ئەو ھاوارەی نەبیسترا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەو ھاوارەی نەبیسترا
نووسەرئارام محەممەد
دانەری بەرگزاری
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٢٢
بڵاوکەرەوەنووسیار
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢٠٢

ئەو ھاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزی: The unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەممەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.[١][٢]

ناوەرۆک[دەستکاری]

ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوەڕوویەکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە[٣]؛ ھەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ ھەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی دیکەی خراونەتە بەرباس کە ھەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە ھاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە.[٤] دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، ھەروەھا دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، دەورێکی بەرچاویان ھەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.[٥]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • یوونس
  • زەینەب
  • مەلا ڕەئووف
  • زەھوە
  • ئاسەف
  • سەعدی

کورتە[دەستکاری]

ھەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەھات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئەو ھاوارەی نەبیسترا". www.goodreads.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ محەمەد, ئارام. "ئەو ھاوارەی نەبیسترا". وەشانی نووسیار.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "نوێترین ڕۆمانی ئارام محەممەد بڵاو دەبێتەوە". www.zamenpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ڕۆمانی ئەو ھاوارەی نەبیسترای نووسەر ئارام محەممەد بڵاو دەکرێتەوە، ئارام محەممەد، کوردسات مەگەزین، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢
  5. ^ "خەونێکی بەدینەھاتوو". www.dabran.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئەو ھاوارەی نەبیسترا، ئارام محەممەد، ٢٠٢٢