ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور
ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور Hedayat Abdollahpour | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٠ |
مەرگ | ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ |
ھۆکاری مەرگ | تیرباران کردن |
شوێنی گۆڕ | نادیار |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | حدکا |
مناڵ(ەکان) | کوردستان و سیروان |
ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور (لەدایکبووی ١٩٩٠ لە شنۆ - مردووی ٢٠٢٠ لە شنۆ) زیندانییەکی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی کۆچی ھەتاوی) بە نھێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حدکا (دژایەتی لەگەڵ خودا) تیرباران کرا.[١]
دەستبەسەر کردن
[دەستکاری]ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر و مەرجان خەڵکی گوندی قەرەسەقەلی شنۆ چل و نۆ ڕۆژ دوای تێکھەڵچوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ڕژیمی ئێران (١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ - ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥) لە دێی خۆیان، ھاوڕێ لەگەڵ شەش کەسی تری خەڵکی وێ بە ناوەکانی حاسڵ عەزیزی، جەلال مەسرووری، کەماڵ مەسرووری، زاھیر فەرامەرزی، یاقووب بائەکرەم و سەدیق بائەکرەم[٢] لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ - ٣ی ئابی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا[٣][٤] و دوای حەفتا و چوار ڕۆژ ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوە. لەژێر ئەشکەنجەدا دانیان پێ دانا کە لەو شەڕەدا دەستی بووە بەڵام ھیدایەت نە چەکی پێ بووە و نە لە کاتی شەڕەکەدا لە ناوچەکە بووە.[٥]
گوللەباران کردن
[دەستکاری]ُشوباتی ٢٠١٧ - ڕێبەندانی ١٣٩٥ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حدکا لە شەڕی قەرەسەقەلدا واتە محاربە و دژایەتی لەگەڵ خودا بە سێدارە مەحکووم بوو. دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ حوکمەکە ھەمدیسان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ - ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٧دا لەلایەن لقی چل و حەوتی ئەنجومەنی باڵا پەسەند کراوە و بە پارێزەران و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا.[٦][٧][٨] ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ ھیدایەت لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و بۆ ماوەی یەک مانگ بێسەروشوێن بوو[٩] و بەرپرسان بە بێڕێزی و گاڵتە پێ کردن بە بنەماڵەکەیان دەگوت: «لە قەبرستان بەدوایدا بگەڕێن».[١٠][١١] لە ئاکامدا لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ - ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ تەنیا ئەوەندە ھەواڵە ڕاگەیەندرا کە دوو ڕۆژ دوای ڕاگوێستنی (١١ی ئایار - ٢٢ بانەمەڕ) لە پادگانێکی شنۆ بە ئامادە بوونی کەسوکاری کوژراوانی شەڕەکە لە سێدارە دراوە کە دواتر بینا بە وتەی حدکا و ئەو گەواییەی ٢٤ی حوزەیران درایە دەست بنەماڵەکەی ڕوون بۆوە کە تیرباران کراوە؛[١٢][١٣][١٤] ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە لە ھەشتاکانی زایینییەوە کەس لە ئێران گوللەباران نەکرابوو.[١٥] عەبدوڵڵاپوور پێنج مانگ بوو ئیزنی دیتنی ھاوسەر و منداڵەکانی نەبوو.[١٦]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]- لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە ئێران کرد چارەنووس و شوێنی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور ئاشکرا بکات یان دەنا ھەواڵی نەمان و لە سێدارە دانی بڵاو کاتەوە و تەرمەکەی بداتەوە دەست کەسوکاری؛ ھەرەھا وتی ئەو شێوە بێ ھەواڵ ھێشتنەوە و ھەڵسوکەوت کردنە لەگەڵ بنەماڵەکەی دەبیتە ھۆی پەژارەی زیاتر و دووپاتی کردەوە بە ھەر شێوەیەک دژی سزای سێدارەیە.[١٧][١٨]
- ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپووری مەحکووم کرد.[١٩]
- ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپووری مەحکووم کرد و وتی ئەو کارە دژ بە یاسایە و ئێستا تووڕە و دڵگرانین.[٢٠]
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو ڕووداوەی بە جەنایەتێکی دژ بە مرۆڤایەتی پێناسە کرد.[٢١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Iran: Forcibly disappeared prisoner feared 'executed by firing squad'». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «بەرپرسانی سپا فەرماندەرانی سزای قورسی گیراوانی قەرەسەقەلن». hengaw.net. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Association، Kurdistan Human Rights (٢٠ی شوباتی ٢٠١٨). «"Ramin Hossein Panahi"and "Hedayat Abdollahpour" Sentenced to death». Kurdistan Human Rights Association (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Amnesty calls on Iran to ‘reveal fate' of four death row prisoners, Rudaw
- ^ «Iran: Authorities must tell family of forcibly disappeared prisoner the truth about 'secret execution'». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «حوکمی سێدارەی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کرا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «Iran: Kurdish Political Prisoner, Hedayat Abdollahpour, Executed in Urmia Prison | International Liberty Association». iliberty.org.uk. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Iran secretly executed Kurdish political prisoner in May: PDKI». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام – پەیام». لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «"ھیدایەت عەبدوڵڵا پوور" دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی "ورمێ" چارەنووسی ناڕوونە». www.asoyroj.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «داواکاری گشتی ئورمییە بۆ ھاوژینی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور: لە گۆڕستان بەدوایدا بگەڕێن». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ حدکا: ئێران ھیدایەت عەبدوڵڵاپووری گوللەبارانکردووە، ڕووداو
- ^ «Kurdish political prisoner allegedly executed by shooting in Iran | AvaToday». avatoday.net. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Iranian Kurdish Dissident's Family Gets Death Certificate but No Closure | Voice of America - English». www.voanews.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «IRAN - More information on the execution of Hedayat Abdollahpour: he was shot by a firing squad». www.handsoffcain.info. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «حیزبی دێموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی "ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور"ی پشتڕاست کردەوە – PDKIMEDIA». pdkimedia.com. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «News». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Iran Might Have Executed A Kurdish Prisoner In Secret - Amnesty». RFE/RL (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ڕاگەیاندن، ناوەندی (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «ڕاگەیەندراوی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی ئێعدامکرانی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور». کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ UN rights experts condemn secret execution of Kurdish political prisoner, United Nations Human Rights Council
- ^ «کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژێنێڤ: تیربارانکردنی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور جینایەت دژی مرۆڤایەتییە». Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]