تۆرۆنتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


تۆرۆنتۆ
پارێزگاکان و مەڵبەندەکانی کەنەدا
شاری تۆرۆنتۆ

لە سەرەوە، چەپ بۆ ڕاست: قوللەی CN لە 'هاربەربۆنت، تۆرۆنتۆ ،.تەلاری یاسادانانی ئەنتاریۆ ،تۆرۆنتۆ سیتی هاڵ،ناوی تۆرۆنتۆ بە هێمای سێ ڕەهەندی, پردی سەر ڕووباری هەمبەر,کاسالۆما, مۆزەخانەی شاهانەی ئەنتاریۆ
نازناوەکان: See: Name of Toronto
دروشم: جیاوازیمان هێزمانە [١][٢][a]
وڵاتکەنەدا
هەرێمئەنتاریۆ
Settled1750 (as Fort Rouillé)[٤]
EstablishedAugust 27, 1793 (as York)
IncorporatedMarch 6, 1834 (as Toronto)
Amalgamated into divisionJanuary 20, 1953 (as Metropolitan Toronto)
AmalgamatedJanuary 1, 1998 (as City of Toronto)
Districts
دەسەڵات
 • جۆرSingle-tier municipality with a mayor–council system
 • MayorJohn Tory
 • Deputy Mayors[٥][٦]
 • BodyToronto City Council
 • Federal
representation
 • Provincial
representation
ڕووبەر [٧][٨][٩]
 • City٦٣٠٫٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤٣٫٣٢ میلی چوارگۆشە)
 • شاری١٬٧٩٢٫٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٩٢٫٢٨ میلی چوارگۆشە)
 • Metro٥٬٩٠٥٫٧١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٢٨٠٫٢١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی٧٦٫٥ مەتر (٢٥١٫٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان (2016 Census)[١١]
 • City٢٬٧٣١٬٥٧١ (١st)
 • چڕی٤٬٣٣٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٬٢٢٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری٥,٤٢٩,٥٢٤[١٠]
 • Greater Toronto Area (metro)٦٬٤١٧٬٥١٦ (١st)
 • Region٩٬٢٤٥٬٤٣٨
سەرناوی دانیشتووTorontonian
ناوچەی کاتیEST (UTC−٥)
 • ھاوین (DST)EDT (UTC−٤)
Postal code spanM
NTS Map030M11
GNBC CodeFEUZB
Major airportsفڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ پێرسنی نێونەتەوەیی, فڕۆکەخانەی شاری بیلی بیشۆپ تۆرۆنتۆ
Highways2A, 27, 400, 401, 404, 409, 427, Black Creek Drive, Allen Road, Don Valley Parkway, Gardiner Expressway, Queen Elizabeth Way
Rapid transitToronto subway
Commuter railGO Transit
WaterwaysBlack Creek, Burke Brook, Don River, Etobicoke Creek, German Mills Creek, Humber River, Keating Channel, Mimico Creek, Rouge River, Taylor-Massey Creek
GDP (Toronto CMA)CA$385.1 billion (2016)[١٢]
GDP per capita (Toronto CMA)CA$57,004 (2016)
وێبگەtoronto.ca

تۆرۆنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto ) شارێکی کەنەدی و پایتەختی پارێزگای ئەنتاریۆیە لە بەشی هەرە خوارەوەی کەنەدادا، نزیک بە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەپێی سەرژمێریی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢،٧٣١،٥٧١ کەسە.[١٣] پڕجەماوەرترین شاری کەنەدایە و چوارەمین شاری پڕجەماوەری ئەمەریکای باکوورە. تۆرۆنتۆ بەشێکی گرنگی ناوچەی ناڵی زێڕینە لە پاڵ دەریاچەی ئەنتاریۆدا (ناڵی زێرین ڕووبەرێکی شارستانییە و ٩ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٤٣٨ کەس لەسەری دەژین (سەرژمێری ٢٠١٦)) لەکاتێکدا ناوچەی تۆرۆنتۆی مەزن (GTA) ژمارەی دانیشتوانەکەی ٦,٤١٧,٥١٦ کەسە (سەرژمێری ٢٠١٦).[١٤] تۆرۆنتۆ مەڵبەندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی و دارایی و هونەری و ڕۆشنبیرییە و بە یەکێک لە فرەکەلتووریترین شارەکانی جیهان ناسراوە.[١٥][١٦]

بۆ زیاتر لە ١٠،٠٠٠ ساڵ خەڵک بە ناو ناوچەی تۆرۆنتۆدا بە ڕێبواری تێپەڕ بوون یان تێیدا نیشتەجێ بوون. ئەم شارە دەکەوێتە سەر دەشتێکی فراوان بە ڕووبار و دۆڵی قووڵەوە، ھەروەھا پارک و باخچەی شاری. کاتێک کە شانشینی بەریتانیای مەزن دەستی بەسەر میسیساگادا گرت لە ساڵی ١٧٩٣دا شارۆچکەی یۆرکیان دامەزراند و دواتر بە پایتەختی باڵای کەنەدایان دیاری کرد،[١٧] لە ماوەی جەنگی ساڵی ١٨١٢دا، ئەو شارە شوێنگەی شەڕی یۆرک بووە و زیانی زۆری بە سوپای ئەمەریکا گەیاندووە. لەساڵی ١٨٣٤دا ناوی ناوچەکە کراوەتە تۆرۆنتۆ و شارۆچکەی یۆرکیش کەوتە ناو سنووری کارگێرییەکەی. لەساڵی ١٨٦٧دا بەپایتەختی هەرێمی ئەنتاریۆ دیاری کرا. ڕووبەری شارەکە لەو کاتەوە دەستی بە فراوانبوون کردووە ئەمیش لە ڕێگای لکان بە شار و شارۆچکەی ترەوە و تێکەڵبوون بە ناوچەکانی دەورووبەری (٦٣٠.٢ کم٢)[١٨].

دانیشتوانە فرەکەلتوریەکەی تۆرۆنتۆ ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لەکاتی ئێستا و کۆندا تاوەکو زۆرترین پەنابەر ڕووی تێبکەن. زیاتر لە سەدا پەنجای دانیشتوانەکەی سەر بە گروپێکی دیاری کراون ئەوانی تر تێکەڵەیەکی ڕەگەزیانەی چڕن کە پتر لە ٢٠٠ ڕەگەز و نەتەوەی جیاوازن[١٩]. بەڵام زۆرینەی دانیشتوانەکەی بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن وەک زمانێکی فەرمی، لەگەڵ ئەمەشدا پتر لە ١٦٠ زمان و شێوەزاری جیاواز بۆ ئاخاوتن بەکار دەهێنرێت کە کەمینەی دانیشتوانن، زیاتر لە ٢٠٠ بنچینەی جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان دانیشتوانیدا نوێنەرایەتی دەکرێت[٢٠]. لە کاتێکدا زۆرینەی دانیشتوان بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن وەک زمانی سەرەتایی خۆیان هەژماری دەکەن، زیاتر لە ١٦٠ زمان لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت[٢١].

تۆرۆنتۆ مەڵبەندێکی دیاری بواری موزیک و شانۆ و بەرهەمهێنانی وێنەی جوڵاو و بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆنیی و سینەماییە، هەروەها خانەخوێی سەرەکی تۆڕەکانی پەخشی نەتەوەیی کەنەدا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنە[٢٢]. دامەزراوە ڕۆشنبیرییە جۆراوجۆرەکانی کە چەندین مۆزەخانە و گەلەری و فیستیڤاڵ و بۆنە گشتییەکان و شوێنە مێژوویە نەتەوەییەکان و چالاکییە وەرزشییەکان لەخۆ دەگرێت، ساڵانە زیاتر لە ٤٣ ملیۆن گەشتیار رادەکێشێت[٢٣]. تۆرۆنتۆ ناسراوە بە چەندین باڵاخانەی هەوربڕ، وە بەرزترین باڵاخانەکانی کەوتونەتە ناوچەی ناوشار وەک (قوللەی سی ئێن).

ئەم شارە بارەگای سەرەکی پێنج گەورەترین بانکی کەنەدایە و بارەگای چەندین هاوبەشگای گەورەی کەنەدی و فرەڕەگەزە[٢٤]. ئابوورییەکەی زۆر جۆراوجۆرە لەگەڵ هێزی تەکنەلۆژیا و دیزاین و خزمەتگوزارییە داراییەکان و زانستەکانی ژیان و پەروەردە و هونەر و مۆدە و کەش و هەوا و داهێنانی ژینگەیی و خزمەتگوزاری خۆراک و گەشتوگوزار[٢٥].

مێژوو[دەستکاری]

پێش ١٨٠٠[دەستکاری]

کاتێک ئەورووپییەکان بۆ یەکەم جار گەیشتنە شوێنی تۆرۆنتۆی ئەمڕۆ، ناوچەکە لەژێڕ دەستی هۆزی ئیرۆکس دابوو. ئیرۆکسەکانیش ئەم ناوچەیەیان لەبن دەستی هۆزی (هۆرۆن ) دەرهێنابوو پێش چەندین سەدەی بەر١٥٠٠ز. ناوی تۆرۆنتۆ لە وشەی ئیرۆکۆیان Iroquoian وەرگیراوە، واتە "ئەو شوێنەی کە درەختەکان لە ئاوەکەدا ڕادەوەستن" ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆتایی باکووری ئەوەی ئێستا کە دەریاچەی سیمکۆیە، کە هۆرۆنەکان نەمامی دارییان بۆ ماسی کۆرال چاندبوو. لەگەڵ ئەوەشدا وشەی " تۆرۆنتۆ " ،بە واتای " زۆر " ( plenty )یش دێت کە بە شێوە وەک وشەسازییەکی فەڕەنسی ساڵانی ١٦٣٢ ی زمانی هورۆن دەردەکەوێت. هەروەها لەسەر نەخشە فەرەنسییەکان وەها دەردەکەوێت کە تۆرۆنتۆ ئاماژەیەکە بۆ چەندین شوێنی جیاجیا، لەوانە ئاودڕی جۆرجیا، دەریاچەی سیمکۆی و چەندین ڕووبار. هەروەها ئەم ناوە ئاماژەیەکیشە بە ڕێگای بەندەری نێوان دەریاچەی ئەنتاریۆ و دەریاچەی هورۆن، کە بە (Toronto Carrying-Place Trail) ناسراوە، دواتر بووە هۆی بەکارهێنانی بەرفراوانی ئەو ناوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی تۆرۆنتۆی ئەمڕۆ، ئەو ڕێڕەوەی کە هورۆن و ئیرۆکیوو و ئۆجیبۆی بەکاریان هێناون، هەر لەسەرەتای مێژووی تۆمارکراوی ئەنتاریۆوە گرنگی ستراتیژی هەبووە[٢٦].

لە دەیەی ١٦٦٠ دا، ئایرۆکیوییەکان دوو گوندیان دامەزراند لە و ناوچەیەی کە ئەمڕۆ تۆرۆنتۆیە، هەریەکە لە گاناتسکویاگۆن لە گۆماوەکانی ڕووباری ڕۆژ و تێیاگۆن لە کەنار ڕووباری هەمبەر دابوون تا ساڵی ١٧٠١. دواتر ئیرۆکییەکان ناچاربوون ئەم ناوچانە چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە نیویۆرکی ئێستا[٢٧].

بازرگانە فەرەنسییەکان (فۆرت ڕۆلی )یان لە ساڵی ١٧٥٠ دامەزراند، بەڵام لە ساڵی ١٧٥٩ لە کاتی جەنگی حەوت ساڵەی فەڕەنسی و ئینگلیزەکان، فەڕەنسیەکان ناوچەکەیان چۆڵ کرد وناوچەکەش بوو بە بەشێک لە کۆڵۆنی بەریتانیای کێبێک لە ساڵی ١٧٦٣[٢٨].

لە کاتی جەنگی شۆڕشی ئەمریکاشدا، شاڵاوێک لە هاوڵاتیانی بەریتانیا ڕوویان تێکرد، شانشینی بەریتانیای مەزنیش وەک هاوسۆزیەک و قەرەبووکردنەوەیەک لەوەی لە ئەمەریکا لەدەستیان دابوو بۆ هەرخێزانێک پارچە زەویەکی پێدان. هەرێمی نوێی کەنەدای سەروو دروست بوو[٢٩]. لە ١٧٨٧ سەرمایەداری ئینگلیز (دۆرچێستەر) هەردوو ناوچەی تۆرۆنتۆ و میسیساگای لە نەتەوە ڕەسەنەکانی کەنەدای کڕیەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک دۆنم زەوی ( ١٠٠٠ کم ٢ ) لە ناوچەی تۆرۆنتۆی دابڕی. دۆرچێستەر بەنیاز بوو شوێنەکەی پەرە پێبدات و بیکات بە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی ئارام . تۆرۆنتۆ ٢٥ ساڵی یەکەمی دوای کڕینی تۆرنتۆ ئارام بوو، هەرچەندە "جاروبار بازرگانی لاچەپ و سەربەخۆ هەبوو" لە ناوچەکە، لەگەڵ سکاڵا ئاساییەکانی خراپی سەرخۆشی سەرەڕۆکان[٣٠].

لە سەدەی ١٧دا، ناوچەکە بەستەرێکی گرنگ بوو بۆ گەشتکردن، لەگەڵ ڕووبارەکانی هەمبەر و ڕووژ کورتەڕێیەک بوو بۆ دەریاچە مەزنەکانی سەرەوە ئەم ڕێگایانە بەیەکەوە بە (ڕێگای تۆرۆنتۆ) ناسراون

لە ساڵی ١٧٩٣ دا، جۆن گرەیڤس سیمکۆی پارێزگار، شارۆچکەی یۆرکی لەسەر زەویە کڕدراوەکانی تۆرۆنتۆ دامەزراند، ناوی یۆرک لەلایەن شازادە فرێدریک و دوک لە یۆرک و ئەلبانی ەوە هەڵبژێردرا. دواتر گرەیڤس سیمکۆی بڕیاریدا پایتەختی کەنەدای سەروو لە نیوارک(Newark) (نیاگارا-لەسەر-دەریاچە) بگوازێتەوە بۆشاری تازە درووست بووی یۆرک، لەو باوەڕەبوو کە ئەو شوێنە نوێیە دوورتر و بەهێزتر دەبێت لە هێرشکردنی ئەمریکیەکان، چونکە شاری نیوارک نیمچە دوورگەیەکی دوورگەیی لمی درێژکۆڵەی داڵدەدراوبوو. شاری یۆرک لە کۆتایی ڕۆژهەڵاتی بەندەری ئێستای تۆرۆنتۆ دەستی پێدەکرد لە نزیک یەکتربڕی ئێستای شەقامی پەرلەمان و شەقامی فرۆنتساید (لە ناوچەی "شارۆچکەی کۆن".

سەدەی نۆزدەهەم[دەستکاری]

ساڵی ١٨١٣ وەک بەشێک لە جەنگی ساڵی ١٨١٢، شەڕی یۆرک ڕوویدا کە بە گرتن و تاڵانکردنی شارۆچکەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کۆتایی هات. جۆن ستراچان دانوستانی لەسەر خۆبەدەستەوەدانی شارۆچکەکە کرد. سەربازانی ئەمریکا لەکاتی پێنج ڕۆژی داگیرکردنیاندا، زۆربەی سەربازگاکانیان لەناوبرد و ئاگریان لە بیناکانی پەرلەمان بەردا، دواتر سەربازانی بەریتانیا لە شەڕێکدا بە سوتاندنی واشنتۆنی پایتەخت تۆڵەیان کردەوە[٣١].

هێزەکانی ئەمریکا ساڵی ١٨١٣ هێرشیان کردە سەر یۆرک دوای ئەوە ئەمریکییەکان شارەکەیان تاڵان کرد، باڵاخانە میریەکانیان ئاگر تێبەردا

[٣٢].


یۆرک لە ٦ی ئازاری ١٨٣٤ دا وەک شاری تۆرۆنتۆ ئاوەدان کرایەوە، ئەم ناوەش لە ناوی ڕەسەنی خۆی خوازرایەوە. ویلیام لیۆن ماکێنزی سیاسەتمەداری ڕیفۆرخواز بوو بە یەکەم سەرۆکی شارەوانی تۆرۆنتۆ و سەرکردایەتی یاخیبوونی کەنەدای سەرووی دژ بە بەریتانیا کرد لە ١٨٣٧ بەڵام سەرکەوتوو نەبوو[٣٣].

تۆرۆنتۆ ٩٠٠٠ کەسی لە کۆیلەی ئەفریقی - ئەمریکی لەخۆ گرت، هەندێکیان لەلایەن دڵسۆزانەوە هێنران ، لەوانە سەرۆک مۆهاوک جۆزێف برانت، ئەو ڕەش پێستانەی کە تازە ئازادی خۆیان بەدەست هێنابوو. (زۆربەیان لە نۆڤا سکۆشیا نیشتەجێ کران). دواتر ١٨٣٤ زۆرێک کۆیلەی پەنابەرلە باشووری ئەمریکاوە کۆچیان کرد بۆ تۆرۆنتۆ و شوێنە جیاجیاکانی کەنەدا بۆ بەدەستهێنانی ئازادیان. دواتر لە ساڵی ١٨٣٤ دا کۆچی ئەفریقیەکان قەدەغە کرا. تۆرۆنتۆییەکان بوون بەخەڵکانێکی تێکەڵ لە ڕەش و سپی[٣٤]. لە دەیەی ١٨٤٠ دا بۆ یەکەم جار کۆشکێکی خواردن لە شەقامی فریدریک و کینگ، کە شوێنێکی خۆشگوزەرانی بوو لەلایەن ڕەشپێستێک بەناوی بلۆکسۆم کرایەوە.

دیمەنی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ١٨٥٤، تۆرۆنتۆ لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەمدا بووە شوێنی مەبەستێکی سەرەکی کۆچبەران بۆ کەنەدا .

شارەکە بووە شوێنێکی سەرەکی کۆچبەران بۆ کەنەدا، بۆیە بە خێرایی گەشەی کرد. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا یەکەم شەپۆلی گەورەی کۆچبەرانی ئیرلەندی ڕووی لە شارەکە کرد، کە لە کاتی قڕکردنی ئیرلەندییەکان هەڵهاتبوون، زۆربەیان کاسۆلیکی بوون لە ساڵی ١٨٥١ دا دانیشتوانی لە دایکبووی ئیرلەندی بوون بە گەورەترین گرووپی تاکە ڕەگەزی لە شارەکەدا. دواتر دانیشتوانی سکۆتلەندی و ئینگلیزیەکان پێشوازیان لە ژمارەیەکی کەمتر لە کۆچبەرانی پرۆتستانتە ئێرلەندیەکان کرد، لەگەڵ ئەمەشدا تاوەکو ئێستا ئێرلەندیەکان جێ دەستیان دیارە لە کۆمەڵگای ئەمڕۆی تۆرۆنتۆ[٣٥].

تەلاری گودەرهام و وۆرتس سی لە سەدەی نۆزدەیەم لەنگەرەکەی بووە گەورەترین کارگەی ویسکی لە جیهاندا لە ساڵی ١٨٦٠


بۆ ماوەیەکی کورت، تۆرۆنتۆ دوو جار بە پایتەختی یەکگرتووی کەنەدا هەڵبژێردرا: یەکەم لە ساڵی ١٨٤٩ تا ١٨٥٢، ئەمەش دوای نائارامبوونی مۆنتریال، دواتریش ١٨٥٦-١٨٥٨ دوای ئەم بەروارە کیبێک وەک پایتەخت دیاری کرا تا ساڵی ١٨٦٦ ( ساڵێک پێش فیدراڵی کەنەدا ). لەو کاتەوە پایتەختی کەنەدا تا ئێستا ئۆتاوا لە ئۆنتاریۆ ماوەتەوە[٣٦].

تۆرۆنتۆ بوو بە پایتەختی هەرێمی ئەنتاریۆ دوای ڕاگەیاندنی بە فەرمی لە ساڵی ١٨٦٧.

لە ساڵی ١٨٧٦ کۆلێژی سەربازی شاهانەی کەنەدا دامەزرا، کە زۆرینەی فەرمانبەرانی هاوڵاتیانی بەریتانی بوون. خوێندکارەکانی بریتی بوون لە نێرینە پێگەیشتووەکان کە بۆ ماوەی سێ مانگ کۆرسێکی سەربازییان لە کۆلێژەکە وەردەگرت. خۆی کۆلێژەکە لە ساڵی ١٨٦٤ دا لەلایەن هێزە میلیشیاکانەوە دامەزرابوو، ئەفسەرانی میلیشیا ڕاهێنانیان بە خوێندکارانی نوێ دەکرد و هەر ئەوانیش بە فەرمی دامەزران و پلەیان بەرزکرایەوە. لە ساڵی ١٨٦٨ دا کۆلێژەکە بەشەکانی سوارە و ڕێنمایی تۆپ هاوێژیان بۆ زیادکرد.

لە ساڵی ١٨٩٠ دا گالیسکەی ئەسپی لە شەقامەکانی تۆرۆنتۆ دەبینران دواتر لە ساڵی ١٨٩٢ دا گۆڕدران بۆ گالیسکەی کارەبایی


لە سەدەی نۆزدەیەمدا شار سیستەمێکی فراوانی بۆ باشترکردنی پاکوخاوێنی بنیات نا و شەقامەکان وەک خزمەتگوزاریەکی ئاسایی ڕووناک دەبوونەوە بە گاز و هێڵی ئاسنینی دوور مەودا دروست کران، لەوانە رێچکەیەک کە لە ساڵی ١٨٥٤ دا تەواو بوو کە تۆرۆنتۆی بە دەریاچە مەزنەکانی سەرەوە بەستەوە هەروەها هێڵی ئاسنینی گراند ترونک و هێڵی ئاسنینی باکووری کەنەدا لە بینای یەکەمینی وێستگەی یونیەن لە ناوەندی شار درووست کران و بەیەک بەسترانەوە. هاتنی هێڵی ئاسنینەکە بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی کۆچبەرانی بەرزکردەوە.

تۆرۆنتۆ بوو بە گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەلکهول (بە تایبەتی خواردنەوەی سپایرێتس) لە ئەمریکای باکوور. لە ساڵی ١٨٦٠ دا کارگەکانی گودەرهام و وۆرتس دیستیلەری بوونە گەورەترین کارگەی ویسکی لە جیهاندا، بەشێکی پارێزراوی ئەم پیشەسازیە ناوخۆییە تاوەکو ئێستا لە ناوچەی دیستیلی دا ماوەتەوە. بەندەری تۆرۆنتۆ ئاسانکاری کردووە بۆ دەستگەیشتن و هاوردەکردنی دانەوێڵە و شەکر و هەموو ئەو خۆراکانەی کە پێویستبوون بۆ بەرهەمهێنانی شەراب و وێسکیەکان. فراوانکردنی بەندەر و ئاسانکاریی هێڵی ئاسنین بۆ هەناردەکردن و هێنانی خەڵوزی پەنسلڤانیا پیشەسازی بۆ ١٠٠ ساڵی داهاتوو مسۆگەر کرد.

لە ساڵی ١٨٩١ دا گالیسکەی ئەسپی گۆردرا بۆ گالیسکەی کارەبایی، هەروەها مافی گواستنەوە بە هاوبەشگای هێڵی ئاسنینی تۆرۆنتۆ بەخشرا کە لە ساڵی ١٩٢١ دا وەک کۆمیسیۆنی گواستنەوەی تۆرۆنتۆ دەست بەکاربوو. کۆمسیۆنەکە ئێستا بەرزترین پلەی گواستنەوەی هەیە و سێهەمین گەورەترین سیستەمی گواستنەوەیە لە سەرانسەری ئەمریکای باکووردا[٣٧].

سەدەی بیستەم[دەستکاری]

ئاگری گەورەی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ١٩٠٤ بەشێکی زۆری ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆی وێران کرد. ئاگرەکە زیاتر لە ١٠٠ باڵاخانەی وێران کردوو یەک قوربانی بە ناوی جۆن کرۆفت لێ کەوتەوە کە پسپۆڕێکی تەقەمەنی بوو. زیانی ماددی ئاگرەکە ١٠،٣٨٧،٠٠٠ دۆلاری کەنەدی بوو کە دەکاتە ٢٧٧،٦٠٠،٠٠٠ دۆلاری کەنەدی لەکاتی ئێستادا (٢٠٢٠)[٣٨].

ئەم شارە لە سەرەتای سەدەی ١٩یەم دا گروپە کۆچبەرە ئەوروپییە نوێیەکانی وەرگرت، بە تایبەت ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتالی و جولەکە کە دواتر هەر زوو ڕوس و پۆڵەند و نەتەوەکانی دیکەی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیان بەدوادا هات، ئەمە جگە لەوەی چینییەکان لە ڕۆژئاواوە هاتنە شارەکەوە[٣٩].


لە ساڵی ١٩٣٤ بۆرسەی تۆرۆنتۆ وەک گەورەترین بازاڕی کاغەزە داراییەکانی ئەو وڵاتە دەرکەوت.

لەگەڵ ئەوەی کۆچبەرانی نوێ دەستیان بە خۆشگوزەرانی کرد، بەرەو نیشتەجێبوونی باشتر بۆ ناوچەکانی دیکە کۆچیان کرد، سەرەرای ئەو هەموو شەپۆڵانەی کۆچ بۆ شارەکە بەڵام هێشتا تۆرۆنتۆ دووەم گەورەترین ئابووری کەنەدا بوو تا ساڵی ١٩٢٠ چونکە شاری مۆنتریالی کیبێک لە ڕێزبەندی یەکەم دابوو. لە ١٩٣٤ بۆرسەی تۆرۆنتۆ ڕێزبەندی بەهێزترین ئابووری کەنەدای وەرگرت تاوەکو ئەمڕۆ، ژمارەی دانیشتوانی تۆرۆنتۆ و گرنگی ئابووری لە کەنەدا بە دووەم مانەوە بۆ ئەو ماوە زۆرەی کە مۆنتریالی کیبێک دامەزرا لەگەڵ ئەوەشدا تا ساڵی ١٩٣٤ بۆرسەی تۆرۆنتۆ بوو بە گەورەترین لە وڵاتدا[٤٠].

لەساڵی ١٩٥٤ شاری تۆرۆنتۆ ١٢ شارەوانی هەبوو کە ناسراوبوون بە شاری میترۆپۆلیتان تۆرۆنتۆ. دوای جەنگی جیهانی دووەم کەنارەکانی شار فراوان بوون و گەشەی زیاتریان بەخۆیانەوە دیت. حکومەتی ئەنتاریۆ دەستی کرد بە فراوانکردن و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ناوچە تازە ئاوەدانەکان، لەوانە ڕێگای گشتی، خزمەتگوزاری پۆلیس، ئاو و گواستنەوەی گشتی[٤١].

دوای نیو سەدە لە ئاگرە گەورەکەی ١٩٠٤، جارێکی تر کارەسات بەسەر شارەکەدا هات کاتێک گەردەلوولی هازل بایەکی توند و لافاوی فلاشی هێنا. تەنها لە ناوچەی تۆرنتۆ ٨١ کەس کوژران، نزیکەی هەزار و ٩٠٠ خێزان بێ ماڵ و شوێن بوون، ئەو گەردەلولە زیانی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری کەنەدی لێکەوت.

لە ساڵی ١٩٦٧ دا، حەوت بچووکترین شارەوانی شاری میترۆپۆلیتان تۆرنتۆ لەگەڵ دراوسێ گەورەکاندا تێکەڵ کران، لە ئەنجامدا پێکهاتنێکی شەش شارەوانی پێک هات کە شاری پێشووی تۆرنتۆ و دەوروبەری شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی یۆرک، ئیتۆبیکۆک، نۆرس یۆرک، سکاربۆرۆ و یۆرکی لەخۆ گرتبوو[٤٢].


لە دەیان ساڵی دوای جەنگی جیهانی دووەم، پەنابەرانی ئەورووپی لە چینی کارخوازان گەیشتنە تۆرۆنتۆ، بەتایبەت کرێکارانی بیناسازی کە زۆرینەیان لە ئیتاڵیا و پورتوگالەوە گەیشتنە تۆرۆنتۆ. لە ساڵی ١٩٥١ دا بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەوروبەری شار نیشتەجێ بوون و کاتی گەورەبوونی شار دەستی پێکرد، تا ساڵی ١٩٧١ژمارەی دانیشتوان بۆ دوو ملیۆن کەس بەرزبوویەوە[٤٣]. دوای نەهێشتنی بەربەستە ڕەگەزیەکان و گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی کۆچ لە کۆتایی ١٩٦٠ دا تۆرۆنتۆ بوو بە شوێنی مەبەست بۆ زۆرینەی کۆچبەران لە هەموو بەشەکانی جیهان. تا ساڵی ١٩٨٠ تۆرۆنتۆ وەک شاری هەرە گەورەی ئابووری کەنەدا هاتە ڕێزبەندی یەکەم و بە پێش مۆنتریال کەوتەوە، چەندین هاوبەشگای نەتەوەیی و فرەنەتەوەیی نووسینگەکانیان لە مۆنتریالەوە گواستەوە بۆ شاری تۆرۆنتۆ و ڕۆژئاوای کەنەدا[٤٤].

لە ١ ی کانونی دووەمی ١٩٩٨ دا، تۆرۆنتۆ بە فەرمی گەورەکرا لە تێکەڵکردنی شارەوانی شاری میترۆپۆلیتن تۆرنتۆ و شەش شارەوانیی تر کە بریتی بوون لە : یۆرکی خۆرهەڵات، ئیتۆبیکۆک، نۆرس یۆرک، سکاربۆرۆ، یۆرک و خودی شارە ڕەسەنەکە(تۆرۆنتۆی کۆن)[٤٥]. شارەوانی و پارێزگاری هەر شەش شارەوانیەکە هەڵوەشێندرانەوە و سەرۆکێکی نوێ و گشتگیر بۆ هەر هەموویان هەڵبژێردرا[٤٦].

یەکگرتنەکە وەک پێوانەیەکی پاشەکەوتی خەرجی لەلایەن حکومەتی پارێزگا پێشکەوتووخوازەکانەوە لەژێر سایەی مایک هاریس پێشنیار کرا، کە لە ئەنجامی ڕاپرسیەکی گشتی خەڵک دەنگیان دا کە ٪٣-١ دەنگی ناڕازی بەرامبەر ئەم یەکگرتنە درا[٤٧]. لەبەرئەوەی حکومەتەکانی هەرێمەکان و شارەوانیەکان لەکەنەدا سەربەخۆن بۆیە هەر هەرێم و شارەوانیەک دەتوانێت سەربەخۆیانە گشتپرسی ئەنجام بدات و هیچ کێشەیەکی یاسای و دەستوری نیە. هەروەها حکومەتەکانیش دەتوانن پابەندی ئەنجامی گشتپرسیەکان نەبن و پشتگوێیان بخەن.

دروستکردنی یەکەم باڵاخانەی کەنەدی ، بارەگای کارپێکەرانی بانکی مۆنتریال ، لە ساڵی ١٩٧٥ . لە ماوەی دەیەی ١٩٧٠ دا، چەندین دامەزراوەی دارایی کەنەدی بەرەو شاری تۆرۆنتۆ گوێزرانەوە.

[٤٨].

مێل لێستمان سەرۆکی شارەوانی نۆرس یورک بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی "مێگاسیتی" و ٦٢ هەمین سەرۆکی شارەوانی تۆرۆنتۆ ئەمەش دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان بەهۆی ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان لە پاک کردنەوەی شەقامەکان لەکاتی زریانە بەفرینیەکان لەوانە ( بلیزارد) ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩کە بڕی ١١٨ سم بەفر باری، میل لێستمان داوای لە سوپای کەنەدا کرد یارمەتی لابردنی بەفر بدات بە بەکارهێنانی کەلوپەلەکانیان بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ پۆلیس و خزمەتگوزاری فریاکەوتن[٤٩]. ئەم جووڵەیە گاڵتەی پێ کرا لەلایەن هەندێک لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەوە، بەڵام کاریگەریەکی باشی هەبوو بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان[٥٠].

سەدەی بیست و یەک[دەستکاری]

ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا سەرنجی نێودەوڵەتی ڕاکێشا کاتێک بووە ناوەندی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەناسەدانی توند. تەندروستی گشتی شارەکە هەوڵی دا بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بەڵام بە شێوەیەکی کاتی ئابوری ناوخۆی دامرکاند. لە ١٤ - ١٧ ی ئابی ٢٠٠٣ ەوە، شارەکە تووشی تاریکیەکی گەورە(بڕانی کارەبا) بوو کە کاریگەری لەسەر ملیۆنان تۆرۆنتۆیی هەبوو ( هەروەها کاریگەری لەسەر زۆربەی ئەنتاریۆ و بەشەکانی ئەمریکاش هەبوو )، سەرجەم خزمەتگوزاریە جۆربەجۆرەکان لەکارخران[٥١].

لە ٦ ی ئازاری ٢٠٠٩ دا ئەو شارە لە وەتەی ساڵی ١٨٣٤ دا یادی ١٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی وەک شاری تۆرۆنتۆ کردەوە[٥٢].

لە ٨ ی تەمموزی ٢٠١٣ دا، پاش نیوەڕۆیەک شەپۆڵێکی باران بارین و هەورە تریشقەیەکی توند ڕووی لەشارەکە کرد لەئەنجامدا لافاوێکی گەورەی لێکەوتەوە و پتر لە ٤٥٠ هەزار کەس لە شوێنی خۆیان گیربوون[٥٣]، دوای زریانەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پێرسن لە تۆرۆنتۆ ڕایگەیاند کە ١٢٦ ملم ( ٥ ئینج ) باران باریوە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر. لە ماوەی شەش مانگدا لە ٢٠ تا ٢٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، تۆرۆنتۆ خراپترین گەردەلوولی سەهۆڵی لە مێژووی خۆیدا بەخۆیەوە بینی. بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار شوێن لە تۆرۆنتۆ بێ کارەبا و گەرمکردنەوە بوون[٥٤].

شارەکە بەردەوام لە گەشەدایە و کۆچبەران رادەکێشێت. توێژینەوەیەک لە زانکۆی ڕایرسۆن نیشانی دا کە تۆرۆنتۆ خێراترین شاری گەشەسەندووی ئەمەریکای باکوورە. شارەکە لە نێوان مانگی تەموزی ٢٠١٧ تا تەموزی ٢٠١٨ دا ٧٧ هەزار و ٤٣٥ کەسی زیاد کردووە[٥٥]. ناوچەی تۆرۆنتۆ دووەم خێراترین ناوچەی پایتەختی بووە لە ئەمریکای باکوور لە ڕووی گەشەسەندنی خێراوە، کە ١٢٥ هەزار و ٢٩٨ کەس زیادیان کرد، بە بەراورد لەگەڵ ١٣١ هەزار و ٧٦٧ کەس لە شاری دالاس فۆرت وۆرس ئارلینگتن لە تەکساس ئەو گەشەکردنە گەورەیەی لە ناوچەی تۆرۆنتۆ پایتەخت دا هەیە، بۆ کۆچی نێودەوڵەتی دەگەرێتەوە[٥٦].

کاتێک پەتای کۆرۆنا (کۆڤید١٩)لە جیهان بڵاو بوویەوە ،ئەم نەخۆشیە بۆیەکەم جار لە کەنەدا لە شاری تۆرۆنتۆ تۆمارکرا[٥٧][٥٨].

جوگرافیا[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ ڕووبەری ٦٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی (٢٤٣ میلی چوارگۆشە ) داپۆشیوە، زۆرترین مەودای نێوان باکوور و باشووری ٢١ کیلۆمەترە (١٣ میل)، هەروەها زۆرترین دووریی نێوان ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوای ٤٣ کیلۆمەترە ( ٢٧ میل )[٥٩]. درێژی کەناراوەکەی ٤٦ کیلۆمەترە، لە کەناراوی باکووری ڕۆژئاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ دوورگەکانی تۆرۆنتۆ و بەندەر لاندز بۆ ناو دەریاچەکە درێژ دەبێتەوە، کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا میری بەندەرێکی لێ درووست کرد بەڵام لەکاتی ئێستادا بۆتە شوێنێکی گەشتیاری. دەریاچەی ئەنتاریۆ لە بەری باشووریەوە هەڵکەوتووە و ماری کورتیس و ئیتۆبیکۆک کریک و ئێگلینتۆن ئاڤێن و ڕێگای گشتی ٤٢٧ کەوتوونەتە بەری خۆرئاوای، شەقامی ستیل لەبەشی باکووریەتی و ڕووباری ڕووژ و سکاربۆرۆ-پیکەرینگ تاونلاین لە ڕۆژهەڵاتیەوە هەڵکەوتوون[٦٠].

تۆپۆگرافیا[دەستکاری]

بڕوانە وێنەی سەتەلایتی شاری تۆرۆنتۆ و شارستانییەکانی دەوروبەری شارەکە کە لەلایەن دۆڵەکانی تۆرۆنتۆوە لێک پچڕاون

شارەکە بە زۆری تەپۆڵکە گردی تەخت یان نەرمە و زەویەکەی بەهێواشی لە دەریاچەی ئەنتاریۆوە بەرەو ژوور دەڕوات. زەویە تەختەکانی بە تۆڕێک لە چەم و جۆگەلەی گەورە لێک دەپچرێن، بەرچاوترینیان ڕووباری هومبەر و ڕووباری دۆن ریڤەرین لەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شار (ئەم دوو ڕووبارە لە تەنیشت یەکتر بەرەو بەندەری تۆرۆنتۆ دەڕۆن ) و ڕووباری ڕووژ لە سنووری ڕۆژهەڵاتی شارەکەداهەڵکەوتووە. زۆربەی چەم و دۆڵەکانی شاری تۆرۆنتۆ لەڕۆژگاری ئەمڕۆ کراونەتە پارک و باخچە و شوێنی کات بەسەربردن کە بە درێژایی دۆڵ و چەمەکان پارکی شاری درووستکراون. خۆی شارۆچکە ڕەسەنەکە کەوتۆتە سەر دەشتی تەختی باکووری بەندەرەکە، کە لەوێوە شار بۆ دەرەوە فراوان بووە، کاتێک شارەکە گەورە بوو. پانتایی و قوڵایی چەندین چەم و دۆڵی کەوتە ناوی کە ئێستا چەندین شەقام بەسەر و تەنیشتیان ڕەت دەبن وەک شەقامی فینچ و شەقامی لێسلی و شەقامی لاورێنس و شەقامی سەینت کلیر، تۆرۆنتۆ چەندین پردی هەیە کە بەسەر چەمەکان ڕەت دەبێت وەک پردی گەورەی شازادە ئێدوارد[٦١].

جگە لە دۆڵە قوڵەکانی، خاکی تۆرۆنتۆ بەرزبوونەوەکەی بە شێوەیەکی جێگیر لە دەریاچەکە زیاتر دەبێت بە مەودای ٧٦.٥ مەترەوە لەسەر ئاستی دەریا بۆ ٢٠٩ لەسەر ئاستی دەریا لە نزیک زەویەکانی زانکۆی یۆرک لە کۆتایی باکووری شارەکە لە یەکتربڕی شەقامی کیل و شەقامی ستیل[٦٢].

سکاربۆرۆ بڵەفز لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کەناراوی ئاوی تۆرۆنتۆ، کە لە ماوەی کۆتایی گلاسیال دا دروست بووە.

تایبەتمەندییە جوگرافییە سەرەکییەکی تری تۆرنتۆ لە تاوێرەکانیدایە کە لە دوایین تەمەنی بەستەڵەکیدا بەشی خوارەوەی تۆرۆنتۆ لە ژێر دەریاچەی گلاسیال ئیرۆکیوی بوو[٦٣]، زنجیرەیەک لە شاخی ڕماو سنووری پێشووی دەریاچەکە کە بە "کەناراوی ئیرۆکیویس" ناسراوە، نیشان دەدات کە تاوێرەکلسیەکان لە شەقامی ڤیکتۆریا پارکەوە بۆ دەمی هایلاند کریک درێژدەبێتەوە کە لەوێ سکاربۆرۆ بلەف پێک دەهینن[٦٤]. بەشەکانی تری بریتین لە ناوچەکانی نزیک شەقامی کلێر ئەڤێنو وێست لەنێوان شەقامی باتهێرست و ڕووباری دۆن و باکوری ڕێگای داڤینپۆرت لە کالێدۆنیاوە بۆ ڕێگای سپەداینا؛ زەویەکانی کاسا لۆما لەسەر ئەم خاکە بەردینە شاخیانە درووست کراوە[٦٥].

جوگرافیای کەنار دەریا کە لە یەکەم نشینگەی تۆرۆنتۆوە گۆڕدرا بۆ زۆربەی ئەو خاکانەی کە لە کەنارەکانی باکووری بەندەرەکەن، لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩دا پڕکراوەتەوە هەتاوەکو ئێستاش، بەندەری بەردەرگای دەریاچەکە (کە بە هارڤ ناسراوە) لە وێ درووست کراوە[٦٦].

دوورگەکانی تۆرۆنتۆ کۆمەڵە نیمچە دوورگەیەکی سروشتی بوون تا ساڵی ١٨٥٨کە پەیوەندی خۆیان بە وشکانییەوە پچڕاند بەهۆی زریانێکەوە،دواتر کەناڵێکیان بۆ بەندەرەکە دروست کرد . خۆی نیمچە دوورگەیەکە کە لەلایەن کەناردەریاوە دروست بوو بەهۆی هەڵچوونی ئاو[٦٧].

کەش و هەوا[دەستکاری]

Toronto
Climate chart (explanation)
J
F
M
A
M
J
J
A
S
O
N
D
 
 
62
 
 
−1
−7
 
 
55
 
 
0
−6
 
 
54
 
 
5
−2
 
 
68
 
 
12
4
 
 
82
 
 
18
10
 
 
71
 
 
24
15
 
 
64
 
 
27
18
 
 
81
 
 
26
17
 
 
85
 
 
21
13
 
 
64
 
 
14
7
 
 
84
 
 
8
2
 
 
62
 
 
2
−3
Average max. and min. temperatures in °C
Precipitation totals in mm
Source: Environment Canada[٦٨]

شاری تۆرۆنتۆ لە وەرزی هاویندا ئاووهەوایەکی گەرمی شێداری کیشوەری هەیە ( بەپێی پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن )[٦٩]. بەپێی ئەو پۆلێنکارییەی کە سەرچاوە سروشتییەکانی کەنەدا پشتی پێ دەبەستن، شاری تۆرۆنتۆ لە ناوچەی نمای ڕووەکی 7a دایە، لەگەڵ هەندێک لە شار و شارۆچکەکانی نزیکی کە خاوەنی زەوی نزمن.

شارەکە چوار وەرزی جیاوازی هەیە، کە جیاوازی بەرچاون و ڕۆژانە هەستیان پێ دەکرێت ئەمەش لە ئەنجامی ڕێڕەوی خێرای سیستەمەکانی کەشوهەوا ( وەک سیستەمی بەرز و نزمی فشار )[٧٠]، کەشوهەوای تۆرۆنتۆ لە هەموو وەرزەکان لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر جیاوازە. بەهۆی هەڵکەوتە و نزیکی لە ئاوەوە، تۆرۆنتۆ مەودایەکی گەرمی بەڵام تارادەیەکی نزمی هەیە، تێکڕای جیاوازی پلەی گەرمی شەوانی ناوشار و لادێکانی نزیکەی ٣.٠ °سیلیلیزیە کە ناوشار گەرمترە لە ناوچە لادێیەکان لە هەموو مانگەکانی ساڵدا[٧١]. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت لە زۆربەی ئێوارانی بەهار و سەرەتای هاویندا ساردتر بێت ئەمەش لەژێر کاریگەری شنەبای دەریاچەی ئەنتاریۆوە، چونکە دەریاچەی ئەنتاریۆ لە ماوەی وەرزی هاویندا لەکاتی هەتاودا فێنکە، بەڵام لە رۆژانی گەرمدا دەتوانرێت بۆ پشوودان سەردانی بکرێت. لەکاریگەریەکانی تری ئاووهەوا بریتین لەبەفری کەندەڵانەکان کە دەرژێنە دەریاچەکەوە لەگەڵ دواکەوتنی هاتنی وەرزی بەهارو پایز[٧٢].


زستانانی تۆرۆنتۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ساردن لەگەڵ بارینی بەفری زۆر

زستانەکانی زۆر ساردن لەگەڵ بەفربارینی زۆر لە ماوەی مانگەکانی زستاندا، پلەی گەرما بە زۆری لە خوار سفر پلەی سلیلیزیە[٧٣]. بەرزترین پلەی گەرما لە وەرزی زستاندا ١٠ ژێرسفری سلیلیزیە، هەمیشە بایەکی سارد و وشک هەڵدەکات لەگەڵ زریانی بەفر، هەندێک جاریش تێکەڵ بە سەهۆڵ و باران دەبێت کە دەتوانێت کار و خشتەی گەشتەکان تێکبدات، لە کاتێکدا کەڵەکەبوونی بەفر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا ناوەڕاستی مانگی نیسان ببارێت لەگەڵ ئەوەشدا، درێژبوونەوەی نەرم لە زۆربەی زستانەکاندا ڕوودەدات، کە بەفری کەڵەکەبوو دەتوێتەوە. لە هاوینە هەرە گەرمەکان پلەی گەرمای دەگاتە سەرووی ٣٠ پلەی سیلیلیزی[٧٤].

باران بارین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بە درێژایی ساڵ دەبارێت، بەڵام بەزۆری هاوینان باران دەبارێت کە بروسک و هەورە تریشقەی زۆری لەگەڵدایە. ساڵانە به ڕێژه ی ٨٣١ ملم باران دەبارێت. ساڵانە لە تۆرۆنتۆ بە تێکرای ٢٠٦٦کاتژمێر بەدەرەوەیە کە دەکاتە ٪٤٥[٧٥].

زانیاریی کەش‌وهەوا بۆ «Toronto (The Annex), 1981–2010 normals, extremes 1840–present[b]»»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی شێ ١٥.٧ ١٢.٢ ٢١.٧ ٣١.٦ ٣٩.٨ ٤٤.٥ ٤٣.٠ ٤٢.٦ ٤٣.٨ ٣١.٢ ٢٦.١ ١٧.٧ nil
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١٦.١ ١٩.١ ٢٦.٧ ٣٢.٢ ٣٤.٤ ٣٦.٧ ٤٠.٦ ٣٨.٩ ٣٧.٨ ٣٠.٨ ٢٣.٩ ١٩.٩ ٤٠.٦
(nil)
نێونجی بەرزترین پلە −٠.٧ ٠.٤ ٤.٧ ١١.٥ ١٨.٤ ٢٣.٨ ٢٦.٦ ٢٥.٥ ٢١.٠ ١٤.٠ ٧.٥ ٢.١ ١٢.٩
نێونجی ڕۆژانە −٣.٧ −٢.٦ ١.٤ ٧.٩ ١٤.١ ١٩.٤ ٢٢.٣ ٢١.٥ ١٧.٢ ١٠.٧ ٤.٩ -٠.٥ ٩.٤
نێونجی کەمترین پلە −٦.٧ −٥.٦ −١.٩ ٤.١ ٩.٩ ١٤.٩ ١٨.٠ ١٧.٤ ١٣.٤ ٧.٤ ٢.٣ −٣.١ ٥.٩
کەمترین پلەی تۆمارکراو -٣٢.٨ -٣١.٧ -٢٦.٧ -١٥.٠ -٣.٩ -٢.٢ ٣.٩ ٤.٤ -٢.٢ -٨.٩ -٢٠.٦ -٣٠.٠ -٣٢.٨
(nil)
کەمترین پلەی تۆمارکراوی ساردیی با -٣٧ -٣٤ -٢٦ -١٧ ٠ ٠ ٠ ٠ -١٧ -٣٤ nil
نێونجی بارین mm ٦١.٥ ٥٥.٤ ٥٣.٧ ٦٨.٠ ٨٢.٠ ٧٠.٩ ٦٣.٩ ٨١.١ ٨٤.٧ ٦٤.٤ ٨٤.١ ٦١.٥ ٨٣١.١
نێونجی باران بارین mm ٢٩.١ ٢٩.٧ ٣٣.٦ ٦١.١ ٨٢.٠ ٧٠.٩ ٦٣.٩ ٨١.١ ٨٤.٧ ٦٤.٣ ٧٥.٤ ٣٨.٢ ٧١٤.٠
نێونجی بەفر بارین cm ٣٧.٢ ٢٧.٠ ١٩.٨ ٥.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.١ ٨.٣ ٢٤.١ ١٢١.٥
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین (≥ ٠.٢ mm) ١٥.٤ ١١.٦ ١٢.٦ ١٢.٦ ١٢.٧ ١١.٠ ١٠.٤ ١٠.٢ ١١.١ ١١.٧ ١٣.٠ ١٣.٢ ١٤٥.٥
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان (≥ ٠.٢ mm) ٥.٤ ٤.٨ ٧.٩ ١١.٢ ١٢.٧ ١١.٠ ١٠.٤ ١٠.٢ ١١.١ ١١.٧ ١٠.٩ ٧.٠ ١١٤.١
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان (≥ ٠.٢ cm) ١٢.٠ ٨.٧ ٦.٥ ٢.٢ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠ ٠.٠٨ ٣.١ ٨.٤ ٤٠.٩
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ٨٥.٩ ١١١.٣ ١٦١.٠ ١٨٠.٠ ٢٢٧.٧ ٢٥٩.٦ ٢٧٩.٦ ٢٤٥.٦ ١٩٤.٤ ١٥٤.٣ ٨٨.٩ ٧٨.١ ٢٠٦٦.٣
ڕێژەی سەدیی ئەگەر ھەتاوی بوون ٢٩.٧ ٣٧.٧ ٤٣.٦ ٤٤.٨ ٥٠.٠ ٥٦.٣ ٥٩.٨ ٥٦.٧ ٥١.٧ ٤٥.١ ٣٠.٥ ٢٨.٠ ٤٤.٥
سەرچاوەی یەکەم: Environment Canada [٨٠][٨١][٨٢]
سەرچاوەی دووەم: Weather Atlas (UV)[٨٣]


بەرچاوی شارەکە[دەستکاری]

دیمەنێکی پانۆرامی تۆرۆنتۆ لەکاتی هەنگۆردا.(٢٠١٨)


نژیاروانی[دەستکاری]

باڵاخانەکانی تۆرۆنتۆ لە دیزاین و تەمەندا جیاوازییان هەیە لەگەڵ چەندین پێکهاتە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی ١٩، لە کاتێکدا باڵاخانە دیارەکانی تر تازە لە دەیەی یەکەمی سەدەی ٢١ دا دروست کراون. لۆرانس ڕیچاردز ئەندامی فاکەڵتی تەلارسازی لە زانکۆی تۆرۆنتۆ گووتی " تۆرۆنتۆ شوێنێکی نوێ، برەش، ڕاگ تاگ - تێکەڵێکی گەورەیە لە ماوە و ستایلەکان "[٨٤]. خانووە بەی و-گابڵەکان، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە تۆرۆنتۆی کۆندا ماونەتەوە، تایبەتمەندییەکی جیاوازی تەلارسازیی ئەو شارەن وەک :قوللەی سی ئێن کە هێڵی پەیوەندی و هۆبەی گەشتیارییە[٨٥]. لە ساڵی ١٩٧٦ بە بەرزی ٥٥٣.٣٣ مەتر درووست کراوە، بەرزترین قوللەی جیهان بووە هەتا ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک بورج خەلیفە لە دوبەی درووست کرا[٨٦].

تۆرۆنتۆ یەکێکە لە شاری خاوەن تەلارە هەوربرەکان کە تا ساڵی ٢٠١١ پتر لە ١٨٧٥ باڵاخانەی لەسەرو ٣٠ مەترەوە بووە[٨٧].

مۆزەخانەی شاهانەی ئەنتاریۆ لە بنەڕەتدا بە شێوازێکی هاوچەرخ دیزاین کراوە، هەرچەندە لەو کاتەوە ستایلی دیکەی بۆ تەلارەکەی زیاد کراوە تەلارسازی لە تۆرۆنتۆ بە "تێکەڵی سەردەم و شێوازەکان" ناونراوە.

لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ دا، پارچە گرنگەکانی میراتی تەلارسازیی تۆرۆنتۆ وێران کران بۆ ئەوەی رێگا بۆ دووبارە گەشەپێدان یان وەستانی ئۆتۆمبێل خۆش بکەن[٨٨]. لە بەرامبەردا لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، تۆرۆنتۆ بوژانەوەی بیناسازی کۆندۆ و بوژانەوەی بیناسازی نیشتەجێبوونی بەخۆیەوە دی، کە چەندین باڵاخانە لەلایەن تەلارسازانی بەناوبانگی جیهانەوە نەخشەیان بۆ داڕێژرا وەک درووستکردنی مۆزەخانەی شاهانەی دانیال لیبسکایند، دووبارە دروستکردنەوەی فرانک گێهری لە گەلەری هونەری ئەنتاریۆ و فراوانبوونی زانکۆی ئۆکەدی دیاری ویڵ ئۆکەد لە نێو نمایشە نوێیەکانی شارەکەدایە ناوچەی دیستیلی ناوەڕاستی ١٨٠٠کان لە قەراغی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شار دووبارە پەرەی سەندەوە بۆ ناو یەکێک لە ناوچە هەرە هونەری و کلتوری و ڕابواردنەکان[٨٩].

هاوسێکان[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ ناوچەیەک لە خۆ دەگرێ کە پێشتر لەلایەن چەند شارەوانییەکی جیاوە بەڕێوە دەبرا کە بە و ساڵانەی دوایی تێکەڵ بوون. هەر یەکەیان مێژوو و ناسنامەیەکی تایبەت بەخۆیان لە ماوەی ئەو چەند ساڵە دا پەرە پێدا کە لەیەک جیابوون و ئێستاش ناویان بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێو تۆرێنتۆنییەکان دەمێنێتەوە. شارەوانیەکانی پێشوو بریتی بوون لە ڕۆژهەڵاتی یۆرک، ئیتۆبیکۆک، فۆرێست هیڵ، میمیکۆ، نۆرس یۆرک، پارکدەیل، سکاربۆرۆ، سوانسی، وێستن و یۆرک لە هەموو شارەکەدا سەدان شاری بچووک و چەند شارێکی گەورەتر هەیە کە چەند کیلۆمەترێکی چوارگۆشەیان داپۆشیوە[٩٠].

زۆربەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبووی تۆرۆنتۆ خاوەن کۆمەڵگەیەکی بازرگانی تایبەت بەخۆیانن کە هەریەک لە مەڵبەندە بازرگانیەکانیان کۆمەڵێک تەلاری هەوربڕن. هەر ناوچەیەک خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی بۆ نموونە باڵاخانەکانی نیشتەجێبوونی سەردەمی ڤیکتۆریان و ئێدواردیان لە چەند بینایەکی نیشتەجێبوونی وەک ڕۆزدەیل و کاباگێتن و ئەنکس و یۆرکڤیلدا هەن[٩١]. وە ویچوود پارک کە لە مێژوویدا بۆ تەلارسازی ماڵەکانی گرنگی هەیە چونکە یەکێک بوو لە سەرەتاییترین کۆمەڵگا پلان بۆ داڕێژراوەکانی تۆرۆنتۆ، لە ساڵی ١٩٨٥ دا بە ناوچەی پاراستنی کەلەپووری ئەنتاریۆ دیاری کرا، گەڕەکی کاسا لۆما ناوی "کاسا لۆمە"یە، قەڵایەک لە ساڵی ١٩١١ لەلایەن سێر هێنری پێلەت دروستکراوە، بە باخچە و بەرزکەرەوە و ڕێڕەوی نهێنی و کۆڵانێکی بۆڵینگ تەواو بووە[٩٢]. سپەداینا هاوس ماڵێکی سەدەی نۆزدەیەمە کە ئێستا مۆزەخانەیە[٩٣].

نەخشەی تۆرۆنتۆ کەڕێگای سەرەکیەکانی هاتوچۆ و سنووری شەش شارەوانی پێشوو نیشان دەدات کە شاری ئێستای تۆرۆنتۆیان پێک هێناوە

[٩٤].

تۆرۆنتۆی دێرین[دەستکاری]

ناوچەی کۆنی تۆرۆنتۆ هەڵگری ناوی شاری تۆرۆنتۆ بوو پێش تێکەڵبوون، بەڵام ئێستا ناوەندی شار و هەروەها ئەو شارانەی کەوتوونەتە نزیکی دەگرێتەوە، تۆرۆنتۆی کۆن لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری چڕترە و پڕووترین بەشی شارەکەیە و گرنگترین ناوچەی دارایی هەموو کەنەدایە کە ئەم شوێنانە لەخۆ دەگرێت :، سەنتەری تۆرۆنتۆ دۆمینیۆن، سکۆتیا پلازا، ڕۆیاڵ بانک پلازا، دادگای بازرگانی و شوێنی بروکفیلدو هتد. ئەم ناوچەیە لە سەینت جەیمس تاون، گاردن، سانت لاورێنس، کۆرکتاون و چێرچ و ویلسلی پێکدێت لەو ناوچانەوە وەک هێڵێکی ڕاست بەرەو باکور درێژ دەبێتەوە بە درێژایی شەقامی یانگ[٩٥].

خانووەکانی ناوچەی بەی-و-گیبلەکانی سەردەمی ڤیکتۆریاکە شێوازێکی جیاوازی تەلارسازی نیشتەجێبوونە کە لە هەموو جێیەکی ئاساییدایە لە هەموو ئەو شوێنانەی کە لە تۆرۆنتۆ کۆنن

.

هەروەها شاری تۆرۆنتۆی کۆن لە چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی دەوڵەمەندی مێژوویی پێک دێت وەک؛ یۆرکڤیل، ڕۆزدەیل، ئانکس، فۆرێست هیڵ، لاورێنس پارک، پارکی لیتۆن، پارکی ئاسک، موور پارک و کاسا لۆما، تۆرۆنتۆ پتر بەباری درێژی هەڵکەوتووە لە ناوەڕاستی شارەوە بۆ باکور ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ناوەڕاستی شار. تۆرۆنتۆی کۆن هەندێک شوێنی تری هەیە وەک بازاڕی کینسینگتۆن، چاینەتاون، لێسلیڤیل، کاباگێتۆن و ڕیڤەردەیڵ کە شوێنی میللین بۆ بازرگانی و شوێنە کلتورییەکان و هەروەها کۆمەڵگاکانی هونەرمەندان لەگەڵ ستۆدیۆکانی تۆمارکردن، لەگەڵ چەندین پرۆفیشناڵی مامناوەند و باڵا. لەناو تۆرۆنتۆ هەندێک کۆمەڵگەی بچوکی نەتەوەیی هەن کە بریتین لە: دوو شارۆچکەی چینی بچووک، ناوچەی گریکتاون، ئیتالیای بچووک، گوندی پورتوگال، هندستانی بچووک.

دەوروبەری شار[دەستکاری]

یۆرک و ڕۆژهەڵاتی یۆرک وەک دەوروبەری ناوەوەی شار ناوچەی پێگەیشتوو و نەریتی چینی کرێکارانن، کە لە بنەڕەتدا بەشێکن لە ناوچەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، خانووی بچوک، خانووی تاک خێزان و بلۆکی شوقەی نیشتەجێبوونی بچووک وەک گەرەکەکانی شارۆچکەی کرێسنت، پارکی تۆرنکلیف، ویستۆن و گوندی ئۆکوود، کە بە زۆری لە شوقە بەرزەکان پێکهاتوون، کە چەندین خێزانی کۆچبەری نوێ تیایاندا نیشتەجێبووینە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ دا. زۆرێک لەو شارانە لە ئاستی ڕەگەزیدا جۆراوجۆرن و لە ئەنجامی زیادبوونی ژمارەی دانیشتواندا لەیەکدا تواونەتەوە، هەروەها لە کۆتاییەکانی نەوەدەکان و سەرەتای سەدەی ٢١دابەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نیشتەجێبوون ئەم ناوچانە بەرەو پێش چوون[٩٦].

لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی قەراغ شار ببەسترێتەوە بە ناوەوەی شار و هاندانی دانیشتوان تا کۆچ بکەن بۆ ناوچەکانی قەراغ شار بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناوشار

.

ئیتۆبیکۆک (ڕۆژئاوا)، سکاربۆرۆ (ڕۆژهەڵات) و باکووری یۆرک (باکوور)وەک دەوروبەری ناوەوەی شار شارەوانیەکانی پێشووی دوای جەنگ درووست بوون. بەشەکانی ئەم ناوچانە لە کۆنەوە دامەزراون و بە خێرایی گەشەیان کرد پێش ئەوەی پێشکەوتنی خانووبەرەی دەوروبەری شار دەست پێ بکات، ئەم ناوچانە یان گوندەکانی وەک میمیکۆ، ئایلینگتۆن و نیو تۆرۆنتۆ لە ئیتۆبیکۆک؛ ویلۆدەیل و نیوتۆنبروک و داونسویو لە نۆرس یۆرک؛ ئەگنکۆرت، وێکسفۆرد و وێست هیل لە سکاربۆرۆ کە گەشەسەندنی قەراغ شار نزیکیان بوو لە کۆتایی ١٩٤٠ ەکان ناوچە نوێیەکان تێکەڵیان بوون . قۆناغی گەشەسەندن ، ئەم ناوچانە بە تێکەڵکردنی خانووە یەک لایەکان لەگەڵ بلۆکی شوقەی چڕی بەرزتر، زیاتر بەناوبانگ بوو وەک مۆدێلی قەراغ شار بۆ گەشەپێدان. لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی ٢١ ناوەندی شاری نۆرس یۆرک، ناوەندی شاری ئیتۆبیکۆک و سەنتەری شاری سکاربۆرۆ وەک ناوچەی بازرگانی ناوەندی لە دەرەوەی شاری تۆرۆنتۆ دەرکەوتن. پێشکەوتنی بەرز لەو ناوچانەدا هێڵی ئاسمانی دیاری بۆ شارەوانییەکانی پێشوویان داوە، کە ڕاڕەوەکانی گواستنەوەی چڕی بەرزیان پێشکەش دەکەن.

پیشەسازی[دەستکاری]

لە دەیەی ١٨٠٠ دا، ناوچەی پیشەسازی گەشەسەندوو لە دەوروبەری تۆرۆنتۆ هاربۆر و دەمی ڕووباری دۆن ی خواروو پەرەی سەند، کە بە هێڵی شەمەندەفەر و ئاویەوە بەسترابوون بە کەنەدا و ئەمریکا. نموونەکان بریتی بوون لە ( گودەرهام و وۆرتس دیستیلەری، هاوبەشگای مالتینگی کەنەدی، تۆرنتۆ ڕۆلینگ میلز، یەکێتی ستۆکیاردو ئاسانکاری یدیڤی بۆ پرۆسەکردنی بەراز ( بە نازناوی " هۆگتاون " ). ئەم ناوچە پیشەسازییەیە ڕۆژئاوای تۆرۆنتۆی بە درێژایی بەندەرەکە و هێڵەکانی ڕێچکەی ئاسنین فراوان کرد، بە پڕکردنی زەلکاوەکان لە لای ڕۆژهەڵاتی بەندەرەکە بۆ دروستکردنی بەندەری لاندس تەواو کرا[٩٧]. پیشەسازی جلوبەرگ بەدرێژایی شەقامی سپەداینا کە ناوچەی مۆدە پەرەی سەند لە سەرەتای سەدەی ١٩دا، ناوچە پیشەسازییەکان لە بەری ئەو بەریدا دانرابوون، وەک وێست تۆرۆنتۆ/ شوێنی کڵین، کە لە ساڵی ١٩٠٣ دا کۆگاکان شوێنیان بۆ خۆیان دەگواستەوە بەڵام بەهۆی ئاگرە گه ورەکە ی ١٩٠٤ بووە هۆی له ناوبردنی به شی زۆری پیشه سازیەکان له ناوجەرگەی شار. هەندێک لە کۆمپانیاکان بەرەو ڕۆژئاوا بە درێژایی شەقامی کینگ ڕۆیشتن، هەندێکی دیکە بەرەو ڕۆژئاوا وەک شەقامی دەفرین کە ئەو شوێنەی کە کەلوپەلی گەورەی کێڵگەی ماسی هاریس دروست دەکات ڕۆیشتن[٩٨].

ناوچەی دیستیلەری کە گەورەترین کۆکراوەی تەلارسازیی پیشەسازی سەردەمی ڤیکتۆریایە بە پارێزراوی ماوەتەوە کە تاکە شوێنە لە ئەمریکای باکوور

زۆرێک لە شوێنە پیشەسازییەکانی پێشووی تۆرنتۆ نزیک لە شەقامی یانگ و داون تاون دووبارە گەشەیان سەندەوە کە بریتین لە بەشەکانی پێشەوەی ئاوی تۆرنتۆ و گۆرەپانی شەمەندەفەری ڕۆژئاوای داونتاون و گوندی لیبرتی، ناوچەی ماسی هاریس و گەشەسەندنی بەرفراوان لە ناوچەی وێست دۆن لاندس بەردەوامە[٩٩]. گودەرهام و وۆرتس شەرابی روحی دیستیلەری بەرهەم دەهێنا تا ساڵی ١٩٩٠بەڵام ئەمڕۆ وەک "ناوچەی دیستیلەری" پارێزراوە، کە گەورەترین و باشترین تەلارسازی پیشەسازی پارێزراوە کە سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤیکتۆریا لە ئەمریکای باکور. هەندێک شوێنی پیشەسازیش لە ناوچەی خۆیان ماونەتەوە لەوانە پاڵاوگەی شەکری ڕێدپاتێ ئەو ناوچانەی کە وەک خۆیان لە بواری پیشەسازیدا پاڕێزراون، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆریان گۆڕدراون بۆ یەکەی نیشتەجێبوون وەک ناوچەی مۆد وکۆرکتاون و بەشەکانی باشووری ڕیڤەردەیل و لێسلیڤیل. تۆرۆنتۆ هێشتا چەندین ناوچەی پیشەسازی کۆنتری چالاکی ماوە وەک گوندی بروکتۆن، میمیکۆ و نیو تۆرۆنتۆ[١٠٠]. لە کۆتایی ڕۆژئاوای شاری ئۆڵد تۆرۆنتۆ و یۆرک، ناوچەی وێستن/ماونت دێنیس و ناوچەی جۆیندن هێشتا کارگە و شوێنی پێچانەوەی گۆشت و شوێنی شەمەندەفەری نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی چڕی مامناوەندی تێدایە، هەرچەندە لە ساڵی ١٩٩٤ دا سەندیکای (Junction's Union Stockyards) لە شاری تۆرۆنتۆ وەدەرنرا[١٠١].

دۆن لاندزی خۆرئاوا یەکێکە لە و ناوچە پیشەسازیانەی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاستی شار کە دووبارە گەشەی کردۆتەوە.

ناوچەی پیشەسازی کێڵگەی قاوە لە بەندەری تۆرۆنتۆ ماوەتەوە. ناوچەیەک پلانی بۆ دووبارە گەشەپێدان داڕێژرابوو کە پێشتر زەلکاوێک بوو پڕکرابوو لە پاشماوەی پیشەسازی، وە هیچ کات بە ڕووژدی گەشەی پێنەکرابوو- ئەمیش لەبەر ئەوەی خاکەکەی گونجاو نییە بۆ گەشەی بەرفراوان- بەهۆی لافاو و ناسەقامگیری خاکەکەیەوە بووە کە هێشتا چەندین پاشماوەی پیشەسازی تێدا ماوە، وەک وێستگەی وزەی پۆرتلاندس و چەند ئاسانکارییەکی بەندەری و چەند ستۆدیۆیەکی بەرهەمهێنانی فیلم و تیڤی، چەندین ئاسانکاری پیشەسازی چڕی بۆ داڕێژراوە لەلایەن ئاژانسی واتربۆنت تۆرۆنتۆ کە پلانەکەیان بریتی بوو لەدرووست کردنی بەربەستێکی کۆنکریتی لەبەردەم رووباری دۆن تا هیچی تر نەبێتە هۆی درووستکردنی لافاو و فشەڵی خاکەکە[١٠٢]. زیاتر زەوییەکانی سەر بەندەرەکە گونجاون بۆ پەرەپێدانی نیشتەجێبوون و بازرگانی بەنرخی بەرزتر[١٠٣] . هەروەها شوێنی ڕووەکی کیمیایی پێشوو کە بەدرێژایی ڕووباری دۆن ڕوێنرابوون ئێستا بوونەتە هۆبەی بازرگانی و گواستنەوە[١٠٤].

شوێنە گشتیەکان[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ کۆمەڵەیەکی هەمەجۆری هەیە لە شوێنی گشتی، لە چوارگۆشەکانی شارەوە بۆ پارکە گشتییەکان کە بەسەر دۆڵەکاندا دەڕوانێت وەک : ناتان فلیپس سکوێر کە چوارگۆشەی سەرەکی شارەکەیە لە ناوەڕاستی شار، هێمای سێ ڕەهەندی تۆرۆنتۆی تێدایە، هەروەها دەروازەی هۆڵی شار و مەیدانی یانگ-دەنداس، لە نزیک سیتی هۆڵ، لەم ساڵانەی دوایدا وەک یەکێک لە سەرقاڵترین شوێنی شارەکە دیاریکرا، گۆڕەپانەکانی تر بریتین لە مەیدانی هاربۆربۆنت، لە پێشەوەی ئاوی تۆرنتۆ، هەروەها گۆڕەپانە مەدەنییەکان لە هۆڵەکانی شاری پێشووی شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی لەناوچوو، کە بە گرنگترینیان مەیدانی مێل لستمان لە باکوری یۆرک کە لەلایەن کۆمیتەی شوێنە گشتیەکانی تۆرۆنتۆ نۆژەن کرایەوە، هەروەها بەشی ئاوی ناوەندی بە درێژایی شەقامی کوین وێست تازەکراوەتەوە بەم دواییانە بە تەلارسازییەکی نوێی شەقام و گۆڕەپانێکی نوێ لە تەنیشت سەنتەری هاربۆرفرێنت کرایەوە[١٠٥].

ناتان فلیپس سکوێر مەیدانێکی چوارگۆشەیی سەرەکی شارەکەیە گۆڕەپانەکە حەوزێکی ئاو لەخۆ دەگرێت کە لە زستانان دەگۆڕدرێت بۆ حەوزی سەهۆڵی خلیسکاندن.

لە زستاندا، مەیدانی ناتان فلیپس، ناوەندی هاربۆرڤیت و میل لستمان سکوێر بەناوبانگن بۆ خلیسکانی سەر بەفر. هەروەها هۆڵی سەهۆڵی گشتی کۆلۆنێل سام سمیس تریل لە ساڵی ٢٠١١ دا کرایەوە کە یەکەمین خلیسکانی تۆرۆنتۆیە لە پارکی مێژوویی کرایەوە، ئێرل بەیلس پارک خلیسکێنەی سەر بەفری دەرەوە و ناوەوەی هەیە لەگەڵ خوڵی ڕاهێنان و ئاسانکاریی کرێ و وانەکان پێشکەش دەکەن. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین پارک شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفریان دیاری کردووە[١٠٦].

چەندین پارکی گەورەی ناو شار هەن، کە بریتین لە باخچەکانی ئالەن، پیتی سترین، پارکی گرینگ، پارکی نەرویژی بچووک، پارکی مۆس، پارکی کوین، پارکی ڕیڤەردەیڵ و پارکی ترینیتی بێڵوود ، لە نزیک یەکتربڕی کوین و یانگ لە باشووری ناوەڕاستی شار دوو پارکی گەورە هەن لە ناوچەی فرۆنت سایدکە بریتین لە : تۆمی تۆمپسۆن پارک لە شەقامی لێزلی سپیت کە سروشتێکی پارێزراوی هەیە، لە کۆتایی هەفتەکاندا کراوەیە؛ وە دوورگەکانی تۆرۆنتۆ، لە ناوەڕاستی شارەوە بە بەلەم خەڵکببۆی دەچن[١٠٧].


زۆرینەی پارکە گەورەکان کەوتوونەتە ناوچەکانی دەرەوەی شارەوانیەکان بەڵام لەلایەن شارەوانیەکانەوە بەڕێوە دەبردرێن وەک؛ پارکی های، پارکی هامبەر بەی، پارکی سەنتێنیاڵ، داونسڤیو پارک، گیوڵد پارک و باخچەکان، پارکی سەنیبروک و پارکی مۆرنینگ ساید. تۆرۆنتۆ چەندین خولی گۆڵفی گشتیشی لێ بەڕێوە دەچێت . زۆربەی زەویە سەوزەکان و کەناری ڕووبارەکان لە تۆرۆنتۆ زەوی گشتین، دوای زریانی هازل لە ساڵی ١٩٥٤ دروستکردنی بینا لەسەر ئەم زەویانە قەدەغە کراوە، بۆیە ئەم زەویانە کراونەتە شوێنی رابواردن و خۆش گوزەرانی. پارکی بەیانیان گەورەترین پارکی شارەکەیە کە بە قەبارەی ٢٤١.٤٦ هێکتار (٥٩٦.٧ دۆنم) بەڕێوەدەبرێت[١٠٨].

جگە لە پارکە گشتییەکان کە لەلایەن شارەوانیەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشێکی پارکی شاری ڕۆوژ کە گەورەترین پارکی شاریە لە ئەمریکای باکور، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری تۆرۆنتۆدایە ،لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پارکەکانی کەنەدا بەڕێوەدەچێت ، پارکی نەتەوەیی لە دەوروبەری رووباری ڕۆوژ دا هەڵکەوتووە[١٠٩].

کەلتور[دەستکاری]

دیمەنی هونەری و شانۆیی تۆرۆنتۆ زیاتر لە پەنجا کۆمپانیای بالە و سەما، شەش کۆمپانیای ئۆپێرا، دوو ئۆرکێسترای سەمفۆنیا و خانەخوێیەکی شانۆی هەیە. شارەکە لە شاری بالێ نەتەوەیی کەنەدا، کۆمپانیای ئۆپێرای کەنەدی، ئۆرکێسترای سەمفۆنیای تۆرۆنتۆ، گرووپی ئەلیکترۆنی کەنەدی و کۆمپانیای شانۆی کەنەدی پێک هاتووە . شوێنی نمایشە دیارەکانیان پێک هاتووە لە نمایشی چوار وەرزی تایبەت بە هونەری نواندن، هۆڵی ڕۆی تۆمسۆن، شازادەی شانۆی وێڵز، شانۆی شاهانە ئەلێکساندرا، ماسی هۆڵ، ناوەندی هونەری مێریدیان (پێشتر سەنتەری تۆرۆنتۆ بۆ هونەرەکان) و شانۆییەکانی ئێلگین و باخچەی زستانە و هۆڵی مێریدین (لە بنەڕەتدا ناوەندی ئۆکیفو و پێشتر ناوەندی هەمینگبێرد و ناوەندی سۆنی بۆ هونەری نواندن).

تۆرۆنتۆ سێیەمین گەورەترین ناوەندی شانۆی ئینگلیزی یە لە جیهاندا،وەک شانۆی شاهانەی ئەلێکساندرا، کە کۆنترین شانۆیە و بەردەوام لە باکوری ئەمریکا دا کار دەکات

ئەنتاریۆ پلەیس یەکەم شانۆی هەمیشەیی فیلمی IMAX ی جیهانی لێ نمایش کراوە، هەروەها قۆناغی بودویسەر (پێشتر مۆلسۆن ئەمفیشانۆ) پیشان دەکات، کە شوێنێکی کراوەی ئاسمانییە بۆ کۆنسێرتەکانی مۆسیقا. لە بەهاری ٢٠١٢ ئەنتاریۆ پلەیس داخرا دوای دابەزینی ڕێژەی ئامادەبووان لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا، هەرچەندە قۆناغی بودویسەر و بەندەرەکە هێشتا کار دەکەن، بەڵام پارک و سینسفیر لە کاردا کەوتوون و هەوڵ و پلانی بەردەوام هەیە بۆ بووژاندنەوەی ئەنتاریۆ پلەیس[١١٠].

هەموو هاوینێک کۆمپانیای شانۆی کەنەدی بەرهەمێکی شکسپیر لە دەرەوەی های پارکی تۆرۆنتۆ بەناوی " خەون لە های پارک " پێشکەش دەکات. ڕۆیشتنی ناوبانگی کەنەدا دان بە دەستکەوتەکانی سەرکەوتووی کەنەدییەکان دا دەنێن، لەگەڵ زنجیرەیەک ئەستێرە لەسەر بلۆکی دیاری کراو لە ڕاڕەوی تەنیشت شەقامی کینگ و شەقامی سیمکۆی.

بەرهەمهێنانی فیلم و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی و بیانی پیشەسازییەکی گەورەی ناوخۆیی تۆرۆنتۆیە. لە ساڵی ٢٠١١ دا لە پلەی سێیەم گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی فیلم و تەلەفزیۆندا دەبێت لە دوای لۆس ئەنجلس و نیویۆرک سیتی، نازناوی "هالیوود باکور" لەگەڵ شاری "هۆلیود نۆرس" لەگەڵ شاری "ڤانکۆڤەر" هاوبەش کردووە. یەکێکی تر لە فیستیڤاڵە بەپێزەکانی فیلم ، فیلمی "Take 21"ە کە پێشتر فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکارانی تۆرۆنتۆ بوو، کە کارەکانی خوێندکارانی ١٢-١٨ ساڵا لە چەندین وڵاتی جیاجیای جیهانەوە نمایش دەکات[١١١].

کاریبانا ( کە پێشتر بە کەرنەڤاڵی سکۆتیابانک کاریبی ناسرابوو ) لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە تا سەرەتای مانگی ئابی هەموو هاوینێک ئەنجام دەدرێت . بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای کەرنەڤاڵی ترینیداد و تۆباگۆ، یەکەم کاریبانا لە ساڵی ١٩٦٧ دا لە کاتێکدا کە کۆمەڵگەی کاریبی شارەکە یادی سەد ساڵەی کەنەدایان کردەوە و زیاتر لە چل ساڵ دوای ئەوە گەشەی زیاتری کردووە کە ساڵانە یەک ملیۆن کەس بۆ لای خۆی رادەکێشێت بۆ بۆلیڤارد لەدەریاچەی شۆری تۆرۆنتۆ.داهاتی گەشتیاری فێستیڤاڵەکە لەسەد هەزارەوە بۆ زیاتر لە چوارسەد ملیۆن دۆلار بۆ تۆرۆنتۆ بەرهەم دەهێنێت[١١٢].

کاریبانا فیستیڤاڵێکە کە ئاهەنگ دەگێڕن بە کلتور و دابونەریتی کاریبی هه ر هاوینێک له شاره که به ڕێوه ده چێت که گه رترین فیستیڤاڵی شه قامی ئه مه ریکای باکووره.

یەکێک لە گەورەترین بۆنەکانی ئەو شارە بۆنەی هەفتەی پرایدە کە لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت ، یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵی (هاوڕەگەزخوازان) لە جیهاندا[١١٣][١١٤].

میدیا[دەستکاری]

تۆرنتۆ گەورەترین بازاڕی میدیای کەنەدایە و چوار ڕۆژنامەی ئاسایی و دوو هەفتەنامەی هەیە لەگەڵ سێ بڵاوکراوەی کاغەزی بەخۆڕایی لە هەموو شوێنێکی تۆرۆنتۆ بڵاو دەکەنەوە کە نزیکەی ٦ ملیۆن کەس دەبن. ڕۆژنامەی تۆرۆنتۆ ستار و تۆرۆنتۆ سەن لە ڕۆژنامە هەرە دیارەکانی تۆرۆنتۆن، جگە لەوەی ڕۆژنامەی "The Globe" و "National Post" بارەگای سەرەکییان لەو شارەدا هەیە[١١٥]. تۆرۆنتۆ ستار و گلۆب و مەیڵ و ناشناڵ پۆست و ڕۆژنامەی برۆدشیت و ستارمیترۆ وەک ڕۆژنامەی ڕێبواری ئازاد دابەش دەکرێن هەروەها چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی ناوخۆیی ڕ لە تۆرۆنتۆڕۆژانە بڵاو دەکرێنەوە، لەوانە ڕۆژنامەی ناو و تۆرۆنتۆ لایف، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر گۆڤاری بازرگانی لە تۆرۆنتۆ بەرهەم دەهێنرێن، وەک بازرگانی کەنەدی، شاتیلەین، شرار و ماکلین دەیلی هیڤی، گەورەترین بڵاوکراوەی خۆرئاوا ڕۆژنامەی (Online-only)ی کەنەدیە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ نوسینگەی تۆرۆنتۆیان کردەوە[١١٦]. تۆرۆنتۆ بارەگای سەرەکی تۆڕە تەلەفزیۆنییە گەورەکانی کەنەدایە کە بە زمانی ئینگلیزی بەرنامەکانیان پێشکەش دەکەن وەک ؛ CBC ، CTV Citytv ، Global ، The Sports Network ( TSN ) و Sportsnet وMTV . تەلەڤزیۆنەکانی کەنەدا سەرەکیترین کەناڵی تەلەفزیۆنی موزیکن کە لە تۆرۆنتۆ دامەزراون.

گەشتیاری[دەستکاری]

مۆزەخانەی شاهانەی ئەنتاریۆ مۆزەخانەیەکی کلتوری و مێژوویی سروشتی جیهانیە. باخچەی ئاژەڵانی تۆرۆنتۆ بۆتە ماڵێکی گەورە بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠ ئاژەڵ کە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٤٦٠ جۆری جیاواز دەکەن[١١٧]. گەلەری هونەری ئەنتاریۆ کۆکراوەیەکی گەورەی کاری هونەری هاوچەرخی کەنەدی و ئەوروپی و ئەفریقی تێدایە، هەروەها لە هەموو جیهاندا میوانداریی نمایشکردن دەکات لە مۆزەخانە و گەلەرییەکان. مۆزەخانەی هونەری سیرامیک گاردینەر تاکە مۆزەخانەیە لە کەنەدا کە بە تەواوی تەرخان کراوە بۆ سیرامیک، هەروەها کۆکراوەی مۆزەخانەکە زیاتر لە ٢٩٠٠ کاری سیرامیکی لە ئاسیا و ئەمریکا و ئەوروپا تێدایە هەروەها ئەم شارە میوانداری ناوەندی زانستی ئەنتاریۆ دەکات ، مۆزەخانەی باتا شۆو و مۆزەخانەی چنینی کەنەدا لەم شارە هەڵکەوتوون[١١٨].

گەلەری و مۆزەخانە دیارەکانی تری هونەر بریتین لە: دیزاین ئێکس چەینگ، مۆزەخانەی هونەری ئینویت، TIFF Bell Lightbox، مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی تۆرۆنتۆ کەنەدا، وە پەیمانگای کلتوری هاوچەرخ و باخچەی پەیکەرسازی تۆرۆنتۆ و مۆزەخانەی CBC و مۆزەخانەی شەکری ڕێدپاتێ وناوەندی هونەری زانکۆی تۆرۆنتۆ و هارت هاوس و گەلەری تی دی و هونەری ئینویت و مۆزەخانەی ئاغا خان. هەروەها سەرجەم مۆزەخانەکان لەلایەن کارگێری شسرەکەوە بەڕێوە دەبرێت کە بارەگای سەرەکی لە سپەداینا هاوسە شارەکە مۆزەخانەکانی خۆی بەڕێوەدەبات، کە خانەی سپەداینا لەخۆ دەگرێت[١١٩].

پێشانگای هونتری ئەنتاریۆ مۆزەخانەیەکی هونەرییە و دووەم جەنجاڵترین مۆزەخانەیە لە تۆرنتۆ


دۆن ڤالی بریک وۆرکز، ناوەندێکی پیشەسازی پێشووە و لەساڵی ١٨٨٩ کراوەتەوە و بەشێکی وەک پارک و کەلەپووری لەساڵی ١٩٩٦ دا نۆژەنکراوەتەوە . پێشانگای نەتەوەیی کەنەدی (Ex)ساڵانە لە م ناوەندە دەکرێتەوە کە ١.٢٥ ملیۆن کەس سەردانی دەکات[١٢٠].

ناوچەی بازاڕکردنی شار بریتین لە؛ شاری وینتاڤڵ، شاژن وێست، هاربۆرفۆرت، ناوچەی ڕابواردن، ناوچەی دارایی، و شەقامی بازاڕی سانت لۆرانسن لەگەڵ ئیتن سەنتەر کە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تۆرۆنتۆیە ساڵانە زیاتر لە ٥٢ ملیۆن کەس سەردانی دەکەن.

هۆڵی هۆکی وەک مۆزەخانەیەک بۆ یاریزانە بەناوبانگەکان.

گریک تاون لە دانفۆرت جێگای فیستیڤاڵی ساڵانەی "تامکردنی دانفۆرت" ە کە لە ٢١/٢ی هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بۆخۆی رادەکێشێت. هەروەها لە تۆرۆنتۆ قەڵای کاسا لۆما هەیە کە خاوەنی پێشووی خانووەکە هی سێر هێنری پێلەت بووە کە سەرمایەدارێکی دیاری تۆرۆنتۆیە، کەسێکی پیشەگەر و سەربازیی بووە[١٢١]. ئەو شوێنانەی کە لە تۆرۆنتۆ دا هەیە بریتین لە کەنارەکان، دوورگەکانی تۆرۆنتۆ، بازاڕی کینسینگتۆن، فۆرت یۆرک لەگەڵ هۆڵی هۆکی بەناوبانگ[١٢٢].

وەرزش[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ خۆی لە پێنج وەرزشی سەرەکیدا دەبینێتەوە، لەگەڵ تیمەکانی خولی هۆکی نەتەوەیی (NHL) و خولی سەرەکی بەیسبۆڵ (MLB) و کۆمەڵەی تۆپی سەبەتەی نیشتیمانی (NBA) و خولی تۆپی پێی کەنەدی (CFL) و خولی سەرەکی تۆپی پێی (MLS) کە پێشتر لە خولەکانی شەشەم و حەوتەمدا یاریان دەکرد، کۆمەڵەی "USL W-League" کە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕایگەیاند، لە پێش وەرزی ٢٠١٦ەوە چاڵاکیەکانی ڕادەست دەکات هەروەها خولی هۆکی ئافرەتانی کەنەدا لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ دا چاڵاکیەکانی دەست پێدەکات[١٢٣]. یاریگا وەرزشیە سەرەکیەکانی ئەو شارە بریتین لە : The Scotiabank Arena ( former air Canada Centre ) ، Rogers Centre ( former SkyDome ) ، Coca-Cola coliseum ( former former Ricoh Coliseum ) ، and BMO Field . تۆرۆنتۆ یەکێکە لە چوار شاری باکووری ئەمریکا ( شان بە شانی شیکاگۆ ، لۆس ئەنجلس و واشنتتۆن دی سی . ) بۆ ئەوەی لە پێنج خولە سەرەکیەکەی ( MLB , NHL , NBA , MLS و یان NFL یان CFL ) نازناو بەدەست بێنێت[١٢٤].

وەرزشە پیشەیییەکان[دەستکاری]

تۆرنتۆ ماپل لیفز، یەکێکە لە شەش یانە ڕەسەنەکانی ئێن ئێچ ئێڵ، هەروەها لە ساڵی ١٩٥٨ەوە وەک براوەی یەکەم لە هۆڵی هۆکی ناوبانگی خۆی پاراستوە[١٢٥]. تۆرۆنتۆ مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە پاڵەوانیەتیی هۆکی سەهۆڵی لەگەڵ نازناوەکانی جامی ١٣ی ماپلی لیفس ستانلی، یانەکانی تۆرۆنتۆ مارلبۆرۆس و یانەی خولی هۆکی ئەنتاریۆ لە کۆلێژی سانت میشێل ١٢ نازناویان لە جامی بیرەوەریدا تۆمارکرد ، هەروەها یانەی تۆرۆنتۆ مارلیسی خولی هۆکی ئەمریکی لە تۆرۆنتۆ لە کۆکا کۆلا کۆلێسیۆم یاری دەکات و تۆرنتۆ ماپل لیفز یەکێکە لەو شەش یانانەی کە تیمی ئافرەتانیان هەیە[١٢٦].

تۆرۆنتۆ بلو جەیس میوانداری پڵنگەکانی دیترۆیت دەکات لە ناوەندی ڕۆجەرس لە ٢١ی نیسانی ٢٠٠٨
Professional sports teams in Toronto
Club League Sport Venue Established Championships
Toronto Argonauts CFL Canadian football BMO Field 1873 17 (last in 2017)
Toronto Arrows MLR Rugby union York Lions Stadium 2018 0
Toronto Blue Jays MLB Baseball Rogers Centre 1977 2 (last in 1993)
Toronto FC MLS Soccer BMO Field 2007 1 (last in 2017)
Toronto Lady Lynx USL Women's soccer Centennial Park Stadium 2005 0
Toronto Maple Leafs NHL Ice hockey Scotiabank Arena 1917 13 (last in 1967)
Toronto Marlies AHL Ice hockey Coca-Cola Coliseum 2005 1 (last in 2018)
Toronto Raptors NBA Basketball Scotiabank Arena 1995 1 (last in 2019)
Toronto Rock NLL Box lacrosse Scotiabank Arena 1998 6 (last in 2011)
Toronto Wolfpack NARL Rugby league Lamport Stadium 2017 1 (in 2017 League 1)
York United FC CPL Soccer York Lions Stadium 2018 0

ئابووری[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ ناوەندێکی نێودەوڵەتییە بۆ بازرگانی و دارایی بە گشتی .بە پایتەختی دارایی و پیشەسازی کەنەدا دادەنرێت، ئابوری تۆرۆنتۆ و کەنەدا لە شەقامی بەی لە ناوچەی دارایی دا چڕکراوەتەوە کە زۆرینەی بانکەکان و دەزگا دەڵاڵیەکانی لێیە . بۆرسەی تۆرۆنتۆ حەوتەمین گەورەترین بۆرسەی جیهانە بە سەرمایەی بازاڕی پێنج گەورەترین دامەزراوەی دارایی کەنەدا کە بە کۆمەڵەی(پێنج گەورەکە) ناسراوە.ئەم کۆمەڵەیە لە شاری تۆرۆنتۆ خاوەنی نووسینگەیەکی نیشتیمانییە[١٢٧].

دیمەنێکی ناوچەی دارایی لە قوللەی CN ەوە گیراوە.

شارەکە مەڵبەندێکی گرنگی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە و پەیوەندی کردن و تەکنەلۆژیای زانیاری و پیشەسازی بەرهەمهێنانی فیلمەسینەماییەکانە،وەک بێڵ میدیا و پەیوەندی ڕۆجەرز و تۆرستار ، هاوبەشگا دیارەکانی دیکەی کەنەدا لە ناوچەی ( تۆرۆنتۆی مەزن ) بریتین لە : ماگنا ئینتەرناشناڵ، سێلیستیکا، مانولایف، سەن لایف فاینەڵ، هاوبەشگای هەدسن بەی، هاوبەشگا و کارپێکەری گەورەی میوانخانەکان ، وەک میوانخانەی چوار وەرزی هاوینەهەوارەکانی فەیرمۆنت[١٢٨].

هەرچەندە زۆربەی چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە دەرەوەی سنووری شارەوانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام تۆرۆنتۆ بەردەوام بازاڕی کۆفرۆشی و دابەشکردنی کەرتی پیشەسازییە. پێگەی ستراتیژی شارەکە بەدرێژایی شاری کیبێک - ویندسەر داپۆشیوە کە بەهۆی دابینکردنی ڕێچکە و پەیوەندی ڕێگاو هێڵی ئاسنین یارمەتی بەرهەمهێنانی ترومبێل و مۆتۆرەکان و ئاسن و پۆڵا و خۆراک و ئامێر و ماددە کیمیایی و کاغەزیەکان دەدات . تەواوبوون و کردنەوەی نۆکەندی سەینت لۆرانس لە ساڵی ١٩٥٩ ڕێگای خۆشکرد تاوەکو کەشتییەکان لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە بێنە ناو دەریاچە مەزنەکانەوە(پێنج دەریاچە مەزنەکەی ئەمریکای باکوور)[١٢٩].

ڕێژەی بێکاری لە تۆرۆنتۆ ٦,٧٪ بووە تا مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٦ (بەپێی ماڵپەڕی نومبیۆ) ، تێچووی ژیان و نیشتەجێبوونی تۆرۆنتۆ لەگەڵ ئیندێکسی دا لە کەنەدا بەرزترین پلەی دووەم بووە ( لە چاو ٣١ شار ) . هێزی کڕینی ناوخۆیی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ دا شەشەمین نزمترین بووە لە کەنەدا ، تێکڕای باری یارمەتی کۆمەڵایەتی مانگانە بۆ مانگی کانونی دووەم تا تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بڕی ٩٢,٧٧١ دۆلاری کەنەدی بووە[١٣٠]. ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە لە هەژاریدا دەژین لە ساڵی ٢٠١١ دا لە٥ تا ١٠ ٪ بەرز بۆتەوە بۆ ١ , ١٢ ٪ بۆ ساڵی ٢٠١٤. ڕێژەی هەژاریی منداڵان لە تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٢٨ , ٦ ٪ بووە ، کە بەرزترین ڕێژەی لە نێوان شارە گەورە کەنەدییەکان (ئەوانەی ژمارەی دانیشتوانیان لە ٥٠٠ هەزار کەس زیاتر بووە) بووە[١٣١].

پێکهاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتوان[دەستکاری]

دیمەنێکی چاینەتاون لە گەڕەکی سپەداینا.
Historical Populations[١٣٢][١٣٣][١٣٤][١٣٥][١٣٦][١٣٧]
ساڵدان.±%
1834٩٬٢٥٢—    
1841١٤٬٢٤٩+54.0%
1851٣٠٬٧٧٦+116.0%
1861٤٤٬٨٢١+45.6%
1871٥٦٬٠٩٢+25.1%
1881٨٦٬٤١٥+54.1%
1891١٤٤٬٠٢٣+66.7%
1901٢٣٨٬٠٨٠+65.3%
1911٣٨١٬٣٨٣+60.2%
1921٥٢١٬٨٩٣+36.8%
1931٨٥٦٬٩٥٥+64.2%
1941٩٥١٬٥٤٩+11.0%
1951١٬١٧٦٬٦٢٢+23.7%
1961١٬٨٢٤٬٤٨١+55.1%
1971٢٬٠٨٩٬٧٢٩+14.5%
1976٢٬١٢٤٬٢٩١+1.7%
1981٢٬١٣٧٬٣٩٥+0.6%
1986٢٬١٩٢٬٧٢١+2.6%
1991٢٬٢٧٥٬٧٧١+3.8%
1996٢٬٣٨٥٬٤٢١+4.8%
2001٢٬٤٨١٬٤٩٤+4.0%
2006٢٬٥٠٣٬٢٨١+0.9%
2011٢٬٦١٥٬٠٦٠+4.5%
2016٢٬٧٣١٬٥٧١+4.5%

ژمارەی دانیشتوانی شارەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ بە ڕێژەی لە سەدا ٤ زیادی کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٦ بەڕێژەی ٤.٣٪ زیادی کردووە[١٣٨].هەروەها لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١١ لەسەدا٤.٥ ژمارەی دانیشتوانی بەرز بۆتەوە ،ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ١٤ ساڵان بەرەو ژێر بوون لە سەدا ١٤،٥ ی دانیشتوان بوون بوون ، ئەو کەسانەشی کە تەمەنیان ٦٥ ساڵ بەرەو ژوور بووە ڕێژەکەیان ١٥،٦ ی پێکهاتەی دانیشتوانەکەی بووینە . تەمەنی ناوەندی ٣٩.٣ ساڵی بووە و ژمارەی دانیشتوانی رەگەزی شارەکە ٤٨ لەسەدی نێرە و لە سەدا ٥٢ ی مێیە،ئەو ئافرەتانەی کە تەمەنیان لە ١٥ ساڵ و بەرەو ژوور بووە ژمارەیان لە پیاوان زیاتر بووینە[١٣٩].

شاری تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠١٦ دا ژمارەی دانیشتوانی ٢,٧٣١,٥٧١ کەس بووە، ژمارەی دانیشتوانی گشتی ناوچەکە (ئەوانەی سەردانی شارەکە دەکەن)٥,٤٢٩,٥٢٤ کەس بووە و ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی پایتەخت(ناڵی ئەسپ) ٥,٩٢٨,٠٤٠ کەس بوون؛ ناوچەی گەورەی تۆرۆنتۆ ژمارەی دانیشتوانی ٦,٤١٧,٥١٦ کەس بووە ، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی شار نیشتەجێ بووینە، لە سەدا ٤٧ی دانیشتوانی شارەکەیان پێک هێناوە ئەمەش بەڕێژەی ٤٩.٩٪ لەچاو ساڵی ٢٠٠٦ زۆرترە، بەپێی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆرۆنتۆ دووەم بەرزترین ڕێژەی دانیشتوانی بەردەوامی بیانی لە نێوان شارەکانی جیهاندا هەیە( دوای میامی لە فلۆریدا)[١٤٠] . لە کاتێکدا کە دانیشتوانی دەرەوەی میامی بە شێوەیەکی نەریتی لە خەڵکی کوبا و ئەمریکای لاتین پێک هاتووە، هیچ نەتەوە و کلتورێکی تاک بەسەر دانیشتوانی کۆچبەری تۆرۆنتۆدا نییە، کە لە نێوان جۆراوجۆرترین شارەکانی جیهاندا دایناون . ساڵی ٢٠١٠ مەزەندە کرابوو ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆچبەر خۆیان بگەینە ناوچەی ( تۆرۆنتۆی مەزن )[١٤١].

گروپە ڕەگەزیەکانی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٦ دا، سێ باوترین ڕەگەز بنچینەی ڕەگەزی تۆرۆنتۆ بووینە( ٣٣٢,٨٣٠ یان ١٢.٥ لە سەد)، ئینگلیزی بەریتانی بووینە هەروەها (٣٣١,٨٩٠ یان ١٢.٣ لە سەد) ئینگلیزی کەنەدی بووینە وە (٣٢٣,١٧٥ یان ١٢.٠ لە سەد) خەڵکانی ئەوروپی بووینە بە گشتی وە (٤٧.٩ لە سەد) بە ڕەگەز ئاسیایی (لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - ٤٠.١ لە سەد) و ئەفریقی (٥.٥ لە سەد) و لاتین/ناوەڕاست/ئەمریکای باشوور (٤.٢ لە سەد) و ئەبلەقی ئەمریکای باکوور (١.٢ لە سەد)[١٤٢].

لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ٥١,٥ لە سەدی دانیشتوانی شارەکە بە شێوەیەکی گونجاو سەر بە گروپێکی کەمینەی دیار بوون، بە بەراورد بە ٤٩,١ لە سەد لە ساڵی ٢٠١١ دا ، هەروەها لە ساڵی ١٩٨١ دا ١٣,٦ لە سەد گەورەترین گرووپی کەمینەی بەرچاو لە باشووری ئاسیا (هیندی، پاکستانی، سریلانکا بە ٣٣٨,٩٦٠ یان ١٢.٦ لە سەد) بووینە، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (چینی بە ٣٣٢,٨٣٠ یان ١٢.٥ لە سەد) و ڕەشپێستەکانی ئاسیا (٢٣٩,٨٥٠ یان ٨.٩ لە سەدا)بووینە[١٤٣]. کەمینە دیارەکان وا دایانناوە کە تا ساڵی ٢٠٣١ بۆ ٦٣ لە سەدی دانیشتوانی شارەکە زیاد بکرێت[١٤٤].

ئەم فرەییە لە گەڕەکی ئەتنیکی تۆرۆنتۆ دا ڕەنگی دانەوە ، کە بریتین لە چاینەتاون ، کۆرسۆ ئیتالیا ، گریک تاون ، بازاڕی کینسینگتۆن ، کۆریاتاون ، هندستانی بچووک ، ئیتالیای بچووک ، جامایکای بچووک ، پورتوگالی بچووک و ڕۆنسڤالس ( کۆمەڵگەی پۆڵۆنیا )[١٤٥].

ئایین[دەستکاری]

پرسیارەکانی ئایین لە هەموو سەرژمێرییەکی دیکەی کەنەدیدا ئەنجام دەدریت. لە ساڵی ٢٠١١ دا زۆرترین ئایین لە تۆرۆنتۆ دا کە باس کراوە مەسیحیەت بووە، کە بە ڕێژەی ٥٤,١ لە سەدی دانیشتوان پێوەی پەیوەست بووینە ، لە سەدا ٢٨ ، ٢ لە دانیشتوانی شارەکە کاسۆلیک بوون ، بەدوایدا پرۆتستانتەکان ( ١١ , ٨ ٪ ) ، ئەرسۆدۆکسی مەسیحی ( ٤ , ٣ ٪ )، وە ئەندامانی دی لە ناونانی مەسیحیەکان ( ٩ , ٧ ٪ )[١٤٦].

ئاینەکانی تر بەشێوەیەکی بەرچاو لە شارەکەدا ئەنجام دراون، ئیسلام (٨.٢ لە سەد) ، هیندۆسی (لە سەدا ٥.٦) ، یەهودی (٣.٨ لە سەد) ، بودیزم (٢.٧ لە سەد) و سیخیزم (٠.٨٪ ) ئەوانەی هیچ باوەڕێکی ئایینییان نییە لە سەدا ٢٤.٢ ی دانیشتوانی تۆرۆنتۆیان دروست کردووە[١٤٧].

زمانی ئاخاوتن[دەستکاری]

ئینگلیزی ئەو زمانە زاڵەی کە تۆرێنتۆنییەکان قسەی پێ دەکەن و نزیکەی ٩٥ لە سەدی دانیشتوان لێهاتوویان هەیە لەو زمانەدا، هەرچەندە تەنها ٥٤.٧ لە سەدی تۆرۆنتۆنییەکان زمانی ئینگلیزییان وەک زمانی دایکیان تۆمار کردووە. ئینگلیزی یەکێکە لە دوو زمانە فەرمیەکانی کەنەدا(فەڕەنسی و ئینگلیزی)، نزیکەی ١,٦ لە سەدی تۆرۆنتۆنیەکان رایانگەیاندوە کە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی دایکی خۆیان بووە[١٤٨]، خزمەتگوزاری میری لە تۆرۆنتۆ بە هەردوو زمانی فەرمی بەردەستن. نزیکەی ٤,٩ لە سەدی تۆرۆنتۆنیەکان هیچ شتێک لە ئینگلیزی و فەڕەنسی نازانن[١٤٩]. خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی بە بەرچاوترین زمانەکانی تر بەردەستە بەتایبەت بۆ خزمەتگوزاری تەلەفۆنی فریاکەوتن( 9-1-1) کە پتر لە ١٥٠ زمان بەردەستن[١٥٠][١٥١]، بەپێی سەرژمێری (٢٠٠١)، کۆمەڵە جۆربەجۆرەکانی چینی و ئیتالی لەدوای ئینگلیزی دا بە شێوەیەکی بەربڵاو قسەی پێ دەکەن[١٥٢][١٥٣].

بەڕێوەبردن[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ تاکە شارەوانییە لە کەنەدا کە لەلایەن سیستەمی شارەوانی - ئەنجومەنی شارەوانییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت . پێکهاتەی حکومەتی شارەوانی لەلایەن شاری تۆرۆنتۆ ئاکت دیاری کراوە . سەرۆکی شارەوانی تۆرۆنتۆ بە دەنگدانی ڕاستەوخۆی جەماوەری بۆ خزمەتکردن بە سەرۆکی جێبەجێکاری شارەکە هەڵبژێردراوە . ئەنجومەنی شاری تۆرۆنتۆ لە ٢٥ ئەندامی ئەنجومەن پێک هاتووە، لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ساڵی ٢٠١٨ ەوە قایمقام و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەت دەکەن . (هەتا هەڵبژاردنی شارەوانی ساڵی ٢٠٠٦، سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکە سێ ساڵ خزمەتیان دەکرد).

ئەنجومەنی شار تا ساڵی ٢٠١٦ دوازدە لیژنەی وەستاوی هەیە، کە هەر یەکەیان لە کورسییەک پێکدێت، (هەندێک جێگرێکی کورسییان هەیە) و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن سەرۆکی شارەوانی ناوی کورسی لیژنەکان و ئەندامانی لیژنەکانی ماوە لەلایەن ئەنجومەنی شارەوە دیاری دەکرێت . لیژنەیەکی جێبەجێکار لەسەر کورسی هەریەک لەلیژنەی وەستاو پێکبێت ، لەگەڵ قایمقام و جێگری قایمقام و چوار ئەندامی تری ئەنجومەن . هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن بۆ سەرپەرشتی کردنی لیژنەی گواستنەوەی تۆرۆنتۆ و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری پۆلیسی تۆرۆنتۆ دەستنیشان دەکرێن[١٥٤].

تۆرێنتۆ سیتی هۆڵ وەک حکومەتی شاری تۆرۆنتۆ کار دەکات

شارەکە چوار ئەنجومەنی کۆمەڵگەیی هەیە کە ڕەچاوی بابەتی ناوخۆیی دەکەن و ئەنجومەنی شار دەسەڵاتی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر بابەتی ناوخۆیی، ڕۆتینی، هەندێکی دیکە وەک پلان و کێشەکانی بەهاناوەچووەکان هەیە. هەر ئەنجومەنێکی شار وەک ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگە خزمەت دەکات. شاری تۆرۆنتۆ بودجەی کارپێکردنی پەسەندکراوی ١٣.٥٣ ملیار دۆلاری کەنەدی هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٠ دا و بودجەی دە ساڵی سەرمایە و پلانی ٤٣.٥ ملیار دۆلاری کەنەدی بۆ تەرخان کراوە. داهاتەکانی ئەو شارە بریتین لە کۆمەکیەکانی حکومەتی فیدرالی کەنەدا و حکومەتی هەرێمی ئەنتاریۆ (بۆ ئەو بەرنامانەی کە ئەو حکومەتانە فەرمانیان پێ دەکات) ٣٣٪ لە باجی موڵک، ٦٪ی باجی گواستنەوەی وشکانی و ئەوانی تر لە داهاتی باج و کرێی بەکارهێنەرانی دیکە دابین دەکرێت . گەورەترین خەرجیەکانی کارپێکردنی شارەکە کۆمسیۆنی گواستنەوەی تۆرۆنتۆیە کە بڕی ٢.١٤ ملیار دۆلاری کەنەدیە وە خزمەتگوزاری پۆلیسی تۆرۆنتۆ، ١.٢٢ ملیار دۆلاری کەنەدی بووە[١٥٥].

ئاسایش[دەستکاری]

مێژووی کەمی ڕێژەی تاوان له شاری تۆرۆنتۆ بووەتە هۆی ئەوەی ئەو شاره ناوبانگێکی هەبێت بەیەکێک لە سەلامەتترین شارەکانی ئەمەریکای باکوور بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ڕێژەی کوشتن لە تۆرۆنتۆ ٣ , ٣ بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس بووە , بە بەراورد لەگەڵ ئەتلانتا ( ١٩ , ٧ ) , بۆستن ( ١٠ , ٣ ) , لۆس ئەنجلس ( ١٠ , ٠ ) , شاری نیویۆرک ( ٦ . ٣ ) , ڤانکۆڤەر ( ٣ . ١ ) و مۆنتریال ( ٢)[١٥٦] . هەروەها ڕێژەی دزیکردن لە تۆرۆنتۆ لە پلەی نزمدایە ، ٢٠٧ . ١ حالەتی دزی کردن بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس بووە، بە بەراورد لەگەڵ لۆس ئەنجلس ( ٣٤٨ , ٥ ) ، بۆستن( ٥ / ٢٦٦ ) ، شاری نیویۆرک ( ٢٦٥ , ٩ ) و مۆنتریال ( ٢٣٥ . ٣ ) . تۆرۆنتۆ ڕێژەی بەراوورد کردنی دزینی ئۆتۆمبێل بە شارەکانی ئەمریکا هەیە، هەرچەندە لە بەرزترین ئاستی وڵاتی کەنەدادا نییە بۆ سەلامەتی گشتی[١٥٧][١٥٨].

لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، میدیاکانی تۆرۆنتۆ، بە کۆی گشتی، دەستەواژەی "ساڵی چەک"یان بەکارهێنا، بەهۆی ژمارەی تۆمارکراوی تاوانی کوشتن کە پەیوەندی بە چەکەوە هەبووە، ٥٢ کەس لەساڵی ٢٠٠٦ دا کوژراون ئەم بڕە بەرز بوویەوە بۆ ٧٠ حالەت لەو ساڵەدا کە نزیکەی ٢٠٠٠ کەس لە شاری تۆرۆنتۆ بوونە قوربانی تاوانێکی توند و تیژی پەیوەست بە چەک ، نزیکەی یەک چارەکی کۆی گشتی نەتەوەیی ٨٤ تاوانی کوشتن لە ساڵی ٢٠٠٧دا ئەنجام دراون، کە نزیکەی نیوەی ئەو کوشتنانە چەکیان تێوەگلاوە[١٥٩]. ڕووداوەکانی پەیوەست بە چەتەکانیش لە بەرزبوونەوەدا بوون؛ لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ و ٢٠٠٥ دا، زیاتر لە ٣٠٠ تاوانی کوشتن لە لایەن چەتەکاندا ئەنجام دراوە له ئه نجامدا حکومەتی هەرێمی ئەنتاریۆ ستراتیژیەتی دژرچەکی پێشکەش کرد لە ساڵی ٢٠١١ دا ڕێژەی کوشتنی تۆرۆنتۆ بۆ ٥١ کوشتن کەم بووەتەوە[١٦٠]، نزیکەی ٢٦٪ لە چاو ساڵی ڕابردوو کەم بووەتەوە ٥١ تاوانی کوشتن کەمترین ژمارە بووە کە شارەکە لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە تۆماری کردووە کە ٤٧ کەس بووە[١٦١]. لە کاتێکدا ساڵانی دواتر گەڕانەوەی بۆ ڕێژەی زیاتر بینی، نزیکەی ٥٧-٥٩ تاوانی کوشتن لە ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ مایەوە. کۆی گشتی تاوانی کوشتن لە تۆرۆنتۆ گەیشتە ٩٦ کەس لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەکە بریتی بوو لە مردنی هێرشی ڤانەکەی تۆرۆنتۆ و تەقەکردنەکەی دانفۆرت.ڕێژەی کوشتن لە ساڵی ٢٠١٨ دا زیاتر بووە لە وینیپیگ، کالگاری، ئێدمۆنتۆن، ڤانکۆڤەر، ئۆتاوا، مۆنتریال، هامڵتن، شاری نیویۆرک، سان دیگۆ و ئۆستن[١٦٢].

پەروەردە[دەستکاری]

چوار بۆردی قوتابخانەی گشتی هەن کە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە تۆرنتۆ دابین دەکەن کە بریتین لە: کۆنسیل سکۆلایرو کاتۆلیک مۆناڤێنیرو سکۆلایر کۆسیل ڤیامۆند ، بۆردی قوتابخانەی ناوچەی کاسۆلیکی تۆرۆنتۆ ( TCDSB )ە ، وە بۆردی قوتابخانەی قەزای تۆرۆنتۆ ( TDSB ) . CSV و TDSB بۆردی قوتابخانە گشتیە عەلمانیەکانن، لە کاتێکدا مۆناڤێنەر و TCDSB بۆردی قوتابخانە گشتیەکان جیاکراونەتەوە. CSV و MonAvenir بۆردی قوتابخانەی زمانی یەکەمی فەرەنسین، لە کاتێکدا TCDSB و TDSB بۆردی قوتابخانەکانی زمانی ئینگلیزین[١٦٣].

TDSB زۆرترین قوتابخانە لە نێوان چوار بۆردی قوتابخانە دابین دەکات ، لەگەڵ ٤٥١ قوتابخانەی سەرەتایی و ١٠٥ قوتابخانەی ناوەندی و پێنج ناوەندی فێربوونی گەوران . TCDSB پتر لە ١٦٣ قوتابخانەی سەرەتایی و ٢٩ ناوەندی و سێ دامەزراوەی تێکەڵ کراو و یەک ناوەندی فێربوونی پێگەیشتووان بەڕێوە دەبات. CSV پتر لە ١١ قوتابخانەی سەرەتایی و سێ قوتابخانەی ناوەندی لە شارەکە دا بەڕێوە دەبات. مۆناڤێنیر نۆ قوتابخانەی سەرەتایی و سێ قوتابخانەی ناوەندی لە تۆرۆنتۆ بەڕێوە دەبات[١٦٤].

کۆلێژی زانکۆیی وەک کۆلێژێکی زانکۆی تۆرۆنتۆ.

پێنج زانکۆی حکومی لە شاری تۆرۆنتۆ هەن ، چوار لەو زانکۆیانە لە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ دان : زانکۆی ئۆکاد ، زانکۆی ڕایرسۆن ، زانکۆی دێ ل ئەنتاریۆ فرانسوا ، و زانکۆی تۆرۆنتۆ . زانکۆی یۆرک تاکە زانکۆیە لە تۆرۆنتۆ کە لە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ دا کەمپی نییە، زانکۆی گیلف-هومبەر-یش لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای باکوری یۆرک هەڵکەوتووە، زانکۆی گیلف هومبەر بە هاوبەشی لە لایەن زانکۆی گیلف ەوە بەڕێوە دەبرێت کە لە زانکۆی گیلف ئۆنتاریۆ و کۆلێجی هەمبەر لە تۆرۆنتۆ بەڕێوە دەبردرێت[١٦٥].

چوار کۆلێژی باڵا لە تۆرۆنتۆ هەیە ئەم چوار کۆلێژە و کۆلێژی سەد ساڵەیین وەک کۆلێژی جۆرج براون و کۆلێژی هەمبەر و کۆلێژی سێنکا کە لە هەموو شارەکەدا چەندین زانکۆ دەرچووەکانیان بە کاردێنن.

هەروەها شارەکە خانە خوێیە بۆ چەندین خوێندنگا و سیمینارگە و قوتابخانەی پیشەیی ، نمونەی ئەم جۆرە دامەزراوانە بریتین لە (دامەزراوەی مۆسیقای شاهانەیی) کە قوتابخانەی گلێن گۆلد دەگرێتەوە؛ سەنتەری فیلمی کەنەدی، کە پەیمانگای ڕاهێنانی میدیایە و لەلایەن فیلمساز نۆرمان جیویسن دامەزراوە وە زانکۆی تیندەیڵ، کە پەیمانگایەکی مەسیحییە بۆ خوێندنی دوای ناوەندی و گەورەترین سیمیناری کەنەدایە[١٦٦].

کتێبخانەی گشتی تۆرۆنتۆ لە ١٠٠ لق پێکهاتووە کە زیاتر لە ١١ ملیۆن بڕگەی لە کۆکراوەکەی تێدایە[١٦٧].

ژێرخان[دەستکاری]

تەندروستی[دەستکاری]

تۆرۆنتۆ ٢٠ نەخۆشخانەی گشتیی هەیە لەوانە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایک بوون و نەخۆشخانەی چیای سینا و نەخۆشخانەی سنت مایکل و نەخۆشخانەی گشتی نیست مایکل و نەخۆشخانەی گشتی نۆرس یۆرک و نەخۆشخانەی گشتی تۆرۆنتۆ و نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای تۆرۆنتۆ و نەخۆشخانەی گشتی ئیتۆبیکۆک و بنکەی تەندروستی سنت جۆزێف و نەخۆشخانەی گشتی سکاربۆرۆ و نەخۆشخانەی گشتی بیرچماونت و نەخۆشخانەی بیرچماونت و نەخۆشخانەی سێنتری و ناوەندی زانستە تەندروستیەکانی سەنی برۆک و ناوەندی ئالوودەبوون و تەندروستی دەروونی (CAMH) و سەنتەری شێرپەنجەی شازادە مارگرێت ، کە زۆربەیان سەر بە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی تۆرۆنتۆن.

نەخۆشخانەی گشتی تۆرۆنتۆ نەخۆشخانەیەکی سەرەکی فێرکردنە لە ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ.

لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ، تۆرۆنتۆ هەواڵی ئەوەی پێ درا کە هەندێک لە کاتی چاوەڕوانیی نەخۆشەکان زۆرترە لەچاو نەخۆشخانەکانی ئەنتاریۆ بە گشتی .بۆیە نەخۆشخانەکانی تۆرۆنتۆ لەو کاتەدا سیستەمی تریاژیان دامەزراند بۆ دڵنیابوون لە جۆر و ڕێژەی برینداربووان و ئەوانەی هەڕەشە لە سەر ژیانیان هەیە کە چارەسەری خێرایان بۆ بۆ بکرێت پاش پشکنینی سەرەتایی، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی لەلایەن پزیشکەوە لە ناو خودی ژورەکانی چاوەڕوانیدا ئەنجام دەدرێت بۆ یارمەتی دان و بەهاناوە چوونی زیاتر، هەروەها لە ژووری چاوەڕوانیدا تاقیکردنەوە و راوێژ و چارەسەری سەرەتاییش پێشکێش دەکرێت . لە ٥٠ ٪ نەخۆشەکان پێویستە ٤ کاتژمێر چاوەڕێ بن بۆ گواستنەوەیان لە ژووری فریاکەوتنەوە بۆ ژورێکی تر. لە ١٠٪ حاڵەتەکان زیاتر لە ١٢ کاتژمێر چاوەڕێ دەکەن بۆئەوەی چاویان بە پزیشک بکەوێت[١٦٨].

(ناوچەی دۆزینەوەی تۆرۆنتۆ )ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیە لە بایۆپزیشکی کە لە پارکێکی توێژینەوە پێک هاتووە لە ٢.٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە(٦٢٠ دۆنم) کە کەوتۆتە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆوە.هەروەها لە (ناوچەی دۆزینەوەی مارس )کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا دروست کراوە بۆ برەودان بە توێژینەوە و هێزی داهێنان لە هەرێمی ئەنتاریۆ پەیمانگایەکی تر بەناوی (ناوەندی ماکلافلین بۆ پزیشکی گەردیلە (ئێم سی ئێم ئێم)) هەیە[١٦٩].

زۆرینەی نەخۆشخانە تایبەتمەندەکان لەدەرەوەی ناوجەرگەی شارن، ئەم نەخۆشخانانە نەخۆشخانەی پزیشکی تەندروستی بایکرێست و نەخۆشخانەی چاکسازی منداڵانی بلۆرڤیوی هۆڵەندا بۆ منداڵانی کەمئەندام لەخۆ دەگرێت[١٧٠].

هەروەها تۆرۆنتۆ میوانداری کۆمەڵێک ڕێکخراوی جۆراوجۆری قازانج نەویست دەکات کە لە بواری تەندروستیدا کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی تایبەت بۆ دانیشتوانی تۆرۆنتۆ و ئەنتاریۆ و کەنەدا بە گشتی دەکەن. ڕێکخراوەکان بریتین لە کرۆهن و کۆلیتس کەنەدا، دامەزراوەی دڵ و جەڵتەی کەنەدی، کۆمەڵگای شێرپەنجەی کەنەدی، کۆمەڵگای زەهایمەری کەنەدا، کۆمەڵگای زەهایمەری ئەنتاریۆ ،هەموویان دەکەونە یەک نووسینگە کە لە یانگ ئیگلینتۆن هەڵکەوتووە، کۆمەڵەی شێرپەنجەی کەنەدی، دامەزراوەی کەنەدی بۆ توێژینەوەی ئایدز، سیستیک فیبرۆسی کەنەدا، کۆمەڵەی تەندروستی دەروونی کەنەدا ، کۆمەڵگای ئەی ئێڵ ئێسی کەنەدا و زۆرانی تر . ئەم ڕێکخراوانە کار دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە لە نێو تۆرۆنتۆی مەزن و ئەنتاریۆ یان کەنەدا دەژین کە بەهۆی ئەو نەخۆشیانە زیانیان پێ کەوتووە[١٧١]. هەروەها تۆرۆنتۆ خانەخوێیە بۆ ناوەندی ژنێڤ بۆ ئۆتیزم ، بەرێوەبەرانی شار هانی دانیشتوان دەدەن کە زۆرترین بەشداری لە کۆکردنەوەی کۆمەک دا بکەن بۆ بەرزکردنەوەی توێژینەوە و خزمەتگوزاری و هۆشیاری گشتی[١٧٢].

گواستنەوە[دەستکاری]

ناوچەی مارس دیسکەڤەری تۆرۆنتۆ سەنتەرێکە بۆ توێژینەوە لە بایۆپزیشکی

تۆرۆنتۆ ناوەندێکی گواستنەوەیە بۆ بەیەک گەیاندنی تۆڕەکانی ڕێگا و هێڵی ئاسن و هەوایی لە باشووری ئەنتاریۆ، چەندین شێوەی گواستنەوە لە شاری تۆرۆنتۆدا هەیە ، لەوانە ڕێگای گشتی و گواستنەوەی گشتی . تۆرۆنتۆ هەروەها تۆڕێکی فراوانی لە هێڵی پاسکیل و رێچکەی فرە بەکارهێنان هەیە[١٧٣].

گواستنەوەی گشتی[دەستکاری]

سیستەمی سەرەکی گواستنەوەی گشتی تۆرۆنتۆ لەلایەن کۆمسیۆنی گواستنەوەی تۆرۆنتۆ (TTC) بەڕێوە دەچێت. بڕبڕەی پشتی تۆڕی گواستنەوەی گشتیە، کە پێک هاتووە لە سیستەمی میترۆی تۆرۆنتۆ، کە سێ هێڵی خێرایی هێڵی ئاسنی قورس لە خۆ دەگرێت کە شارەکەی پێک بەستۆتەوە، لەوانە هێڵی (U-shaped 1) و هێڵی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا ٢ هێڵی سێ هێڵی میترۆیەکی ڕووناکییە و بە شێوەیەکی تایبەت خزمەت بە قەزای سکاربۆرۆ و ڕۆژهەڵاتی شارەکە دەکات[١٧٤].


هەروەها تی تی سی تۆڕێکی فراوانی پاس و گالیسکەی کارەبایی بەڕێوەدەبات، کە لەناو جەرگەی شاردا خزمەت پێشکەش دەکات ، پاسەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە زۆربەی بەشەکانی شارەکە دەکەن ئەو شوێنانەی کە لە تۆڕە میترۆییەکاندا دوورن ، پاسەکانی تی تی سی و گالیسکە کارەباییەکان هەمان سیستەمی کرێی ژێر زەوی لە ڕێبواران وەردەگرن، هەروەها زۆر وێستگەی ژێرزەوی شریتی کرێی گواستنەوە پێشکەش دەکەن لە نێوان گالیسکەکانی هێڵی ئاسنین و پاسەکانی سەرشەقام.

بەردەم تەلاری وێستگەی یونیەن لە ناوەڕاستی شاردا.

چەندین پلان هەیە بۆ درێژکردنەوەی میترۆو جێبەجێکردنی هێڵی سەرشەقام–، بەڵام بەهۆی خەمی بودجەوە هەوڵی زۆر پوچەڵکرایەوە، لە تەمموزی ٢٠١١ ەوە تاکە کاری پەیوەندیدار بە میترۆ ، درێژکراوەی ژێرزەمینی سپەداینایە ( هێڵی یەک )وە درێژکراوەی باکووری وێستگەی ڕۆژئاوای شیپەرد ( کە پێشتر ناوی داونسڤیو ) بوو بۆ ناوەندی پایتەختی ڤۆن ، کە لە دەوروبەری باکووری شاری تۆرۆنتۆیە . تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ دەست کرا بە دروستکردن لە هێڵی ٥ی ئێگلینتن ،هێڵی ٥ بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٢ تەواو بکرێت. ساڵی ٢٠١٥ حکومەتی ئەنتاریۆ بەڵێنی دا کە سندوقی هێڵی ٦ فینچ وێست کە لە ساڵی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت تەرخان بکات، حکومەتی ئەنتاریۆ لە ساڵی ٢٠١٩دا پلانێکی گواستنەوەی بۆ ناوچەی (Greater Toronto) دانا کە هێڵی ئەنتاریۆی نوێی ١٦ کیلۆمەتری تێدایە، هێڵی ١ درێژدەکاتەوە بۆ ڕیچمۆند هیل و سەنتەر و درێژکراوەی هێڵی ٥ ئیگلینتن بۆ فڕۆکەخانەی تۆرنتۆ پیرسن[١٧٥].

شاری تۆرۆنتۆ خاوەنی تۆرێکی فراوانی گواستنەوەیە.

وێستگەی یونیەنی کۆن لە تۆرۆنتۆ نۆژەن دەکرێتەوە و پتر گەورەدەکرێت کە دەتوانێت جەنجاڵی هێڵی شەمەندەفەری زیاتر لە GO Transit، Via Rail، UP Express و Amtrak دا لەخۆبگرێت . دروستکردن و کارکردن لەسەر تێرمیناڵێکی نوێی وێستگەی پاسی یونیەن لەژێر کاردایە بەتەواوبوونی لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆڕی گواستنەوەی گشتی تۆرۆنتۆ بە تۆڕەکانی تری شارەوانی وەک گواستنەوەی هەرێمی یۆرک و ڤیڤا و هەرێمی دورهام دەبەستێتەوە[١٧٦].

حکومەتی ئەنتاریۆ شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی ڕێبواران و سیستەمی گواستنەوەی پاس بە ناوی GO Transit لە ناوچەی مەزنی تۆرۆنتۆ بەڕێوە دەبات. گۆ ترانزێت ڕۆژانە ( ٢٥٠ ) هەزار سەرنشین لەهەفتەیەکدا دەگوازێتەوە، کە زۆرینەیان بۆ وێستگەی ( یونیەن ) یان بە پێچەوانەوە دەڕۆیشتن[١٧٧]. میترۆلینکس لە ئێستادا هێڵی شەمەندەفەری هەرێمی ئێکسپرێس جێبەجێ دەکات بۆ ناو تۆڕی گواستنەوەی گۆترانزێت و پلانی هەیە بۆ زۆربەی هێڵەکانی شەمەندەفەرەکەی تا ساڵی ٢٠٣٠[١٧٨].

فڕۆکەخانەکان[دەستکاری]

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرنتۆ پیرسن (IATA: YYZ) کە لە کەنەدا سەرقاڵترین فڕۆکەخانەیە، کەوتۆتە سنووری ڕۆژئاوای ئەو شارەو لەگەڵ شاری میسیساگاش هاوسنوورە. خزمەتگوزاری شەمەندەفەری یونیەن پیرسن ئێکسپرێس (UP Express) لینکێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان وێستگەی نێودەوڵەتی و یونیەن پیرسن دابین دەکات. لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دەستی بە هەڵگرتنی سەرنشین کرد[١٧٩].

هەروەهافڕۆکەخانەی بیڵی بیشۆپ تۆرۆنتۆ (IATA: YTZ) کە لە دوورگەکانی تۆرۆنتۆ،لە باشوری ڕۆژئاوای ناوەندی شارەوەهەڵکەوتووە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات بۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشتی ناوەخۆی ئەنتاریۆ و ئەمریکا ئەنجام دەدەن. فڕۆکەخانەی شارەوانی دوبتۆنڤیل (IATA: YKZ) لە مارکهام ئاسانکاریی فڕۆکەوانیی گشتی دابین دەکات. فڕۆکەخانەی داونسڤیو (IATA: YZD) لە نزیک کۆتایی باکووری شارەکە، لەلایەن دی هاڤیلان کەنەداوە خاوەندارێتی دەکرێت و خزمەت بە کارگەی فڕۆکەی فڕۆکەوانیی جەنگی دەکات.

هۆڵی پێشوازی فڕۆکەخانەی پێرسن تۆرۆنتۆ

لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆن سی مونرۆ ( IATA : YHM ) ی هامیلتۆن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بوفالۆ نیاگارا ( IATA : BUF ) وەک فڕۆکەخانەیەکی جێگرەوە بۆ ناوچەی تۆرۆنتۆ خزمەت دەکەن جگە لە خزمەتکردنی شارەکانیان[١٨٠]. فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی ناوەندی هەیە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی تۆرۆنتۆ لە پیکەرینگ ، لەلایەن حکومەتی کەنەداوە پلانی بۆ دانراوە[١٨١].

گواستنەوەی ناوشار[دەستکاری]

وێستگەی یونیەن تۆرۆنتۆ وەک هۆبەیەک بۆ خزمەتگوزاری نێوان شارەکان لەڕێگای VIA Rail لە ناوەندی کەنەدا خزمەت دەکات و خزمەتگوزاریەکانی بەشی جۆراوجۆری ئەنتاریۆ و خزمەتگوزاریەکانی بۆ مۆنتریال و ئۆتاوای پایتەختی نەتەوەیی و خزمەتگوزاری دوورمەودا بۆ شاری ڤانکۆڤەر و نیویۆرک لەخۆ دەگرێت .

تێرمیناڵ(Terminal) ی ڕاهێنەری تۆرۆنتۆ لە ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ وەک هۆبەیەک وایە بۆ خزمەتگوزاری پاسە پەیوەند دارەکان لە باشووری ئەنتاریۆ، لە لایەن چەند هاوبەشگایەکەوە خزمەتی دەکرێت و تۆڕێکی گشتگیری خزمەتگوزاری لە ئەنتاریۆ و پارێزگا و ویلایەتەکانی دراوسێی دابین دەکات GO Transit خزمەتگوزاری پاسی ناو شار لە تێرمیناڵەکانی یونیەن و وێستگەی پاس و تێرمیناڵەکانی تری پاس لە شارەکە بۆ شوێنی مەبەست لە ناوچەی تۆرۆنتۆی گەورە دابین دەکات.

ڕێگا و بان[دەستکاری]

تۆڕی شەقامە گەورەکانی شار بە سیستمی ڕێگای تەخت و پان دانراون، کە تیایدا ڕێگای سەرەکی ٦٦٠٠ پێ (٢.٠ کم) پانە (لەگەڵ هەندێک ڕێچکەی خزمەتگوزاری، بەتایبەتی لە سکاربۆرۆ و ئیتۆبیکۆک. ڕێگای سەرەکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەک دەبەستێتەوە بەشێوەیەکی گشتی هاوتەریبە لەگەڵ کەناراوەکانی دەریاچەی ئەنتاریۆ، هەروەها ڕێگای سەرەکی باکوور-باشوور بە نزیکەیی بە هێڵی کەناردەریاوە دەبەستێتەوە، هەرچەندە کەمێک لە باکووری شەقامی ئێگلینتن گۆشەیەک درووستکراوە بەهۆی جوگرافی خاکەکەی بەتایبەت ڕووباری دۆن راڤینس کە هێلەکەی لەگەڵ خۆی لارکردووە لەهەندێک شوێندا[١٨٢]. ژمارەیەک لە ڕێگای خێرای شارەوانی و ڕێگای گشتی پارێزگاکان هەن کە خزمەت بە تۆرۆنتۆ و ناوچەی تۆرۆنتۆی مەزن دەکەن بە تایبەتی ڕێگای گشتی ٤٠١ بایسکۆت لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات، بە ناوجەرگەی شار دا تێپەڕ دەبێت پڕووکترین ڕێگای باکوری ئەمریکایە و یەکێکە لە شەقامە خێراکانی جیهان، ڕێگای گشتی تری پارێزگاکان بریتین لە ڕێگای گشتی ٤٠٠ کە شارەکە بە باکوری ئەنتاریۆ و ئەوبەری و ڕێگای گشتی ٤٠٤ دەبەستێتەوە، ئەمەش درێژکراوەی پارکی دۆن ڤالی بۆ ناو دەوروبەری باکوورە[١٨٣]. ڕێگای شاژن ئەلیزابێس (QEW) بە یەکەمین ڕێگای نێوان شاران لە ئەمریکادا دانراوە، لە سنووری ڕۆژئاوای تۆرۆنتۆ کۆتایی دێت و تۆرۆنتۆ بە تاڤگەی نیاگارا و بافەلۆوە دەبەستێتەوە، ڕێگای سەرەکیەکانی شارەوانی لە تۆرۆنتۆ ، بریتین لە ( گاردنەر ئێکسپرێسوەی ، پارکی دۆن ڤالی ، ڕێگای ئالێن[١٨٤]. جەنجاڵی هاتوچۆی تۆرۆنتۆ لە بەرزترین ئاستەکانی جەنجاڵی ئەمریکای باکور دادەنرێت، لە کەنەداش دووەم بەرزترینە لە دوای شاری ڤانکۆڤەر[١٨٥].

شاڕێگای ٤٠١ یەکێکە لە ڕێگاخێراکانی ئەنتاریۆ بەناو تۆرۆنتۆدا ڕەت دەبێت.

شارە دەستەخوشکەکانی[دەستکاری]

شارە هاوبەشەکانی[دەستکاری]

شارە هاوڕێکانی[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینیەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "History of City Symbols". www.toronto.ca. City of Toronto. 2020. Retrieved October 27, 2020.
  2. ^ Harzig, Christiane; Juteau, Danielle; Schmitt, Irina (2006). The Social Construction of Diversity: Recasting the Master Narrative of Industrial Nations. Berghahn Books. p. 310. ISBN 978-1-57181-376-3. In reflecting and capturing this sense of the city, one of the first actions of the newly amalgamated Toronto City Council in 1998 was to adopt "Diversity Our Strength" as its official motto.
  3. ^ City of Toronto Government. "Equity, Diversity & Inclusion". Retrieved October 27, 2020.
  4. ^ "The real story of how Toronto got its name | Earth Sciences". Geonames.nrcan.gc.ca. September 18, 2007. Archived from the original on December 9, 2011. Retrieved February 10, 2012.
  5. ^ "Mayor reveals new appointments as a cut-down council focuses on big issues". CBC News. December 12, 2018. Archived from the original on December 26, 2018. Retrieved March 8, 2019.
  6. ^ Artuso, Antonella (December 12, 2018). "Tory makes his picks for deputy mayors, committee chairs". Toronto Sun. Archived from the original on March 27, 2019. Retrieved March 8, 2019.
  7. ^ داڕێژە:SCref
  8. ^ "Population and dwelling counts, for population centres, 2011 and 2006 censuses". 2011 Census of Population. Statistics Canada. January 13, 2014. Archived from the original on October 26, 2014. Retrieved December 11, 2014.
  9. ^ "Population and dwelling counts, for census metropolitan areas, 2011 and 2006 censuses". 2011 Census of Population. Statistics Canada. January 13, 2014. Archived from the original on June 22, 2012. Retrieved December 11, 2014.
  10. ^ "Population and Dwelling Count Highlight Tables, 2016 Census".
  11. ^ "Census Profile, 2016 Census". www12.statcan.gc.ca. Statistics Canada.
  12. ^ "Statistics Canada. Table 36-10-0468-01 Gross domestic product (GDP) at basic prices, by census metropolitan area (CMA) (x 1,000,000)". Statistics Canada.
  13. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/dp-pd/prof/details/Page.cfm?Lang=E&Geo1=CSD&Code1=3520005&Geo2=PR&Data=Count&B1=All
  14. ^ http://geodepot.statcan.gc.ca/Diss/Maps/ThematicMaps/regional_horseshoe_e.cfm
  15. ^ https://books.google.com/books/about/Negotiating_Rites.html?id=WhtwAgAAQBAJ
  16. ^ https://books.google.com/books/about/Making_a_Global_City.html?id=_p7CDgAAQBAJ
  17. ^ https://books.google.com/books/about/Desegregating_the_City.html?id=uifwpL0qZ_EC
  18. ^ https://web.archive.org/web/20150416111209/https://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=dd058d577e312410VgnVCM10000071d60f89RCRD
  19. ^ https://www.thestar.com/opinion/editorials/2013/04/21/the_battle_of_york_200_years_ago_shaped_toronto_and_canada_editorial.html
  20. ^ https://web.archive.org/web/20160822060057/https://www1.toronto.ca/city_of_toronto/social_development_finance__administration/files/pdf/language_2011_backgrounder.pdf
  21. ^ https://web.archive.org/web/20150714190400/http://www.dalzielbarn.com/pages/TheBarn/York%26UpperCanada.html
  22. ^ https://web.archive.org/web/20150508105433/http://toronto.ctvnews.ca/timeline-180-years-of-toronto-history-1.1717785
  23. ^ https://web.archive.org/web/20070311043934/http://www.cic.gc.ca/english/policy/fed-prov/can-ont-toronto-mou.html
  24. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/as-sa/fogs-spg/Facts-CSD-eng.cfm?TOPIC=7&LANG=eng&GK=CSD&GC=3520005
  25. ^ https://web.archive.org/web/20150406180836/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=dbe867b42d853410VgnVCM10000071d60f89RCRD&vgnextchannel=57a12cc817453410VgnVCM10000071d60f89RCRD
  26. ^ https://web.archive.org/web/20061016222541/http://geonames.nrcan.gc.ca/education/toronto_e.php
  27. ^ https://web.archive.org/web/20120913004442/http://schools.tdsb.on.ca/jarvisci/toronto/rouille.htm
  28. ^ https://web.archive.org/web/20070306111515/http://www.toronto.ca/culture/history/history-natives-newcomers.htm
  29. ^ https://web.archive.org/web/20091022083250/http://www.ontario.ca/en/your_government/004690
  30. ^ https://www.fortyork.ca/
  31. ^ https://web.archive.org/web/20070820093114/http://www.udata.com/users/hsbaker/york.htm
  32. ^ https://web.archive.org/web/20070820093114/http://www.udata.com/users/hsbaker/york.htm
  33. ^ http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=53c9757ae6b31410VgnVCM10000071d60f89RCRD&vgnextchannel=6c21226b48c21410VgnVCM10000071d60f89RCRD
  34. ^ https://www.legislation.gov.uk/ukpga/Will4/3-4/73
  35. ^ http://www.statoids.com/uca.html
  36. ^ https://web.archive.org/web/20160407162844/http://freepages.genealogy.rootsweb.ancestry.com/~theislands/photos6/ansonkeillmilcert.jpg
  37. ^ https://www.ctv.ca/servlet/ArticleNews/story/CTVNews/1122072619227_40?hub=CTVNewsAt11
  38. ^ https://books.google.com/books/about/Embattled_Shadows.html?id=c08BBAAAQBAJ
  39. ^ https://books.google.com/books/about/Mount_Pleasant_Cemetery.html?id=ziOUu1Md-6gC
  40. ^ https://news.google.com/newspapers?id=CP4uAAAAIBAJ&pg=3774%2C2168808
  41. ^ https://books.google.com/books/about/Mount_Pleasant_Cemetery.html?id=ziOUu1Md-6gC
  42. ^ https://www.ontario.ca/laws/view
  43. ^ https://www.webcitation.org/6Nufp50P5?url=http://www.cbc.ca/player/Digital%20Archives/Environment/Extreme%20Weather/ID/1721169786/
  44. ^ https://web.archive.org/web/20110614215507/http://www.collectionscanada.gc.ca/sos/002028-3200-e.html
  45. ^ https://nationalpost.com/
  46. ^ http://www.mathwizurd.com/history/2015/5/8/why-is-toronto-called-the-6
  47. ^ https://web.archive.org/web/20121021141358/http://www.toronto.ca/elections/results/results_1997.htm
  48. ^ https://web.archive.org/web/20081008001827/http://findarticles.com/p/articles/mi_qa3683/is_200201/ai_n9069631/pg_1
  49. ^ https://www.thecanadianencyclopedia.ca/en/article/torontos-struggle-against-amalgamation
  50. ^ https://web.archive.org/web/20080612130710/http://www.cbc.ca/toronto/features/mel/megacity_mel.html
  51. ^ https://www.independent.co.uk/news/science/one-family-went-holiday-and-made-toronto-global-pariah-116428.html
  52. ^ https://globalnews.ca/news/779383/blackout-2003-ontario-in-the-dark/
  53. ^ https://www.thestar.com/news/gta/2013/12/29/ice_storm_7400_in_toronto_still_without_power.html
  54. ^ https://www.theguardian.com/world/2016/apr/06/toronto-g20-summit-police-lawsuit-civil-rights-abuses
  55. ^ https://globalnews.ca/news/704499/environment-canada-answers-the-question-where-was-torontos-severe-thunderstorm-warning/
  56. ^ https://www.thestar.com/news/gta/2013/12/29/ice_storm_7400_in_toronto_still_without_power.html
  57. ^ https://web.archive.org/web/20200129194142/https://ici.radio-canada.ca/nouvelle/1496143/coronavirus-confirmation-2e-cas-toronto
  58. ^ https://www.ctvnews.ca/health/coronavirus/tracking-every-case-of-covid-19-in-canada-1.4852102
  59. ^ https://www12.statcan.gc.ca/english/census01/products/standard/popdwell/Table-CSD-P.cfm?PR=35&T=2&SR=1&S=3&O=D
  60. ^ https://www.toronto.ca/explore-enjoy/visitor-services/
  61. ^ https://www.toronto.ca/city-government/data-research-maps/toronto-at-a-glance/
  62. ^ https://www.blogto.com/city/2012/07/a_brief_history_of_the_lake_iroquois_shoreline_in_toronto/
  63. ^ https://web.archive.org/web/20171215192309/http://koeppen-geiger.vu-wien.ac.at/pdf/1976-2000.pdf
  64. ^ https://hess.copernicus.org/articles/11/1633/2007/hess-11-1633-2007.pdf
  65. ^ https://maps.library.utoronto.ca/dvhmp/ashbridges-bay.html
  66. ^ https://nowtoronto.com/news/tempestuous-isle/
  67. ^ https://climate.weather.gc.ca/climate_normals/index_e.html
  68. ^ "Canadian Climate Normals 1981–2010 Station Data". Environment Canada. Archived from the original on April 3, 2016. Retrieved August 30, 2018.
  69. ^ https://web.archive.org/web/20171215192309/http://koeppen-geiger.vu-wien.ac.at/pdf/1976-2000.pdf
  70. ^ https://web.archive.org/web/20160305141609/http://www.planthardiness.gc.ca/?m=22&lang=en&prov=Ontario&val=T
  71. ^ https://web.archive.org/web/20150909015931/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=0d14c76aa6b12310VgnVCM1000003dd60f89RCRD&vgnextchannel=a48832d0b6d1e310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  72. ^ https://web.archive.org/web/20150909015931/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=0d14c76aa6b12310VgnVCM1000003dd60f89RCRD&vgnextchannel=a48832d0b6d1e310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  73. ^ https://web.archive.org/web/20150909015931/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=0d14c76aa6b12310VgnVCM1000003dd60f89RCRD&vgnextchannel=a48832d0b6d1e310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  74. ^ https://web.archive.org/web/20150820183939/http://www1.toronto.ca/city_of_toronto/environment_and_energy/key_priorities/files/pdf/tfwcds-chapter3.pdf
  75. ^ https://web.archive.org/web/20150909015931/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=0d14c76aa6b12310VgnVCM1000003dd60f89RCRD&vgnextchannel=a48832d0b6d1e310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  76. ^ "Monthly Data Report for 1840". Canadian Climate Data. Environment Canada. June 22, 2016. Climate ID: 6158350. Retrieved July 15, 2016.
  77. ^ "Monthly Data Report for 2003". Canadian Climate Data. Environment Canada. June 22, 2016. Climate ID: 6158350. Retrieved July 15, 2016.
  78. ^ "Monthly Data Report for 2003". Canadian Climate Data. Environment Canada. June 22, 2016. Climate ID: 6158355. Retrieved July 15, 2016.
  79. ^ Shum, David; Miller, Adam (February 23, 2017). "Toronto breaks warmest February day ever recorded". Global News.
  80. ^ "The Annex". 1981 to 2010 Canadian Climate Normals. Environment Canada. February 13, 2014. Climate ID: 6158350. Retrieved February 24, 2014.
  81. ^ "Daily Data Report for October 2007". Canadian Climate Data. Environment Canada. June 22, 2016. Climate ID: 6158355. Retrieved July 15, 2016.
  82. ^ "Daily Data Report for February 2017". Canadian Climate Data. Environment Canada. August 9, 2016. Climate ID: 6158355. Retrieved February 24, 2017.
  83. ^ d.o.o, Yu Media Group. "Toronto, Canada - Detailed climate information and monthly weather forecast". Weather Atlas (به ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-05.
  84. ^ https://www.thestar.com/news/gta/2007/09/13/cn_tower_no_longer_worlds_tallest.html
  85. ^ https://www.thestar.com/life/homes/2011/10/05/highrises_were_tops_on_the_continent.html
  86. ^ https://medium.com/@jastakhar13/the-history-of-toronto-architecture-6f7dbbf1ff3a
  87. ^ https://web.archive.org/web/20111101083629/http://www.where.ca/Toronto/article_feature~listing_id~95.htm
  88. ^ https://www.ctv.ca/servlet/ArticleNews/story/CTVNews/20070913/cn_tower_070913/20070913?hub=SciTech
  89. ^ https://www.thestar.com/news/pridetoronto/2014/06/29/world_pride_12000_marchers_turn_downtown_streets_into_sea_of_colour.html
  90. ^ https://www.urbaneer.com/blog/edwardian_residential_architecture_in_toronto
  91. ^ https://web.archive.org/web/20160822005638/http://www.torontoneighbourhoods.net/neighbourhoods/midtown/wychwood-park/history
  92. ^ https://web.archive.org/web/20160712101236/http://www.casaloma.org/
  93. ^ https://web.archive.org/web/20160822005638/http://www.torontoneighbourhoods.net/neighbourhoods/midtown/wychwood-park/history
  94. ^ https://web.archive.org/web/20160704082331/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=919d2271635af310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  95. ^ https://www.smartcitiesdive.com/ex/sustainablecitiescollective/toronto-tale-three-cities/1217926/
  96. ^ http://spacing.ca/toronto/2013/10/23/torontos-and-chicagos-street-grids/
  97. ^ https://books.google.com/books/about/Historical_Atlas_of_Canada_The_land_tran.html?id=tWkxht1Oa8EC
  98. ^ https://newcanadianlife.com/why-is-toronto-called-hogtown/
  99. ^ http://urbantoronto.ca/news/2015/07/city-announces-next-steps-port-lands-revitalization
  100. ^ https://web.archive.org/web/20170205100926/https://leslievillehistory.com/timeline-ashbridges-bay/
  101. ^ https://web.archive.org/web/20170914035408/http://torontohistory.net/junction-stockyards.html
  102. ^ https://web.archive.org/web/20170914035711/http://eastharbour.ca/
  103. ^ https://web.archive.org/web/20170205181727/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=6e75397250b16410VgnVCM10000071d60f89RCRD&vgnextchannel=ae9352cc66061410VgnVCM10000071d60f89RCRD
  104. ^ http://www.blogto.com/city/2011/08/what_king_west_looked_like_in_the_1980s/
  105. ^ https://toronto.citynews.ca/2016/06/21/iconic-toronto-sign-starting-to-show-wear-needs-funding-to-survive/
  106. ^ https://web.archive.org/web/20080308153337/http://www.lostrivers.ca/points/cloudgrdnpk.htm
  107. ^ https://www.toronto.ca/data/parks/prd/facilities/parks/index.html
  108. ^ https://globalnews.ca/news/459228/toronto-boasts-thousands-of-hectares-of-parkland/
  109. ^ https://www.cbc.ca/news/canada/toronto/rouge-urban-park-ontario-leases-farms-1.4365896
  110. ^ https://web.archive.org/web/20121115235504/http://www.imax.com/corporate/history/
  111. ^ https://torontosun.com/2014/07/31/ontario-place-revitalization-plans
  112. ^ https://www.toronto.ca/legdocs/mmis/2012/ed/bgrd/backgroundfile-45805.pdf
  113. ^ https://news.google.com/newspapers?id=DkUfAAAAIBAJ&dq=toronto%20hollywood%20north&pg=4458%2C1049685
  114. ^ http://dailyhive.com/toronto/toronto-national-geographic-pride-2018
  115. ^ https://web.archive.org/web/20150414113224/http://www.mediajobsearchcanada.com/mjsc_press.asp
  116. ^ https://web.archive.org/web/20180809215405/http://marketingmag.ca/media/vancity-buzz-launches-in-toronto-and-montreal-175695/
  117. ^ https://web.archive.org/web/20080411144754/http://www.theglobeandmail.com/servlet/story/LAC.20030507.TRCOVE7/TPStory/Travel
  118. ^ https://web.archive.org/web/20070911054227/http://www.torontozoo.com/AboutTheZoo/
  119. ^ https://web.archive.org/web/20120509183034/http://www.cnedirect.com/contact-us/
  120. ^ https://web.archive.org/web/20090109115721/http://www.ydsquare.ca/index.php?option=com_content&task=view&id=22&Itemid=27
  121. ^ https://web.archive.org/web/20070401235730/http://www.tasteofthedanforth.com/6history.html
  122. ^ https://web.archive.org/web/20151119110213/http://wleaguesoccer.com/home/899334.html
  123. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved ١٣ی ئایاری ٢٠٢١. Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Check date values in: |access-date= (help)
  124. ^ https://web.archive.org/web/20160316112548/http://equalizersoccer.com/2015/11/06/usl-w-league-folds-21-seasons/
  125. ^ https://edition.cnn.com/2019/06/14/sport/nba-finals-game-6-raptors-warriors-trnd/index.html
  126. ^ https://www.mlb.com/bluejays/history/timeline
  127. ^ https://www.investontario.ca/resources/documents/media/MEDT_Ad_Collection.pdf[بەستەری مردوو]
  128. ^ https://web.archive.org/web/20160820160127/http://srv129.services.gc.ca/ei_regions/eng/toronto.aspx?rates=1
  129. ^ https://www.numbeo.com/cost-of-living/country_result.jsp?country=Canada
  130. ^ https://www.numbeo.com/cost-of-living/region_rankings.jsp?title=2017-mid&region=019
  131. ^ https://web.archive.org/web/20171107004809/https://www.numbeo.com/cost-of-living/region_rankings.jsp?title=2017-mid&region=019
  132. ^ "Toronto Population". Canada Population. Retrieved June 3, 2019.
  133. ^ "Census of Canada, 1890–91 = Recensement du Cana... – Canadiana Online". www.canadiana.ca.
  134. ^ http://www.canadiana.ca/view/oocihm.9_08061/422?r=0&s=1 page 406
  135. ^ http://www.canadiana.ca/view/oocihm.9_01612/46?r=0&s=1 page 78
  136. ^ http://www.canadiana.ca/view/oocihm.9_01608/65?r=0&s=1 page A38
  137. ^ "Censuses of Canada, 1665 to 1871 : statistics o... – Canadiana Online". www.canadiana.ca.
  138. ^ https://www.theglobeandmail.com/Error-404/
  139. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/dp-pd/prof/details/page.cfm?Lang=E&Geo1=CSD&Code1=3520005&Geo2=PR&Code2=01&Data=Count&SearchText=3520005&SearchType=Begins&SearchPR=01&B1=All&Custom=&TABID=3
  140. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/dp-pd/prof/details/page.cfm?Lang=E&Geo1=CMACA&Code1=535&Geo2=PR&Code2=35&SearchText=toronto&SearchType=Begins&SearchPR=01&B1=All&TABID=1&type=0
  141. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/dp-pd/hlt-fst/pd-pl/Table.cfm?Lang=Eng&T=304&SR=21&S=87&O=A&RPP=20&PR=35&CMA=0&CSD=0
  142. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/as-sa/fogs-spg/Facts-CSD-eng.cfm?TOPIC=7&LANG=eng&GK=CSD&GC=3520005
  143. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Retrieved ١٣ی ئایاری ٢٠٢١. Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Check date values in: |access-date= (help)
  144. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/as-sa/fogs-spg/Facts-CSD-eng.cfm?TOPIC=7&LANG=eng&GK=CSD&GC=3520005
  145. ^ https://www12.statcan.gc.ca/nhs-enm/2011/dp-pd/prof/details/page.cfm?Lang=E&Geo1=CSD&Code1=3520005&Data=Count&SearchText=Toronto&SearchType=Begins&SearchPR=01&A1=All&B1=All&GeoLevel=PR&GeoCode=3520005&TABID=1
  146. ^ https://www.statcan.gc.ca/eng/about/smr09/smr09_055
  147. ^ https://www12.statcan.gc.ca/nhs-enm/2011/dp-pd/prof/details/page.cfm?Lang=E&Geo1=CSD&Code1=3520005&Data=Count&SearchText=Toronto&SearchType=Begins&SearchPR=01&A1=All&B1=All&GeoLevel=PR&GeoCode=3520005&TABID=1
  148. ^ https://www12.statcan.gc.ca/english/census01/products/highlight/LanguageWork/Page.cfm?Lang=E&Geo=CSD&View=4&Code=3520005&Table=1&StartRec=1&Sort=5&B1=Toronto&B2=1
  149. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/dp-pd/prof/details/page.cfm?Lang=E&Geo1=CSD&Code1=3520005&Geo2=PR&Code2=35&SearchText=Toronto&SearchType=Begins&SearchPR=01&B1=Language&TABID=1&type=0
  150. ^ https://web.archive.org/web/20141028143249/http://www1.toronto.ca/wps/portal/contentonly?vgnextoid=4e142140f1c8f310VgnVCM10000071d60f89RCRD&vgnextchannel=163307ceb6f8e310VgnVCM10000071d60f89RCRD
  151. ^ https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2006/dp-pd/tbt/Rp-eng.cfm?LANG=E&APATH=3&DETAIL=0&DIM=0&FL=A&FREE=0&GC=0&GID=838003&GK=0&GRP=1&PID=89189&PRID=0&PTYPE=88971,97154&S=0&SHOWALL=0&SUB=0&Temporal=2006&THEME=70&VID=0&VNAMEE=&VNAMEF=
  152. ^ https://www.ontario.ca/laws/view
  153. ^ https://www12.statcan.gc.ca/english/census01/products/highlight/LanguageWork/Page.cfm?Lang=E&Geo=CMA&View=2&Table=1&Code=535&Sort=2&B1=&B2=1
  154. ^ https://toronto.citynews.ca/2019/12/13/ttc-fare-increase-2020-budget-proposal/
  155. ^ https://globalnews.ca/news/6568733/toronto-council-budget-meeting/
  156. ^ https://web.archive.org/web/20080330145114/http://www.torontoisms.com/guide/crime.htm
  157. ^ https://web.archive.org/web/20081024034909/http://www.statcan.ca/Daily/English/050721/d050721a.htm
  158. ^ https://www.ctv.ca/servlet/ArticleNews/story/CTVNews/20071226/toronto_murderrate_071226/20071226?hub=TopStories
  159. ^ https://web.archive.org/web/20100412045124/http://www.fbi.gov/ucr/08aprelim/table_4.html
  160. ^ https://news.ontario.ca/en/search?utf8=%E2%9C%93&keywords=&content_type=all&date_range_start=2005%2F01%2F01&date_range_end=2005%2F12%2F31&entry_blog_ids%5B%5D=10&date_select=desc
  161. ^ https://web.archive.org/web/20091227130849/http://toronto.ctv.ca/servlet/an/local/CTVNews/20051227/homicide_year_051227/20051227?hub=TorontoHome
  162. ^ https://web.archive.org/web/20090214043459/http://www2.canada.com/vancouversun/news/story.html?k=19079&id=4b651ab1-e729-44a9-86d3-79a1ddc84689
  163. ^ https://www.tdsb.on.ca/About-Us
  164. ^ https://web.archive.org/web/20190223131423/https://csviamonde.ca/nos-ecoles/trouver-une-ecole/?tx_viamondeschools_area%5Barea%5D=4&tx_viamondeschools_area%5Baction%5D=show&tx_viamondeschools_area%5Bcontroller%5D=Area&cHash=3e7636f44c8807bb8ffa92aa67cbb792
  165. ^ https://web.archive.org/web/20190223074616/https://www.cscmonavenir.ca/secondaire/
  166. ^ https://web.archive.org/web/20100922075146/http://www.torontopubliclibrary.ca/media/key-facts/
  167. ^ https://web.archive.org/web/20100922075146/http://www.torontopubliclibrary.ca/media/key-facts/
  168. ^ https://web.archive.org/web/20140622072034/http://www.cbc.ca/news/canada/study-sheds-light-on-er-wait-times-in-ontario-1.684265
  169. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Check date values in: |access-date= (help)
  170. ^ https://web.archive.org/web/20061205040951/http://marsdd.com/
  171. ^ https://web.archive.org/web/20100901141613/http://www.mclaughlin.utoronto.ca/Page4.aspx
  172. ^ https://www.cbc.ca/news/canada/study-sheds-light-on-er-wait-times-in-ontario-1.684265
  173. ^ https://www.ctv.ca/servlet/ArticleNews/story/CTVNews/1122072619227_40?hub=CTVNewsAt11
  174. ^ https://www.webcitation.org/6xOiqCyVZ?url=http://www.metrolinx.com/en/projectsandprograms/transitexpansionprojects/crosstown.aspx
  175. ^ http://www.thecrosstown.ca/
  176. ^ https://www.theglobeandmail.com/news/national/underground-mall-in-store-for-union-station-makeover/article698642/
  177. ^ http://www.metrolinx.com/en/greaterregion/projects/eglinton-crosstown-west.aspx
  178. ^ http://www.metrolinx.com/en/greaterregion/projects/ontario-line.aspx
  179. ^ http://www.metrolinx.com/en/greaterregion/projects/unionstation.aspx
  180. ^ https://web.archive.org/web/20120306013516/http://www.gotransit.com/public/en/docs/publications/Info%20To%20GO_2011.pdf
  181. ^ http://www.metrolinx.com/en/greaterregion/projects/unionstation-bus-terminal.aspx
  182. ^ https://international.fhwa.dot.gov/pubs/pl07027/llcp_07_02.cfm
  183. ^ https://www.urbanplanet.org/forums/topic/3459-gridlocked-torontos-401-now-nas-busiest/
  184. ^ https://web.archive.org/web/20070914064434/http://ogov.newswire.ca/ontario/GPOE/2002/08/06/c0057.html?lmatch=&lang=_e.html
  185. ^ https://web.archive.org/web/20170616060403/https://www.tomtom.com/en_gb/trafficindex/list?citySize=LARGE&continent=NA&country=ALL


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "lower-alpha", but no corresponding <references group="lower-alpha"/> tag was found