مانگرتنی گشتیی ٢٠١٨ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مانگرتنی گشتیی ٢٠١٨ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بریتییە لە وەدەنگھاتنی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا، لە ھەمبەر ڕووداوەکانی ڕۆژی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨. بەھۆی بەربڵاوی و پەیامە ڕوون و ئاشکراکەی کە گەیاندی، ئەو مانگرتنە بە ڕێفراندۆم ناوی لێ دەبردرێ.[١]
ھۆکاەرکان
[دەستکاری]بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناھی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دران؛ چەند کاتژمێر دواتر، پێش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھێرشی مووشەکی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و کارەساتی ١٧ی خەرمانان ڕوویدا.[٢]
ڕاگەیاندن
[دەستکاری]ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەدراوێکدا داوای لە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرد بۆ مەحکوومکردنی ئیعدامی سێ لاوی کورد و پیلانی تیرۆرستی و پەلاماری مووشەکی ھێزێکی سیاسی لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا، لەژێر دروشمی «من کەرامەتی نەتەوەییم دەپارێزم و لە ماڵ نایەمە دەرەوە» مان بگرن و دووکان و بازاڕ دابخەن.
مانگرتنەکە
[دەستکاری]- زیاتر لە ٢١ شاری ڕۆژھەڵات وەکوو: ورمێ، بۆکان، مەھاباد، کرماشان، سنە، شنۆ، سەوڵاوا، سەردەشت، پیرانشار، پاوە، سەرپێڵ، کەنگاوەر، سەلاس، جوانڕۆ، کرماشان، سەقز، دێولان، قوروە، دیواندەرە، بانە و مەریوان بەرەوپیری مانگرتنەکە چوون و لە ماڵ مانەوە و شەقام و بازاڕیان چۆڵ کرد.
- لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپاییەکان لەبەر دەرکی سەفارەتی ئێران خۆپێشابدان بەڕێوەچوو.
- لە باشووری کوردستانیش لەبەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی.[٣]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]- ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سپاسی بەشداریی جەماوەری خەڵکی کرد.
- خەڵک خۆشحاڵیی خۆیان لە سەرکەوتنی مانگرتنەکە دەربڕی.
- ڕووداوەکە لە میدیا جیھانییەکان دەنگی داوە.
کاردانەوەی ئێران
[دەستکاری]- ڕژیمی ئێران بە بابگھێشتکردن و تەلەفۆن پەیوەندی بە بازاڕییان و خاوەن پیشەکانەوە کرد کە بێتوو بەشداری لەم ناڕەزایەتییەدا بکەن مۆڵەتیان لێ دەستێندرێتەوە.[٤]
- دواتریش ھەوڵی دا لە ڕێگەی فیلمھەڵگرتنەوە و ڕەنگکردن، دووکانە داخراوەکان دیاری بکات و بەم شێوەیە ھەڕەشە لە دووکانداران بکات.
- ھەروەھا ھەوڵی دا بە زۆرەملی ھەندێک دووکان بکاتەوە.
- ناوەندە ئەمنییەکان ھەر لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ٤٠ ھاووڵاتی مەدەنییان لە شارە جیاجیاکان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایگوێزتن؛ دەیان چالاکی مەدەنی دیکەشیان بۆ لێپرسینەوە بانگ کرد.[٥][٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «٢١ی خەرمانان شکۆی شار – KDPmedia».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «٢١ی خەرمانان، ھێمایەک بۆ یەکدەنگیی کورد». KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «لە ٢١ی خەرمانان دا چی ڕووی دا؟ | AvaToday». avatoday.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ناوەندەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستان لە ھەوڵی پێشگرتن بە مانگرتنەکەی ٢١ی خەرمانان دان». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ھاووڵاتیان دوای مانگرتن، ناسنامەی ٤٠ کەس ئاشکرا بووە». hengaw.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «حەفت کەس لە دەستبەسەر کراوانی دوا مانگرتنی مانگی خەرمانان، حوکمی ٢١٠ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ھەنگاو ناوی ٢٦ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگرتنەکەی کوردستان ئاشکرا دەکات». hengaw.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]