میرنشینی ئەردەڵان
میرنشینی ئەردەڵان | ||||
| ||||
پایتەخت | سنە | |||
زمان(ەکان) | کوردیی گۆرانی | |||
حکوومەت | میرنشین | |||
والی | بەنی ئەردەڵان | |||
- ١٨٤٦–١٨٤٨ ١٨٦٠–١٨٦٧ | ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان | |||
مێژوو | ||||
- دامەزراندن | ١١٦٩ | |||
- کۆتاییھاتن | ١٨٦٥/١٨٦٨ | |||
ئەمڕۆکە بەشێکە لە | پارێزگای کوردستان |
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەیەک وتار لەسەر |
مێژووی کورد و چاندی کوردی |
---|
![]() |
![]() |
میرنشینی ئەردەڵان میرنشینێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٩٧ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٦٣٦ی زایینی[١]، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە.[٢][٣] قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و مووسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.[٤]
فەرمانڕەوا ناودارەکانی ئەردەڵان
[دەستکاری]
میرنشینیی ئەردەڵان لەلایەن بابە ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٧٠٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێک مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابە ئەردەڵان ڕامیاری بەرامبەر ئەوان بەکارھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە وڵاتێکی نەتەوەیی دابمەزرێنێت، ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و وڵاتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەن درێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەھەمدا، لە عێراقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن؛ بەڵام لە سەدەی پازدەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میر حەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لەژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩ز دا ھێرشێکی بەھێزیان کردە سەر ڕەواندز و لە نێوانیاندا شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا.
میرنشینی ئەردەڵان تاکو ساڵانی ١٨٦٧–١٨٦٨ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا خان بوو کە ھەر لەو دوو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «گۆڕینەوەی ڕۆژژمێری کۆچی بە زایینی». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ توداری، سید عبدالصمد، "نورالانوار فی کرامات ذراری سیدالمختار،" سنندج، ۱۳۶۹.
- ^ بنەمالەی زانیاران، عەبدولکەریم مودەریس، چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN 978-964-6876-59-0
- ^ داگیرکردنی بەغدا لە ڕۆژگاری خان ئەحمەد خاندا بووە.