ھێرشەکانی ٢٠٢٢ی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە چوار قۆناغ زنجیرە ھێرشێکی لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە بۆ سەر کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدا کە ناوچەکانی کۆیە، پردێ و زڕگوێزی لە ھەرێمی کوردستان دەگرتەوە. ئەم ھێرشە وەک وەڵامێک بۆ پارتەکانی ڕۆژھەڵات بوو کە بەردەوام پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینی دەکەن لە ناو ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران.[١][٢]

لەم ھێرشە درندەدا کە بە ھێرشیکی بەربەری ناسروابوو لانیکەم ١٨ کەس کوژراون کە لەنێویاندا ژنی دووگیان ھەیە و ٦٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان ھاووڵاتیی سڤیلن و لەنێویاندا منداڵی خوار تەمەن ١٠ ساڵ و قوتابی و مامۆستا و ڕۆژنامەوان ھەن.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Iran launches airstrike against Kurdish group in northern Iraq". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "Kurdish officials: Death toll climbs in Iranian drone attack". AP NEWS (بە ئینگلیزی).
  3. ^ "پارتەکانی ڕۆژھەڵات: ئێران لە شەقامەکان ڕۆژھەڵات وەڵامی ھێرشەکانی وەردەگرێتەوە". www.rudaw.net.