ھێرشی ١٧ی خەرمانان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی ١٧ی خەرمانان
36°03′52″N 44°36′13″E / 36.0644°N 44.6036°E / 36.0644; 44.6036
شوێنکۆیە، بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)
ڕێکەوت٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی
١٠:٤٥ بەیانی
جۆری ھێرشمووشەکی
بریندارەکاننزیک بە ٤٠ کەس
قوربانی١٦ شەھید
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبارسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

ھێرشی ١٧ی خەرمانان بریتییە لە ھێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکان و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبەکانی دێموکراتی کوردستان و دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی، بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی. ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژوودا کە حکوومەتێک دژی ئۆپۆزیسیۆن خۆی مووشەک بەکار بێنێت.[١]

ڕووداەکە[دەستکاری]

سەعات دە و چل و پێنج خولەکی بەیانی سپای پاسداران لە پێگەی ھەوافەزای خۆی لە ورمێیەڕا، حەوت مووشەکی کورتھاوێژی زەوی بە زەوی ڕەوانەی قەڵای دێموکرات کرد؛ کە شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی بەستنی پلینۆمدا، فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شوێنی بنەماڵەی دێموکراتەکان کرانە ئامانج.[٢][٣]

قوربانیان[دەستکاری]

لە ئاکامی ھێرشەکەدا ٦ ئەندامی سەرکردایەتی و ٨ کادڕی حدک و ٢ مامۆستای فێرگەی حدکا شەھید بوون؛ ھەروەھا نزیک بە ٤٠ ژن و منداڵ و پێشمەرگەش بریندار بوون.

شەھیدان[دەستکاری]

  1. ڕەحمان پیرۆتی
  2. سۆھەیلا قادری
  3. نەسرین حەداد
  4. برایم ئیبراھیمی (برایم زێوەیی)
  5. محەممەد حەسەنپوور
  6. کەریم مەھدەوی (کەریم سەقزی)
  7. ھاشم عەزیزی
  8. عوسمان عوسمانی
  9. کەریم ڕەسوڵزادە (مام شێرکۆ)
  10. قادر عیزەتی
  11. مەنسوور ئەکبەرپوور
  12. جەمال ئەکبەری
  13. پێشەوا عەزیزپوور
  14. ھاوڕێ کارساز (ھاوڕێ شێخانی)
  15. فاڕووق حەسەنخەیات
  16. موختار قادرپوور

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کارەساتی ١٧ی خەرمانان (کاریگەرییەکان، ئەزموونەکان) – KDPmedia". Retrieved 21ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Staff, Reuters. "Iranian Guards claims missile attack on Iraq-based Kurd dissidents". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 21ی Mayی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  3. ^ "Iranian missiles hit Kurdish opposition in 'message to Trump'". www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ CNN, By Hamdi Alkhshali and Muwafaq Mohammed (2018-09-08). "At least a dozen killed in attack on Iranian Kurdish opposition headquarters in Iraq". CNN (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "بەیاننامەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە ھەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە دەبینەوە!". www.asoyroj.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)