لوقمان مورادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوقمان مورادی
Loghman Moradi

لەدایکبوون١٩٨٣
مەرگ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨
زیندانی ڕەجایی شار، کەرەج
ھۆکاری مەرگلە سێدارەدان
شوێنی گۆڕنادیار
نیشتەجێیمەریوان
نەتەوەکورد
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی کۆمەڵە
سزای تاوانباریسێدارە
خزمەکانئیقباڵ مورادی، زانیار مورادی


لوقمان مورادی (لەدایکبووی ١٩٨٣ لە مەریوان - مردووی ٢٠١٨ لە کەرەج) خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندامییەتی کۆمەڵە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە؛ ھاوڕێ لەگەڵ زانیار مورادی ئامۆزای و ڕامین حوسێن پەناھی ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧) لە زیندانی ڕەجایی شار، بە نھێنی لە سێدارە درا.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

لوقمان مورادی کوڕی عوسمان ساڵی ١٣٦٢ لە مەریوان لە دایک بوو. بەھۆی دۆخی ئابووری بنەماڵەکەی و نەخۆشیی بابی ھەر لە منداڵییەوە کاری دەکرد. لوقمان ماوەیەکەش کۆڵبەر بوو.

دەستبەسەرکردن[دەستکاری]

لوقمان ٢ی ئابی ٢٠٠٨ - ١١ی گەلاوێژی ١٣٨٨ لە مەریوان، لە نزیک ماڵە خۆی قۆڵبەست کرا و تۆمەتی تێرۆری سێ کەسیان لە مەریوان خستە پاڵی. لوقمان نزیک ساڵ و نیوێک بێخەبەر بوو؛ تەنانەت بنەماڵەکەی نیگەرانی ئەوە بوون ئیعدام کرابێت.

زیندانەکان[دەستکاری]

  • نزیک نۆ مانگ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە
  • بانەمەڕی ١٣٨٩ - ئایاری ٢٠١٠ بۆ گرتووخانەی سنە گوازراوە و نزیک بە شەش مانگ لەوێدا بوو.
  • بۆ ئەشکەنجەی زیاتر و دان پێدانانی زۆرەملی دیسان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە نێرداوە.
  • مانگێک دواتر دیسان زیندانی سنە.
  • سەرماوەزی ١٣٨٩ - کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لەبەر چوونە دادگا، بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
  • ھەفتەیەک دوای دادگا (بەفرابناری ١٣٨٩) نێردرا زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و زیاتر لە ھەشت ساڵ تا جێبەجێکردنی حوکمەکەی، لە بەندی چواری ئەوێ بوو.

بەگشتی لەو ماوەیەدا لوقمان توانی تەنیا دوو - سێ جار، ئەویش زۆر بە کورتی بنەماڵەکەی ببینێت. بابی نەخۆش بوو و ئەوەندەی لوقمان لە ڕەجایی شار بوو نەیدەتوانی کار بکات، بۆیە خۆی لەوێ شتی ساز دەکرد و دەیچنی و بە زیندنییەکانی دەفرۆشتەوە و خەرجی خۆی و تەنانەت ماڵەکەیشانی دەردێنا.

ئەشکەنجە[دەستکاری]

لوقمان مورادی نزیک بە نۆ مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە لە ژوورەکانی تاکەکەسی دابوو. لەلایەن شەش - حەوت کەسەوە لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەکرا؛ بە شێوەیەک کە نە ئاگاداری شەو و ڕۆژ بوو، نە توانایی نووستن و خواردنی مابوو. شەلاخکاری دەکرا، وەکوو خاچ دەیانبەستەوە و بە شەلاخ و مست و پێلاقە لێیان دەدا. جنێوی پیسیان پێ دەدا و ھەڕەشەی دەستدرێژی بۆ سەر خۆی و ئازاردانی بنەماڵەکەیان لێ دەکرد.

حوکم[دەستکاری]

٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠–١ی بەفرانباری ١٣٨٩ لەلایەن لقی پازدەی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ئەندامییەتی کۆمەڵە (دژایەتی خودا) و ھاوکاری لە کوشتنی کوڕی پێشنوێژی شاری مەریوان، سیخوڕی بۆ بریتانیا و تێکدانی ھێمنیی شاری مەریوان لە کاتی سەردانی خامنەییدا، بە سێدارە مەحکووم بوو.[٢] لوقمان مورادی لەژێر ئەشکەنجە و لە کاتی لێپرسینەوەدا ناچار بە دان پێدانانی زۆروملی ببوو، دووبارەش لە فیلمێکدا کە لە پرێس تیڤی بڵاویان کردەوە دانیان بە کاری نەکردوو پێ دانابۆوە، کە لە دادگا کەڵکیان لێ وەرگیرا؛ ھەروەھا ھەڕەشی لێ کرابوو کە بێتوو پشتڕاستیان نەکاتەوە، دەینێرنەوە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە.[٣]

لە سێدارەدان[دەستکاری]

ڕۆژی چوارشەممە لوقمان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوە و ئەویش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرت. ڕۆژی ھەینی بانگی بنەماڵەکەی کرا بێن سەری بدەن و گفتیان پێ دان ئەوە دیدارێکی ئاساییە، لە ئاکامدا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ لوقمان و زانیار و ڕامین بە نھێنی لە دار دران. پارێزەر و بنەماڵەی لوقمان وتیان لە ڕێگەی ھەواڵنێریی فارسەوە ئاگاداری خەبەرەکە بوون. داوی داوا و پێداگرییەکی زۆر بەو مەرجەی فیلم ھەڵنەگیرێتەوە و گریان لە گۆڕێدا نەبێ، لە مردووشۆرخانە ئیزنی دیتنی تەرمی لوقمان بە بنەماڵەکەی درا. شوێنی بە خاک ئەسپاردنی ڕوون نییە.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Staff, Reuters. "Iran executes three Kurdish prisoners accused of militant attacks". Reuters (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "ڕامین، لوقمان و زانیاری لەسێدارە دران". hengaw.net. Retrieved 17ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Iranian regime executes Kurd political prisoners despite international calls - Iran News Wire". web.archive.org. Retrieved 17ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Loqman Moradi: One Person's Story". Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 17ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)