ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان.

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە ڕۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]