مەولانای ڕۆمی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مەولانا جەلالەددین موحەممەد بەلخی
مولانا جلال‌الدین محمد بلخی
لێدوان=مەولانای ڕومی
لە دایکبوون ١٢٠٧ز[١]
مردن ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٢٧٣ز
قۆنیە (ئێستای تورکیا)
نیشتەجێ دەوڵەتی خەوارزمی، میرنشینی ڕومی سەلجوکی
سەردەم سەدەکانی ناوەڕاست
نەتەوە فارس
بواری زانستی سۆفیزم (سۆفیگەری)
ناسراو بە ھۆی مەسنەوی، دیوانی شەمسی تەبرێزی، فیھی ما فیە
کاریگەر بووە بە بەھائەددین زەکەریا، ئەتتار، بایەزید بیستامی، شەمسی تەبرێزی
کاریگەری بووە لەسەر عەبدولکەریم سروش، شا عەبدولەتیف بیتائی

جەلالەددین موحەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین موحەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بەفارسی: مولانا، بەواتای مامۆستا یان گەورەی ئێمەمەولەوی یان مۆلەڤی (بەفارسی: مولوی، بەواتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا ناسراوە بە مەڤلانا (Mevlānā) و بەگشتی لەجیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر و فەقێ و ئاییناس و سۆفییەکی فارس بوو[٢] لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لەماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕوومی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە. شیعرەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لەساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕوومی بەفارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکە لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی و یەکێکە لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان ئەخوێندرێتەوە بەزمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسی زمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئوردو، پەنجابی، تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.

ژیان[دەستکاری]

مەولانا لە گوندی وەخش کە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک لە سەر ڕووباری وەخش لە وڵاتی فارس (ئێستای تاجیکستان). وەخش سەر بە پارێزگای بەلخ بوو وە لەو ساڵەی کە مەولانا تێیدا لەدایکبوو باوکی بە یەکێک لە زاناکانی ئەو شارە ناسرابوو.[٣] ھەروەھا ئەم دوو شارەش سەر بە کلتووری گەورەتری ئەو کاتەی فارسی خۆراسان بوون لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی فارس ھەروەھا بەشێک بوو لە دەوڵەتی خەوارزمی.

ھەردوو شوێنی لەدایکبوون و زمانی دایکی مەولانا ھەڵقوڵاوی میراتی فارسی بوون.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی مەولانا - مەولانا کێیە؟
  2. Annemarie Schimmel, “The Mystery of Numbers”, Oxford University Press,1993. Pg 49: “A beautiful symbol of the duality that appears through creation was invented by the great Persian mystical poet Jalal al-Din Rumi, who compares God's creative word kun (written in Arabic KN) with a twisted rope of 2 threads (which in English twine, in German Zwirn¸ both words derived from the root “two”) ”.
  3. Annemarie Schimmel, "I Am Wind, You Are Fire," p. 11. She refers to a 1989 article by the German scholar, Fritz Meier:Quote|Tajiks and Persian admirers still prefer to call Jalaluddin 'Balkhi' because his family lived in Balkh, current day in ئەفغانستان before migrating westward. However, their home was not in the actual city of Balkh, since the mid-eighth century a center of Muslim culture in (Greater) Khorasan (Iran and Central Asia). Rather, as the Swiss scholar Fritz Meier has shown, it was in the small town of Wakhsh north of the Oxus that Baha'uddin Walad, Jalaluddin's father, lived and worked as a jurist and preacher with mystical inclinations. Franklin Lewis, Rumi Past and Present, East and West: The Life, Teachings, and Poetry of Jalâl al-Din Rumi, 2000, pp. 47–49.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]