خۆشەویستی
![]() | ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
(فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
خۆشەویستی یان ئەڤین بریتییە لە ھەستکردن بە کێشکردن و سەرنج ڕاکێشان بەرامبەر بە کەسێک یان شتێک، ئەو دوو کەسەی یەکتریان خۆش ئەوێ یان ئەو دوو کەسە ئاشقەی کە چاویان بەیەک دەکەوێت لەشیان ھەڵدەستێ بە دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ناسراو بە ھۆرمۆنی ئاشقان.
خۆشەویستی لە ئایینی ئیسلامدا[دەستکاری]
لە ئاینی ئیسلام خۆشەویستی دەکرێت بە دوو بەشەوە:
- خۆشەویستی خودایی :- کە پێویستە پڕ بە دڵ خۆشەویستی و پاکی بەندە ھەبێت بەرانبەر بە پەروەردگار، پێویستیشە لە سەرووی ھەموو خۆشەویستیەکانی تر بێت:-
"ومن الناس من یتخذ من دون اللە أنداداً یحبونھم کحب اللە والذین آمنوا أشد حباً لله" بقرە
ھەروەھا دەفەرموێ: «قل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإِخواِنكم وأَزواجكم وعشيرتكم وأموال اقترفتموها وَتجَارَة تخشون كسادها ومساكن تَرضونها أَحب إِلَيكم من الله وِرسوله وِجِهَادٍ في سبيِله فتربصوا حتى يأتي الله بأمره والله لاَ يهدي القوم الفاسقين» التوبە
- خۆشەویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤ:-
ئەمەشیان خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵەکانیان و بە پێچەوانەو ، خۆشەویستی نێرە بۆ مێیە لە چوارچێوەوە:- پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: و الذی نفسی بیدە لا تدخلوا الجنە حتی تؤمنوا ولا تؤمنوا حتی تحابّوا أولا أدلکم علی شیء إذا فعلتموە تحاببتم أفشوا السلام بینکم"
خوداش باسی لە خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد کردووە : وعاشروھن بالمعروف
لە ڕووی زانستەوە[دەستکاری]
زانایان ئەوەیان دۆزییەوە کە ھۆرمۆنی تیستۆستیرۆن لە رێژەی خۆی کەم دەکات لەلایەن پیاوەکان کاتێک دەکەونە ناو ئەوینداریەوە ، بەڵام بە پێچەوانەوە لە لایەن ئافرەتی دڵدارەوە لە رێژەی خۆی زیاتر دەبێت . کۆمەڵێک لێکۆلەرەوە لە زانکۆی "لەندەن کۆلێج" ئەوەیان دۆزیەوە کە خۆشەویستی کار لە سووری زۆر سەرەکی ئەکات لە مۆخی مرۆڤ. کە کاردانەوەی زۆری دەبێت لەسەر گۆرینی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەو کەسە ، ئەم تاقیکردنەوانە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجام درابوون کە لەم بوارەدا شکستیان ھێنابوو ، ئەوەیان بۆ روون بوەوە کە کار لە سوورەکانی مپخ دەکات و وای لێ دەکات پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرەو تێکچوون بچێت.
جۆرەکانی خۆشەویستی[دەستکاری]
- خۆشەویستی خودایی
- خۆشەویستی بارایەتی
- خۆشەویستی خۆیی
- خۆشەویستی ئەفلاتوونی
- خۆشەویستی ڕۆمانسی
- خۆشەویستی سێکسی
- خۆشەویستی ماددی
بۆ خۆشەویستی[دەستکاری]
شاعیر ئەحمەد ھەردی دەڵێت:-
گەرچی دڵداری لە خاکی ئیمەدا ئەفسانەیە
ھەر بە تەنیا بۆ کوری خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ڕەگی وشەکە[دەستکاری]
[[پرونده:DickseeRomeoandJuliet.jpg|وێنۆک|تابلۆی ئەویندارانی دێرین، ڕۆمیۆ و جولیەت, نیگارکێشانی فرانک دیکسی]]
عەشق لە عەشقەوە وەرگیراوە کە ڕووەکێکی بێ ڕەگ و ڕیشەیە بە ناوی لابلاب، ئەگەر بپێچی لە هەر درەختێک وشکی دەکات. عەشقی ڕووکەشی درەختی جەستەی خاوەنەکەی وشک و زەرد دەکات، بەڵام عەشقی قووڵ بنجی درەختی عاشق وشک دەکاتەوە و وا دەکات لە خۆیەوە بمرێت. عەشق بە خۆشەویستییەکی توند و سۆزێکی تەواو پێناسە کراوە. [١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ در خرابات، جواد نوربخش، چاپ چهارم، انتشارات یلداقلم، تهران ۱۳۸۴ شابک: ۶–۲۷–۵۷۴۶–۹۶۴، ص ۳۳