قانع: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 2A0D:4F00:14:79C:51B0:E2F4:207A:BEFD (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Kushared
تاگەکان: گەڕاندنەوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
+ تاگ
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{ئاماژەی زیاتر}}
{{کەسایەتی
{{کەسایەتی
| ناو = محەممەد کابولی
| ناو = محەممەد کابولی
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٥:


== ژیانی لاوێتی ==
== ژیانی لاوێتی ==
{{بەشی بێسەرچاوە}}
لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی [[تەنگەنەفەسی]] دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.
لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی [[تەنگەنەفەسی]] دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.


ھێڵی ٤٤: ھێڵی ٤٦:


== بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی ==
== بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی ==
{{بەشی بێسەرچاوە}}
بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی [[سۆشیالیسم|سۆشیالیستی]] لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:
بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی [[سۆشیالیسم|سۆشیالیستی]] لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:
{{شیعر
{{شیعر

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٣١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١

محەممەد کابولی

لەدایکبوون١٥ی ئەیلولی ١٨٩٨
مەرگ٧ی ئایاری ١٩٦٥
گوندی لەنگەدێ لە ناوچەی شلێر
ھۆکاری مەرگنەخۆشی تەنگەنەفەسی
شوێنی گۆڕگۆڕستانی شێخ ئەوڕەحمان
کارشاعیر


محەممەد کابولی‌ یان محمد شێخ سەعید دۆڵاشی (١٨٩٨-١٩٦٥) یان قانع، شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بوو. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە.[١] شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتووخوازانەیە.

ژیانی مناڵی

محمد شێخ سەعید دۆڵاشی، باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی کە ناوی ئامینە بووە لە شێخانی کەوڵۆس بوو. ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی ڕیشێنی لە شارەزوور لە دایک بووە. دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن[٢] لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات، مامەکانی نازی دەکێشن.

قانع سەبارەت بە زێدی خۆی وا دەڵێت:

کە «دۆڵاش» گوندێک بووە لە نزیکی شاری مەریواندا.

تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.

تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە، ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.

قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.

کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد.. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات.. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر شیعری سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.

کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا.. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.

ژیانی لاوێتی

لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.

ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد. ئەمە لە لایەک، لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت.. دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا، ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو، وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.

لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی. وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق الاردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران، ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.

ژیان

قانیع کوڕێکی بووە بە ناوی وریا.

بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی

بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:

بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم. ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە. ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو، لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.

لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە، سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات. شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە، بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:

شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ، بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە.

کۆچی دوایی

قانع لە ساڵی ۱۹٦۵ بە ھۆی نەخۆشی لە گوندی لەنگەدێ چەمی شلێری پێنجوێن کۆچی دوایی کردووە، و لە گوڕستانی گوندی لەنگەدێ بە خاک سپێراوە.

نموونەی شیعریی قانع

قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە: دڵداری، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەی، شۆڕشگێرانە، ئایینی. ئەمانە ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن:

نموونەی شیعری ئایینی

شیعری دڵداری

شیعری نیشتمانپەروەری

یان

بەرھەمەکان

  • گوڵاڵەی مەریوان
  • باغچەی کوردستان
  • چوارباخی پێنجوێن
  • شاخی ھەورامان
  • دەشتی گەرمیان
  • زایەڵەی زرێبار، بەرھەمە بڵاونەکراوەکانی[٣]

پەڕاوێز

  1. ^ دیوانی قانع، کۆکردنەوەی بورھان قانع، نەشری پانیز، 1386ی ھەتاوی.
  2. ^ لە ھەندێک چاپەمەنی سەردەمی ژیانیدا نووسراوە، لە دێی کەڵۆس لە دایک بووە، بەڵام ئەوە بۆ مەبەستێکی تایبەتی بووە.
  3. ^ کوردی, ماڵی کتێبی (۱۳۹۹-۰۱-۲۰T22:26:57+00:00). "مامۆستا قانع و مامۆستا شێرکۆ بێکەس". ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی). Retrieved 2020-12-17. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)

سەرچاوە

دیوانی قانع، کۆکردنەوەی بورھان قانع، نەشری پانیز، 1386ی ھەتاوی.