ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێپێوانی کرێکاران لە ڕۆژی کرێکاران لە ژاپۆن ساڵی ١٩٢٠
ڕێپێوانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید لە ستۆکھۆڵم لە ڕۆژی کرێکاران
پارتی کۆمۆنیستی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر لەڕۆژی کرێکاران

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران (ڕۆژی کرێکاران[١] یان ڕۆژی ئایار[٢][٣]) (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

لە ئەمریکا و کەنەدا، ڕۆژی کرێکران لە یەکەم دووشەممە لە مانگی ئەیلوول یادی ڕۆژی کرێکاران دەکرێتەوە.[٤]

بنچینەی ڕۆژی کرێکاران[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٥٦ دا کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی ٨ سەعات کار لە ڕۆژێک دا کۆبوونەوە. ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تێیدا بەرپاکرد ٢١ ی نیسان بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی ١٨٥٦ یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھەربۆیەش وابڕیاردرا ھەموو ساڵێک بکرێتەوە.

ڕووداوەکەی شیکاگۆ[دەستکاری]

لە یەکی ئایاری ١٨٨٦دا، زیاتر لە ٣٤٠٫٠٠٠ کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو ٤٠٫٠٠٠ کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە ٧ کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە.

ئەنجام[دەستکاری]

دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام ھەروەھا ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە١ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسە لە ساڵی ١٨٩٢دا ھەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ، وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان ھەڵببژێردرێن”. ساڵی ١٨٩٣ لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەڕەنسا لەشاری مارسێلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی ١ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێک کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی ١٨٩٦ کاتێک کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

بەپێی وڵات[دەستکاری]

عێراق[دەستکاری]

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە عێراق کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.[٥]

هەرێمی کوردستان[دەستکاری]

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.[٦]

ئێران[دەستکاری]

لە ئێران ڕۆژی جیھانیی کرێکاران نەکراوەتە پشووی فەری/گشتی، بەڵام بەپێی بەندی ٦٣ لە یاسای کرێکاری لە ئێران ئەوا ئەم ڕۆژە بە پشوو بۆ کرێکاران دانراوە.[٧]

باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا[دەستکاری]

لە وڵاتانی کەمبۆدیا،[٨] تایلەند،[٩] مالیزیا،[١٠] ئیندەنووسیا، میانمار،[١١] فلیپین، ڤیەتنام و سەنگافورە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بە پشوو دانراوە.[١٢]

ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

لە ئیسرائیل، ئەم ڕۆژە نەکراوەتە پشوو، بەڕۆژێکی ئاسایی کارکردن تێیدا بەردەوامە.[١٣] لە وڵاتانی لوبنان،[١٤] ئەردەن،[١٥] میسڕ،[١٦] سوریا،[١٧] فەلەستین[١٨] و بەحرەین[١٩] کراوەتە پشووی فەرمی.

باشووری ئاسیا[دەستکاری]

لە وڵاتانی ھیندستان،[٢٠] نیپاڵ،[٢١] ماڵیدیڤ،[٢٢] پاکستان،[٢٣] سریلانکا و بەنگلادیش[٢٤] ئەم ڕۆژە کراوەتە پشووی فەرمی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "May 1 not covered by 'holiday economics'". GMA News Online. 14 April 2008. Retrieved 1 May 2012.
  2. ^ Rothman, Lily (1 May 2017). "The Bloody Story of How May Day Became a Holiday for Workers". Time. Time Magazine. Retrieved 2 May 2017.
  3. ^ Grant, Jordan. "May Day: America's traditional, radical, complicated holiday". The National Museum of American History. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 2 May 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ Labor Day in the United States، ماڵپەڕی timeanddate ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ "Iraqi top officials vow to support workers on Labor Day - Xinhua | English.news.cn". xinhuanet.com. ١ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "kurdistan top officials vow to support workers on Labor Day - Xinhua | English.news.cn". xinhuanet.com. ١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Islamic Republic of Iran. Labour Code". ilo.org.
  8. ^ "Annual Leave Laws, Paid Vacation, Holidays Entitlement in Cambodia". Prake.org (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 7 May 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ "2019". bot.or.th (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Commemorating Labour Day in Malaysia". Malaya History. 1 May 2008. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 6 September 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "Myanmar celebrates May Day" (بە ئینگلیزی). 1 May 2013. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  12. ^ "Heng Swee Keat to speak at May Day Rally". The Straits Times (بە ئینگلیزی). 29 April 2019. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ Gilad, Elon (1 May 2019). "The Rise and Fall of Israel's May Day". Haaretz (بە ئینگلیزی). Retrieved 7 May 2019.
  14. ^ "Workers march against corruption for Labor Day | News , Lebanon News | THE DAILY STAR". dailystar.com.lb. ١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Jordan marks Labour Day". Jordan Times (بە ئینگلیزی). 30 April 2018. Retrieved 7 May 2019.
  16. ^ "Sisi attends Labor Day celebration in Alex". sis.gov.eg (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 12ی Mayی 2019. Retrieved 8 May 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  17. ^ al-Sabbagh, Hazem (1 May 2016). "International Workers' Day marked with central event at Opera House". Syrian Arab News Agency. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  18. ^ "In the International Labour Day, National Society for Democracy and Law (NSDL) calls for providing the unemployed category with a decent life | The National Society for Democracy and Law". Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  19. ^ "Bahrain Bourse | Official Holidays". bahrainbourse.com. Archived from the original on 1ی Mayی 2020. Retrieved 1ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Holidays – Reserve Bank of India". Reserve Bank of India. 1 May 2014. Retrieved 1 May 2014. ٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ May Day being observed across the country. Nepal news.com (1 May 2008). It is known as Majdoor Diwas in Nepal
  22. ^ "Haveeru Online – Maldives declares Labour Day a public holiday". Haveeru.com.mv. 27 April 2011. Archived from the original on 30 April 2011. Retrieved 1 May 2011.
  23. ^ "The Labour Day". thenews.com.pk (بە ئینگلیزی).
  24. ^ "Historic May Day being observed across the country". Dhaka Tribune. 1 May 2019. Retrieved 8 May 2019.