بەهائەدین نەورۆزی
بەهائەدین نەورۆزی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٣٣ |
| مەرگ | ٢٠١٤ |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | هونەرمەند، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر |
| ئایین | ئیسلام، سوننە |
بەهائەدین نەورۆزی یەکێک لە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرەی کورد بوو، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری سنە لە دایکبووە و گۆرانیبێژی گۆرانییەکانی شێوازی ناوچەی ئەردەڵان بووە.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]بەهائەدین نەورۆزی لە ڕۆژی هەینی ساڵی ١٩٣٣ لە بنەماڵەیکی ئایینی لە کۆڵانی یانەی ئەفسەرانی شاری سنە لەدایکبووە. کاتێک بەهائەدین گەیشتە تەمەنی ١٠ ساڵ، باوکی هانی دەدا بە وتنی بانگەواز بۆ نوێژ، ئەم خاڵە سەرەتایەک بوو کە بەهائەدینی گەیاندە گۆرانی وتن.[٣] خوەی دەڵێت: سنە لەو ساڵانەدا کە من لە دە ساڵ زیاتر نەبووم، ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نەبوو؛ تەنیا سەنتەرێک بوو کە گواستنەوەی بێ وایەری کورت مەودای ئەرتەش هەبوو کە هەفتانە کاتژمێرێک بەرنامەی ڕادیۆیی پەخش دەکرد و نیو کاتژمێری بۆ مۆسیقا تەرخان دەکرا و ئەو ڕۆژە یەکەم گۆرانیم بە ناوی باران بارانە سەقزی گوت و دوای ئەوە من وەک گۆرانیبێژێکی تەمەن دە ساڵان ناسرام. نەوڕوزی چەند جارێکی تر ئەم گۆرانییە وتەوە، کە لەلایەن ڕادیۆکانی سنە زۆر بەناوبانگ بوو.[٤] بەهائەدین نەوروزی یەکەمین گۆرانیبێژی کوردی ڕادیۆی سنە بوو.[٥]
فەرمانبەری خانەنشینکراوی زانستە پزیشکییەکان بووە و ساڵانی دواتری ژیانی لە شاری تاران بەسەر بردووە و لە ماوەیەکدا لەگەڵ حەسەن کامکار خەریکی چالاکیی هونەری بووە و لە کۆتاییدا ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ی شوباتی ساڵی ٢٠١٤ بەهائەدین نەورۆزی، هونەرمەندی شاری سنە، دوای چەندین ساڵ خزمەتکردن بە فەرهەنگ و هونەری کوردی بەهۆی پیری لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «قطعه «کاروان» با صدای ماندگار استاد بهاءالدین نوروزی + فایل صوتی». تجارت بان. ٩ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «دانلود آهنگ کردی جدید و قدیمی با بهترین کیفیت MP3 ✅️ (25000+ آهنگ)». موزیک کردی. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «حریر عشق/ به یاد خواننده نامدار سنندج مرحوم استاد بهاءالدین نوروزی». روژان پرس | پایگاه خبری روژانپرس | kurd news (بە فارسی). ٢٠ی ئایاری ١٤٠١. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «حریر عشق/ به یاد خواننده نامدار سنندج مرحوم استاد بهاءالدین نوروزی». روژان پرس | پایگاه خبری روژانپرس | kurd news (بە فارسی). ٢٠ی ئایاری ١٤٠١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ حیرت سجادی، سیدعبدالحمید (١٣٩٥). تاریخ. سنندج: کردستان. لاپەڕە ٦٧١. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٩٨٠-٢٢٩-٩.
- ↑ https://kurdistanmedia.com/fa/news
- ↑ «که و یار - نمایش محتوای موسیقی - صدا و سیمای کردستان». web.archive.org. ٦ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ http://www.asoyroj.com/farsi/detail.aspx?=hewal&jmara=4059&Jor=1[بەستەری مردوو]
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە نیسانی ٢٠٢٦
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئایاری ٢٠٢٦
- خەڵکی سنە
- کەسایەتییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- گۆرانیبێژانی خەڵکی سنە
- گۆرانیبێژانی پیاوی کورد
- گۆرانیبێژە پیاوەکانی کوردیی ناوەندی
- لەدایکبووانی ١٩٣٣
- گۆرانیبێژانی ئێرانی
- گۆرانیبێژان بە زمانی کوردی
- ھونەرمەندانی کورد
- گۆرانیبێژانی کورد