نیکا شاکەرەمی
نیکا شاکەرەمی | |
---|---|
نیکا شاکرمی | |
لەدایکبوون | |
ونبوون | ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ شەقامی کشاوەرزی تاران |
مەرگ | ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تاران، ئێران | (١٦ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | لێدان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گوندی حەیاتولغەیب سەر بە شاری خوڕەماوە |
نەتەوە | ئێرانی |
پەروەردە | قوتابی ھونەر لە خولی دواناوەندی |
باوان |
|
خزمەکان | ئایدا شاکەرەمی (خوشک) ئاتەش شاکەرەمی (پوور) موحسین شاکەرەمی(خاڵ) کیانووش شاکەرەمی(مام) |
نیکا شاکەرەمی (بە فارسی: نیکا شاکرمی؛ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ – ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) کچێکی خۆپیشاندەری بەشدار لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێراندا بوو کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.[١] ئەو لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە ٢٠ی ئەیلوول، لەو کاتە کە لە ئاخرین پەیوەندیی تەلەفۆنیدا گوتبووی ھێزەکان بەدوایدا کەوتوون، لە شەقامی کشاوەرزی تاران ونبوو. تەرمی ئازارپێگەیشتووی نیکا، دوای ١٠ ڕۆژان لە کەھریزەک لەلایەن خێزانەکەیەوە ناسرایەوە. دواتر تەرمەکەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و بەشێوەیەکی نھێنی بەخاکسپێردرا.[٢]
ھەندێک سەرچاوەی متمانەپێکراو ئەگەری دەستدرێژیی سێکسیی ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆ سەر نیکا شاکەرەمی بڵاوکردووەتەوە.[٣]
ژیاننامە
[دەستکاری]نیکا شاکەرەمی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥[٤] لە پارێزگای لوڕستان لەدایکبوو.[٥] تەنیا ھەندێک لەبارەی پێشینەی نیکاوە زانیاری لەبەردەستە.[٦] ئەو پەیوەندیی خێزانی لەگەڵ خوڕەماوە لە باشووری ڕۆژاوای ئێراندا ھەبووە،[٦] شارەکە زێدی باوکی بووە.[٤] ئەو منداڵی دووەمی خێزانەکەی بوو.[٥] ئەو لەگەڵ خوشکی دایکی[٧][٨] لە تاران، پایتەختی ئێران دەژیا[٧][٩] و لە کافتریایەکدا کاری دەکرد.[٧] ئەو لەدوای مردنی باوکییەوە ڕووی لە تاران کردبوو. دەگوترێت شاکەرەمی زۆر حەزی لە نیگارکێشی بووە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.theguardian.com/global-development/2022/oct/07/another-teenage-girl-dead-at-hands-of-irans-security-forces-reports-claim
- ^ «نیروهای امنیتی جسد نیکا شاکرمی را «ربودند و مخفیانه» به خاک سپردند». بی بی سیی فارسی. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ادعای دروغین رژیم درباره قتل نیکا شاکرمی خشم مردم رابرانگیخت». ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Ghobadi، Parham (4 October 2022). «Iran: Teen protester Nika Shakarami's body stolen, sources say». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە 5 October 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب «جزئیات جدید مرگ مشکوشاکرمی | دمینسپسمسخپبه تظاهرات رفته باشد اما ... | جمجمه و سر او متلاشی شده است | چرا پیکر نیکا در تهران دفن نشد؟». Hamshahri (بە فارسی). 2022-10-04. لە ڕەسەنەکە لە 5 October 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-10-05 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Daragahi، Borzou (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Editor's letter: We can only be in awe of young women such as Nika Shakarami». The Independent (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «نیکا شاکرمی، نوجوان ۱۷ سالهای که پیکرش پس از ۸ روز پیدا شد». Radio Zamaneh (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Ali، Haniya (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «İran'da Mahsa Amini protestolarında hayatını kaybeden genç kadınlar». BBC News Türkçe (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Nika Shakarami: Tod der Jugendlichen befeuert Proteste in Iran». Der Spiegel (بە ئەڵمانی). 4 October 2022. ISSN 2195-1349. لە ڕەسەنەکە لە 5 October 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیکا شاکەرەمی تێدایە. |