ئەنۆنیمۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئه نۆنیمۆوس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
دامەزرێنەرAubrey Cottle
ھاشتاگAnonymous

ئەنۆنیمۆس (بێناو)(بە ئینگلیزی: Anonymous) گرووپێکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە ڕووی ھاککردنەوە بە بەھێزترین و بەتواناترین گرووپی ھاک دادەنرێـت. لەم ساڵانەی دواییدا و ئەو کارانەی ئەوان کردوویانە لەوەو پێش نەکراوە و بەھێزترینیشیان ھاککردنی ماڵپەری پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئەمریکی بوو، ھەروەھا ھاککردنی ماڵپەری ئێف بی ئای بوو، ئەمە جگە لەوەی سەدان ماڵپەری تری حوکوومییان لە سەرانسەری جیھان ھاک کردووە. ئەنۆنیمۆسەکان داوای شتی وادەکەن کە ئەستەم بێ بۆنمونە داوای ئەوە دەکەن کەلە ئەمازۆن ھەمووشت خۆڕایی بێ واتە ئەگەر کەسێ بییەوێ دەتوانێ یەک پاکەتی گەورەی تلیاک بکڕن بەڵام ئەنۆنیمۆسەکان دەڵێن کەسی ئاقڵ تلیاکی ناوێت.

ھەڕەشەکردن[دەستکاری]

ئەم گرووپە تا ئێستا چەندەھا ھەڕەشەی لە دام و دەزگاکانی ئەمریکا کردووە، بەتایبەتی دوای پڕۆژە یاسای مافی بڵاوکردنەوە و داخستنی ماڵپەڕی بەناوبانگ مێگا ئەپڵۆد، چەندین ھەڕەشەی لە دەزاگاکانی ئەمریکا کرد، ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکای ھاککرد، لە ساڵی ٢٠١١دا گرووپی ناوبراو ھەڕەشەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کرد کە ماڵپەڕی ناوبراو ھاکدەکەن، بەڵام دواتر بەڕێوبەری فەیسبووک ماڕک زوکوربێرک ھەستا بە دانانی پارێزگاری پاراستنی فەیسبووک لە ھاککردن بۆیە ھێرشەکانی گرووپەکەی پووچەڵ کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەم گروپە چەند ھێرشێکی گەورەیان کردە سەر پێگە حوکوومییەکانی ئیسرائیل و ئەنۆنیمۆس کەسانێکی زیرەکن لەبواری دۆزینەوە ھەڵەی سایت و ھێرشە ئەلکترۆنییەکان کە بەخێرای ٤٠گێگا بایت ھێرش دەکەن ئەمەش بە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنی دا ئەنرێ لە جیھان.

دروشم[دەستکاری]

گروپی ئەنۆنیمۆس ھەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە دروشمێکیان ھەیە. "ئێمە نەناسراوین. ئێمە گرووپین. ئێمە لە کەس نابورین. ئێمە ھەرگیز لەبیرناکەین. پێشبینی ئێمە بکەن" " We are anonymous, We are legion, We do not forgive, we do not forget, expect us"

گرنگترین کارەکانیان[دەستکاری]

  • ھاککرنی ماڵپەڕ پلەی ستەیشتن
  • ھاککرنی ماڵپەڕی پنتاگۆنی ئەمریکی
  • ھاککرنی زۆرینەی دام و دەزگاکانی سووریا لەپاش خۆپشاندان و کاولکارییەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا، گرووپەکە ئیمێڵی فەرمی بەشار ئەسەدیان ھاککرد.
  • ھێرشکردنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
  • ھاککردنی کاناڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا وەک (Fox news) لینکی ڤیدیۆ ھاککردنی کەناڵی (Fox news)لەپەخشی ڕاستەوخۆ ھاککردنی (Fox news)
  • ھاککردنی دەزگای (Nasa)
  • لە ساڵی ٢٠١٢ گۆڤاری تایم ئەنۆنیمۆس لە لیستی ١٠٠ کەسی ھەرە کاریگەر لە جیھاندا دانا.[١]
  • ئەنۆنیمۆس لە ساڵی ٢٠١٦ ڤیدیۆیەکی لە یوتوب بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بەڵگەی ھەیە لەسەر ئەوەی کە جەنگی جیھانی سێیەم نزیکە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""ئەنۆنیمۆس"". www.Time.com. Retrieved 5ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "ھاککەرەکانی ئەنۆنیمۆس ھۆشداری دەدەن لە ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی سێیەم! ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ھاککردنی بێتەلی پۆلیس و ماڵپەڕی پۆلیسی ئەمریکا بە دەنگ ئەو ھەواڵە ھات"". www.yjc.ir. Retrieved 7ی تشرینی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); line feed character in |title= at position 40 (help)CS1 maint: url-status (link)