی زەریا

چەو یان چەگل (بە ئینگلیزی: Gravel) وردەبەردە کە دەنکەکانی لە خیز گەورترە.[١] لە میکانیکی خۆڵدا چەو بەو خۆڵە دەگوترێت کە درێژایی دەنکەکانی لەنێوان ٢ تا ٦٠ میلیمەترە.[٢] چەو بەزۆری لە گوێی چەم و لای کانییەکاندا و لە کەناری دەریادا بە شێوەی سروشتی دەست دەکەوێت. چەو لەبەرەوەی دەنکەکانی گەورەن و ناوەڕۆکەکەی خۆڵی وردی کەم تێدایە، بە ئاسانی ئاو پێیدا ھاتوچۆ دەکات. واتە بەڕێوەکەریی ھیدرۆلیکیی (بە ئینگلیزی: Hydraulic conductivity) چەو زۆرە و دەکاتە ١ سانتیمەتر لە چرکەدا (cm/s) و زیاتریش.[٣] بۆیە زەخیرەی ئاوی ژێرزەوی زۆر جار لەناو چەودا دەدۆزرێتەوە. چەو لە دروستکردنی زۆر ماددە و کەرەستەدا، وەک کۆنکریت و ڕووی ڕێگە، کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «چەو - ھەنبانە بۆرینە». lex.vejin.net (بە کوردی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Craig, Robert F. Craig's soil mechanics. CRC press, 2004.
  3. Freeze, R. Allan. (١٩٧٩). Groundwater. Cherry, John A. ,. Englewood Cliffs, N.J.: Prentice-Hall. ژپنک ٠-١٣-٣٦٥٣١٢-٩. OCLC ٤٤٩٣١٥٣.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)