ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی
کات | ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ |
---|---|
شوێن | ھەولێر |
ناوچە | بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر |
جۆر | خۆسوتاندن |
ھۆکار |
|
بێھزاد مەحموودی (لەدایکبووی ١٩٩٥ – مردووی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١) پەناخوازێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەی پێشووی سازمانی خەباتە.[١] لە دایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەلاتی کوردستانە ناسراوە بە محەممەد محەممەدی[٢] بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانی لەکاتی لێداوان بۆ چەند کەناڵیکی ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.[٣][٤] بەھۆی ئەمەوە زیاتر لە ٩٠٪ جەستەی سووتا.[٥] ئەفسانە ڕەحیمی، بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بێھزاد محەممەد بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگەیاند «تەندروستیی بەھزاد مەحموود زۆر خراپە و بە درێژایی ئەمڕۆ ئۆکسجینی لەسەر بووە و خوێنی ھەڵھێناوەتەوە».[٦] ھەواڵێک بڵاو بۆوە کە بێھزاد مەحموودی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ھەتاوتی لە مەیدان قودسی شاری بۆکان، ناوبژی شەڕێک بەناوی «قانع عەبدوڵڵاھی» بە چەقۆ دەکوژێت و ھەڵدێت و کەسوکاری کوژراوەکە دوای ئەو ڕووداوی خۆسووتاندنە دۆزیویانەتەوە؛[٧] بەڵام بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند کە ھەواڵەکە ڕاست نییە و بێھزاد ئەوکات لە ھەولێر بووە.[٨] شەوی یەک شەمە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی شاری ھەولێر کۆچی دوای کرد.[٩]
ژیان
[دەستکاری]ڕووداوەکە
[دەستکاری]کاتژمێر ١ی دواینیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ محمد لەگەڵ ھاوەلێکی خۆی دەچنە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بە مەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ئەو ئۆفیسە ڕێگای چوونە ژوورەوەیان پێ نادەن ئەمەش دەبێتە ھۆی ناڕەزایەتی محمد و ھەڕەشەی خۆسوتاندن دەکات بەڵام ئەمە جێی بایەخی کاربەدەستانی بارەگەکانە نابێت.[١٠] چەند کەنالێکی ڕاگەیاندن ڕوماڵی ڕاستەوخۆی قسەکانی محمدیان کرد لە تۆڕ کەکۆمەلایەتییەکان محمد ناڕەزایەتی خۆی دەڕبری لە بەرامبەر بە دەمەوە نەچوونی داواکارییەکانی لەلایەن یوئێنەوە و ڕەخنەی توندی لێگرتن وتی «ئێمە چوار ساڵە لێرەین و ھیچ مافێکمان نییە و UN ھیچ وڵامێکمان ناداتەوە و داواکارییەکانمان پشتگوێ دەخات».[٢] لەکاتی قسەکردن بۆ میدیاکان دەبەیک بەنزین بە خۆیدا دەکات وئاگر لە خۆی بەردەدات دوای ماوەیک ڕاکردن دەکەوێتە سەر زەوی.[١١] بەھاوکاری ھاوەلەکەی و چەند پەیامنێرێک توانرا ئاگری جەستەی بکوژێنرێتەوە دوای ئەمبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی، ھەروەھا ئەو ھاوەڵای لەگەلی بوو دەستگیر کرا.[١٢] وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەوڵیر ڕایگەیاند کە باری تەندروستی محمد زۆر خراپە و لە ژێرچاودێری توندایە
کاردانەوەکان
[دەستکاری]- ئەم ڕووداوە ھەر زوو کاردانەوەی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە. بەشێکی زۆری خەڵک ڕەخنەی توندیان ئاراستەی میدیاکارانی ئامادەی ئەو شێوەنە گرت، بەھۆی ئەوەی نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە خۆسووتانی محەممەد و بەردەوام بوون لە ڕووماڵکردنی خۆسووتاندنی ئەو پەناخوازە.
- بەرپرسی ئەندامانی سازمانی خەبات ڕایگەیەند کە سکاڵەی یاسای دژی ئەو کەناڵ و میدیاکارانە تۆمار دەکات کە لەو کاتەدا لەوێ ئامادە بوون.
- لەلایەن خۆیانەوە نووسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە ھەولێر (یونامی) نیگەرانی خۆی بەو ڕووداوە دەڕبری و ڕایگەیەند: کە ئێمە ڕاگەیاندنی فەرمیمان دەبێت سەبارەت بەم ڕووداوە.[١٣]
- لەلایەکی دیکەوە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان داوای کرد ئەوانەی لەو ڕووداوە کەمتەرخەمیان کردووە، ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا ئەنجام بدرێت.[١٤]
- ھەروەھا ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کورستان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕووماڵی خۆسووتاندنەکە دەربڕی و ڕای گەیاند کە دەبوو ئەو پەیامنێرانە ئەرکی ئینسانی خۆیان جێبەجێ کردایە و نەیانھێشتبایە ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.[١٥]
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێم سەبارەت بەم ڕووداوە داوای لە دەستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەکات، ھەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.[١٦]
- ھەروەھا فەرمانگەی زانیاری و میدیای ھەرێمی کوردستان بە ھەمان شێوە نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە دەربڕی و ئیدانەی ڕووماڵی میدیای ئەو کەناڵانەی کرد کە ئەم ڕووداوەیان بە شێوەیەکی خراپ پیشاندا.[١٧]
- بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای کرد ئاوڕێک لە دۆخی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بداتەوە و چارەسەری کێشەکانیان بکات.[١٨]
- لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ دوو کەس لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر و لەلایەن دوو کەس لە ئەندامانی سازمانی خەبات ڕێگریان لێکراوە، وەک ھەوڵێک بۆ ڕفاندنی محەممەد لەلایەن کۆماری ئیسلامی لێکدرایەوە. شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە شاری ھەولێر لە لێدوانێکی میدیایی ڕایگەیاند " چەند کەسێک لە کونسوڵخانەی ئێران چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر بەڵام نازانین مەبەستییان چی بووە، ئەو کەسانەش ئێمە دامانناون لە نەخۆشخانەکە بۆ پاراستنی بێھزاد مۆبایلەکانیان لەو کەسانە وەرگرتووە کە ویستویانە بچنە نەخۆشخانەکەو ڕێگەیان نەداوە ڤیدیۆ و وێنە بگرن و دووریان خستوونەتەوە لە شوێنەکە "[١٩][٢٠]
- ڕۆژی شەمە ٢١ی ئەیاری ٢٠٢١ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر سەردانی نەخۆشخانەی کرد لەو سەردانەی ڕابگەیەند " ھاتووین پێی بڵێین واھەست نەکات کە کەسی نییە لەوشارە، ئێمە کەس و کاری ئەوین، بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین ھەر پێویستییەکی ھەبێت ئەنجامی بدەین بۆ چارەسەرکردنی "[٢١]
خۆپیشاندان
[دەستکاری]٢٠ی ئەیاری ٢٠٢١ بەھۆی ئەم ڕووداوە بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لەسەر داوای کۆمیتەی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر گردبووەیەکیان ئەنجام دا.[٢٢] ئامادەبووانی ئەو گردبوونەوەی ڕەخنەی توندیان لە ھەڵوێست و پەراوێزخستنی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لەلایەن یوئێنەوە گرت و داوای جێبەجێکردنی مافەکانیان کرد.[٢٣][٢٤][٢٥] نۆ خاڵ وەک داواکاری پەنابەران لە بەردەم میدیاکاران و ڕاگەیەندکاران خوێندرایەوە.[٢٦] خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە شێوەی ئاسایی و ھێمنی بەڕێوەچوو بەڵام دواتر گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا.[٢٧][٢٨] بەرپرسانی یوئێن بە مەبەستی بە دەمەچوونی داوای خۆپیشاندەران ھاتنە دەرەوە و داواکارییەکانیان وەرگت و بریار درا کە ڕۆژی یەک شەممە جوابیان بدرێتەوە بەلام بەشێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلات ڕایانگەیاند تا جێبەجێنەکردنی داواکانیان بەردەم دەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان چۆڵ ناکەن.[٢٩] ڕۆژی ٢٣ی ئەیار دووبارە خۆپیشاندان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەلامی داواکارییەکانیان لەلایەن یوئێنەوە دەستی پێکردووە بەلام بێ ئاکام بوو بە ھەمان شێوەی ڕۆژی یەکەم گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروست بوو لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران ھاواریان دەکرد نوێنەری حیزبیان ناوێ بۆیە کەسێکیان وەک نوێنەری خۆیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن قسە بکات بەڵام نەی توانی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆببنەوە لەسەر ئەو بابەتە چەند بەر پرسێکی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژھەلاتی کوردستان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆبوونەوە بەڵام نەگەیشتنە ڕێکەوتنێک و بریاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی دەگەن بە چارەسەرێک بۆ داواکارییەکانی پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان.[٣٠][٣١] گردبوونەوەکە دوای ٧٢ کاتژمێر کۆتایی ھات[٣٢] پاش مردنی بێھزاد محمودی ڕۆژی ٢٤ی ئەیاری ٢٠٢١ کۆمەڵێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری سلێمانی وەک سۆز و وەفایەک بۆ بێھزاد محمودی و پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە ھەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا[٣٣]
مردن
[دەستکاری]لە دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئمێرجنسی ھەولێر لە شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ ئەیار گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ھۆگر عەزیز لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەو ھاووڵاتییەی لە پێش بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی بەردابوو، گیانی سپارد.[٣٤][٣٥] ھەروەھا پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە پەیامێکدا مردنی بێھزاد مەحموودیان بەھۆی سەختی برینەکانییەوە ڕاگەیاند.[٣٦][٣٧] دوای مردنی ئیتلاعاتی ئێران بانگێشتی دایک و باوکی کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کورەکەیان وەرگرنەوە و بیگەڕێننەوە ئێران.[٣٨][٣٩][٤٠] لە دوای مردنی بێھزاد محموودی سازمانی خەبات ڕۆژی چوارشەمەی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دیاری کرد بۆ بە خاک سپاردنەکەی ھەر بۆیە ڕۆژی چوارشەمە[٤١] بە ئامادەبوونی دایک و باوکی بێھزاد محموودی ھەروەھا ئەندام و لایەنگرانی چەند ھێزێکی سیاسی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری ھەولێر لە گۆرستانی کەسنەزان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لە وتەیەکدا وتی «بەھزاد بوو بە ھاوارێکی کپکراوی پەنابەرانی بێ بەش کە بەداخەوە ویستی ئەو ھاوارە کپکراوە بەگوێی گوێچکە داخراوەکاندا بگەیەنێت».[٤٢][٤٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «پەنابەرێکی کورد لە بەردەم UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا». www.xebatmedia.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژھەڵات لە ھەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ Sorani، Basnews. «سەرۆکی ڕێکخراوێکی مرۆیی ھۆکاری خۆسوتاندنی بێھزاد مەحموودی ئاشکرا دەکات». www.basnews.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «کوردێکی ڕۆژھەڵات لەشاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای UN ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «حرق نفسە أمام الکامیرات والصحفیین لم یوقفوە.. ما قصة الشاب الکردی الإیرانی؟». سکای نیوز عربیة (بە عەرەبی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەو گەنجەی لە بەردەم نووسینگەی یوئێن لە ھەولێر خۆی سووتاند "تەندروستیی خراپە"». rudaw. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
پێویستی بە|archive-url=
ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «قاتل جوان بووکانی، در کردستان عراق خود ڕا آتش زد». پێگەی ھەواڵیی موکریان (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەو گەنجەی لە بەردەم نووسینگەی یوئێن لە ھەولێر خۆی سووتاند "تەندروستیی خراپە"». www.rudaw.net. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی كاك بێهزادی مەحمودی». xebatmedia.com. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «گەنجێک لەبەردەم بارەگای یو ئێندا ھەوڵی خۆ سوتاندنیدا». nrttv.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «دۆخی جەستەیی». KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180520217. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1805202121. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Admin، IHRCKR (١٨ی ئایاری ٢٠٢١). «دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکات ڕێککاری یاسایی بگیرێتەبەر سەبارەت بە خۆسوتانی پەنابەرێک لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان». دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرئمی کوردستان. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ Sorani، Basnews. «سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نیگەرانی خۆی لە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی خۆسووتاندنی گەنجێک دەردەبڕێت». www.basnews.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «وەزارەتی ڕۆشنبیری: ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر». www.kurdistan24.net. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتییەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر». حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «نامەی کاک بابەشێخ خوسەینی سکتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ ئانتونیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان». www.sazmanixebat.com. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «"ھەوڵی ڕفاندنی ئەو پەنابەرە ڕۆژھەڵاتییە دەدرێت کە خۆی سوتاند"». کوردی - RojNews.News. ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «ھەوڵێک بۆ 'ڕفاندن'ی ئەو پەنابەرەی ڕۆژھەڵات ئاشکرا دەکرێت کە خۆی سوتاند». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو گەنجە پەنابەرەی کرد کە لەبەردەم بارەگای UN خۆی سوتاند». www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر بەرێوەچوو». www.sazmanixebat.com. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «تجمع اعتراضی پناهندگان کرد ایرانی در مقابل دفتر کمیساریای عالی سازمان ملل | سیمای آزادی» (بە فارسی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ھەولێر.. پەنابەرانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای UN گردبوونەتەوھ». www.peyam.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «پەنابەرانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکاندا گردبوونەتەوە». nrttv.com. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ rezgartahir2 (٢٠ی ئایاری ٢٠٢١). «پەنابەرانی کوردستانی ئێران لە ھەولێر بە خۆپیشاندان داوای مافەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن،». دەزگای سەتەلایتی کوردستان (بە کوردی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «خۆپیشاندانەکەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت». nrttv.com. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «پەنابەرانی کوردی ئێران لە هەولێر بە خۆپیشاندان داوای مافەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن». www.aa.com.tr. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ دۆخی پەنابەرانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق (بە کوردی)، لە 2021-05-26 ھێنراوە
- ^ «نیگەرانی پەنابەران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لەمەڕ گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی سیاسی». VOA (بە کوردی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «نوێنەری حدکا لە هەولێر: داوا لە خۆپێشاندەرانی بەردەم نووسینگەی UN دەکەین هێمن و ئارام بن». www.rudaw.net. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «گردبوونەوەی پهنابهرانی سیاسی کوردستانی ئێران له شاری سلێمانی». www.sazmanixebat.com. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «هەولێر.. ئەو گەنجەی لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا». تۆڕی میدیایی خەڵک. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «بێهزاد مەحموودی گیانی لەدەستدا». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «أحرق نفسه أمام الكاميرات.. وفاة اللاجئ الإيراني بهزاد محمودي في إقليم كردستان – إرم نيوز». www.eremnews.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ shwan (٢٤ی ئایاری ٢٠٢١). «سازمانی خەبات: بێهزادی مەحموودی پێشمهرگهی پارتهكهمان بە جوانەمەرگی شەهید بوو،». مؤسسة كوردستان الفضائية (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئێران داوای تەرمی بێهزاد مەحموودی دەکاتەوە.. ناس کورد زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەو پەنابەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەبەردەم UN خۆی سووتاند، گیانی لەدەستدا».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «پناهجوی سیاسی ایرانی که در اربیل، خودسوزی کرده بود، متأسفانه جان باخت». mojahedin.org (بە فارسی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شوێنی بەخاکسپاردنی بێهزاد مەحموودی دیاری کرا». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ rezgartahir2 (٢٦ی ئایاری ٢٠٢١). «تەرمی پەنابەرەكهی كوردستاني ئێران لە هەولێر بەخاک سپێردرا،». دهزگای سهتهلایتی كوردستان (بە کوردی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «دایکى بێهزاد بۆ ڕۆژنامەنوسان: وێنەم مەگرن کوڕەکەمتان بکوژاندایەتەوە». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری Kurdish (Arabic script)یان ھەیە (ku-arab)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠٢١
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢٣
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list
- مردووانی ٢٠٢١
- لەدایکبووانی ١٩٩٥
- خەڵکی بۆکان
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان