فەرھەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
چەند فەرھەنگێکی ئینگلیزی-ئینگلیزی و ئینگلیزی-فارسی.

فەرھەنگ یان قامووس (بە ئینگلیزی: Dictionary، بە عەرەبی: قاموس) بە کۆمەڵەیەک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت.

مێژوو[دەستکاری]

کۆنترین فەرھەنگێک کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەسەر بەردێکدا نووسراوە و ھی ٢٣٠٠ ساڵ پێش زایینە کە فەرھەنگێکی ئەکەدی-سوومەرییە.[١]

یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لە لایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە و بۆ یەکەمجار لە لایەن «یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الھدیة الحمیدیة فی الغة الکردیة»دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبۆڵ چاپ کراوە.[٢] نموونەی بەیتێکی:

«رجل» پێ و «ركبة» ئەژنۆ «بطن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]