دیار (گۆرانیبێژ)
(ڕەوانەکراوە لە ھۆزان دیارەوە)
Jump to navigation
Jump to search
دیار دێرسم | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦ مازگێردی دێرسم |
پیشەکان | گۆرانیبێژ |
دیار یان ھۆزان دیار یان دیار دێرسم (Hozan Diyar) (لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦، لە ناوچەی مازگێردی دێرسم) ھونەرمەندێکی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
ژیانی ھونەری[دەستکاری]
لە سەرەتادا دیار لە کۆمەڵەی بەرخۆدان گۆرانی دەگوتن. لەدوای ١٩٩٠ لەو کۆمەڵەیە ھاتەدەر و بە تەنیا ئەلبومەکانی دروست دەکردن و بڵاودەکردنەوە. زۆربەی گۆرانییەکانی سەبارەت بە کورد، کوردستان، و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیایە، بەڵام گۆرانی ئەڤینداریشی ھەیە. زۆربەی گۆرانییەکانی بە شێوەزاری کوردیی کورمانجین. چەند گۆرانییەکیشی بە کوردیی سۆرانی و ھەندێکیشی بە تورکی ھەیە دژ بە ڕژێمی تورکیا.
ژیانی کەسی[دەستکاری]
دیار ھاوسەرگیری لەگەڵ دەنیز دەمان کردووە. تا ساڵی ٢٠٠٤ نەیدەتوانی بێتەوە کوردستان.
ئەلبومەکان[دەستکاری]
- دەما ئازادی - 2013 DemaAzadî
- تینا ڕۆژێ - 2001 Tîna Rojê
- گولێ نەچە - Gulê Neçe 2004
- وای دونیایێ - 2000 Way Dunyayê
- جەنگا ژینێ - 1998 Cenga Jînê
- بلبلۆ - 1900 Bilbilo
- کاروان - 1992 Karwan
- کانیا سترانان - 2005 Kehniya Stranan
- ئۆغر بە ئۆغور - Oxir be Ugur 2006
- ناترسم - Natirsim 2008)
- ئاخ و دایک - Ax û Dayik 2015
- کەلا دمدێ - 2018 Kela Dimdimê
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Diyar»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦.