بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مووسا باباخانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مووسا باباخانی

مووسا باباخانی
لەدایکبوون١٩٨١
ونبوون٥ی ئابی ٢٠٢١
ڕەوشی ونبوونڕفاندن لەلایەن چەند کەسی سەر بە حکوومەتی ئێران
مەرگ٧ی ئابی ٢٠٢١
ھۆکاری مەرگتیرۆرکردن لەلایەن چەند کەسی سەر بە حکوومەتی ئێران
شوێنی دۆزینەی تەرمھۆتێلی گوڵی سلێمانی، ھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، پێشمەرگە
چالاکبوون١٩٩٩-٢٠٢١
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران


مووسا باباخانی (لەدایکبووی ١٩٨١ لە کرماشان – مردووی ٢٠٢١ لە ھەولێر) سیاسەتوان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبەکەوە کرد. تەرمی باباخانی لە ٧ی ئابی ٢٠٢١، لە ھۆتێلی گوڵی سلێمانی دۆزرایەوە.[١][٢][٣]

ژیاننامە

[دەستکاری]

باباخانی لە ساڵی ١٩٨١دا لە شاری کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوو، ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ و لە تەمەنی گەنجێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە کرد. ئەو لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا.[٤]

مووسا باباخانی لە ٥ی ئابی ٢٠٢١ەوە لەلایەن دوو کەسی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا و تەرمەکەی دوو ڕۆژ دوایە لە ٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە ھۆتێلی گوڵی سلێمانی لە ھەولێر دۆزرایەوە و ھەروەھا جەستەی باباخانی شوێنەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوەدیار بوو.[٥] تەرمی مووسا باباخانی لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ لە گۆڕستانی شەھیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆیە بە خاک سپێردرا.[٦]

زۆر یەک لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان، وەکوو حیزبی شیوعی کوردستان،[٧] یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرکۆنەی ئەو کارەساتەیان کرد.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرانی بەرپرسێکیان لە ھەولێر ڕادەگەیێنێت». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  2. ^ «حیزبی دیموکراتی کوردستان تیرۆرکردنی ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاند». کوردستان ٢٤.
  3. ^ «لە ھەولێر تەرمی مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دۆزرایەوە». دەنگی ئەمریکا.
  4. ^ «ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەوە». کوردستان و کورد.
  5. ^ «ئاسایشی ھەولێر: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوژرانی مووسا باباخانی ڕادەگەیێنین». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  6. ^ «تەرمی مووسا باباخانی لە کۆیە بە خاک سپێردرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  7. ^ «حیزبی شیوعی سەرکۆنەی کوشتنی مووسا باباخانی دەکات». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  8. ^ «پەیامی ھاوخەمیی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی تیرۆری مووسا باباخانی». کوردستان و کورد.