عەبابەیلێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبابەیلێ
Ababaili
گوند
گوندی عەبابەیلێ
گوندی عەبابەیلێ
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی
١٠٢٥ مەتر (٣٬٣٦٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

عەبابەیلێ گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢]

عەبابەیلێ کەوتووەتە ڕۆژھەلاتی شاری ھەڵەبجە لە دامێنی چیای شنروێ. لە ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە و لە ١٩٧٤ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە. عەبابەیلێ تەنھا ٤ کم لە ھەڵەبجەوە دوورە. لە زستاندا کەشوھەوایەکی ساردی ھەیە و تێکرای ڕێژەی بارانبارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملم.

جوگرافیا[دەستکاری]

عەبابەیلێ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جەلیلە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەڵەمەڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زەلەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شاری ھەڵەبجە.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]