شەڕی پێشمەرگە و داعش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی پێشمەرگە و داعش
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، کردە سەربازیەکانی دژبە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)
جێعێراق
کاتی ڕوودان١٩ی ئابی ٢٠١٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی ئابی ٢٠١٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٩ی ئابی ٢٠١٤

زنجیرەیەک شەڕ بوو لە نێوان چەکدارانی داعش لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە کە سەرەتا بە پەلاماردانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. لە سەرەتا پێشمەرگە دەستی بە پاشەکشێ کرد و چەندین ناوچەی لە دەستدا وەک زووممار، شنگال، گوێڕ و مەخموور دواتریش چەکدارانی داعش نزیک بوونە لە ھەولێر بەڵام دواتر ڕاستەخۆ ھێزە نێودەوڵەتیەکان ھاتنە دەنگ، بە پلەی یەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بە ھێرشی ئاسمانی پشتیوانی ھێزی پێشمەرگەی کرد دواتر چەندین وڵاتی تر وەک بەریتانیا و ئیتالیا و ھۆڵەندا بە ناردنی چەک ھاوکاری پێشمەرگەیان کرد. بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا ھێزەکانی پێشمەرگە توانی چەندین ناوچە لە ژێر دەستی داعش دەربھێنێت و سەرکەوتنی گەورەیان بەسەردا بە دەست بهێنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]