سوورخەڵاتان
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| نووسەر | سۆما ناسری |
|---|---|
| دانەری بەرگ | شاھۆ ئەحمەدی |
| وڵات | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| بابەت | ژیاننامەی کوردە کوژراوەکانی شۆڕشی ژینا |
| چەشن | ژیاننامەیی |
| بڵاوکەرەوە | چاپخانەی چوارچرا (لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ئەیلوولی ٢٠٢٣ (بەرگی یەکەم) ئازاری ٢٠٢٤ (بەرگی دووەم) |
| جۆری کتێب | چاپ و پی دی ئێف |
| لاپەڕەکان | ٣٠٤ (بەرگی یەکەم) ٢٧٣ (بەرگی دووەم) |
سوورخەڵاتان کتێبێکی کوردییە کە تایبەتە بە ژیاننامەی کوژراوە کوردەکانی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران. کتێبەکە بە ئامادەکردنی سۆما ناسری و لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە لە دوو بەرگدا بڵاو کراوەتەوە. بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ و ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی شۆڕشی ژینا، کە ژیننامەی ٥٠ کوژراوی کورد لەخۆ دەگرێت بڵاو کرایەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بە لەخۆگرتنی ژیاننامەی ٥٠ کوژراوی تری کورد لە ئازاری ٢٠٢٤ و ھاوکات لەگەڵ نەورۆز بڵاو کرایەوە. ھەروەھا بڕیارە بەرگی سێیەمی کتێبەکە بنووسرێت و بڵاو بکرێتەوە.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بەرگی دووهەمی کتێبی «سوورخەڵاتان» چاپ و بڵاو بۆوە» (بە کوردی). kurdistanmedia. ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)