کۆچەر بیرکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆچەر بیرکار
وێنەیەکی کۆچەر بیرکار
لەدایکبوونفەرەیدوون درەخشانی[١][٢]
١٩٧٨ (تەمەن ٤٥–٤٦)
مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
نیشتەجێکامبریدج، شانشینی یەکگرتوو
نەتەوەکورد[٣]
بوارەکانڕەھەند و ئەندازەی جەبری
دامەزراوەکانزانکۆی کامبریج
خوێندی باڵازانکۆی تاران
زانکۆی نۆتینگھام
ڕاوێژکاری دکتۆراIvan Fesenko و Vyacheslav Shokurov
ناسراوە بەھۆیflips, minimal models, finite generation, pluricanonical systems, boundedness of Fano varieties, char p geometry
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی لێڤێرھووڵم ٢٠١٠
خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس ٢٠١٠
خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦
خەڵاتی فیڵدز ٢٠١٨
وێبگە
Caucher Birkar Website

کۆچەر بیرکار (FRS) (فەرەیدوون درەخشانی؛ لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی نێی مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە، کە ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد».[٥]

ژیاننامە[دەستکاری]

کۆچەر بیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨، لە گوندی نێی سەر بە شارستانی مەریوان لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو، کۆچەر سێھەم منداڵی خێزانێکی ٦ منداڵییە. خێزانەکەی پێداویستی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزیجات دابین کردووە. ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکی تر شەڕیی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەر وەک کۆچەر خۆی دەڵێت: «ڕێک لەدوای لەدایکبوونم شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت».[٦]

خوێندەواری[دەستکاری]

خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.

توێژینەوە[دەستکاری]

بیرکار بە زۆری لەسەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "جایزه معادل "نوبل ریاضی" به یک کرد ایرانی پناهنده به بریتانیا رسید". VoA (بە فارسی). 1 August 2018.
  2. ^ "چرا مریم میرزاخانی و کوچر بیرکار مهاجرت کردند؟". BBC (بە فارسی). 3 August 2018.
  3. ^ نیکۆڵا داڤیس و نامان خاو. A Kurdish man who came to Britain as a refugee after fleeing conflict two decades ago is one of four men who have been awarded the Fields medal, considered the equivalent of a Nobel prize for mathematics.(ئینگلیزی). ماڵپەڕی دەگاردیان. سەردان لە ڕێکەوتی ٨-٨-٢٠١٨.
  4. ^ زانکۆی کامبریج. "ماڵپەڕی فەرمی پرۆفیسۆر بیرکار". Retrieved 1-8-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ گۆڤاری نەیچر,
  6. ^ گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ساڵی دووھەم، ژمارەی پێنج و شەش، کۆچەر بیرکار کێیە؟
  7. ^ ": کۆمەڵگەی بیرکارانی ئەمریکی".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]