سۆسیالیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سۆشیالیسمەوە ڕەوانە کراوە)
ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

سۆسیالیزم یان سۆشیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە.[١] لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی ھزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە.[٢] بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارھێنەر درووستکرێن نەک بۆ قازانجکردن.

وشەی سۆشیالیزم[دەستکاری]

سۆشیالیزم خۆی وشەیەکی فەڕەنسییە بە واتای دەستە کۆمەڵ دێت،[٣] سۆشیالیزم قۆناغێکە کە ئابووری وڵات بە پێی یاسا لە دەستی میری دایە، دژی سەرمایەداری کە لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە.

بۆچوون و مێژوو[دەستکاری]

ئۆین کە پیاوێکی وێڵزی بوو کە یەکەم پەیڕەوانی بانگەوازی سۆسیالیست بوو لەساڵی ١٨٤١، کە ئێستاش ئۆین بە پێشەنگی بزووتنەوەی ھەرەوەزی چاوی لێدەکرێت، ئۆین پێی وا بوو کە کرێکاران دەبێت خۆیان خاوەنی کارخانە بن و کاریشی لێبکەن ئەوسا بەشە داھات و سوودەکەی لەنێوان خۆیان، کارل مارکس و فرێدریش ئەنگلز چەندین پەرتووکیان نووسی لەسەر سەرمایەداری و کرێکار و سۆشیالیزم و کۆمۆنیست کە دواییش لە مانیفێستێکیان بڵاوکردە و کە بوو بە بیرۆکەی کۆمۆنیستی بەنێوی مانیفێستی کۆمۆنیست.

لەماوەی سەدەی نۆزدەھەمیش چەندین شێوەی لایەنیی سۆسیالیستی درووست بوون کە بە باڵی چەپ و باڵی ڕاست ناسران، و بیرۆکەی سۆسیالیست دیموکراسی کە تێکەڵەیەکی سەرمایەداری و کۆمۆنیزمییە پەرەی سەند کە تا ھەنووکەش چەندین لایەنی سۆسیالیست دیموکراسی وڵاتەکان بەڕێوە دەبەن لە وێنەی وڵاتی فەڕەنسا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Augustی 2006. Retrieved 1ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢١ی ئابی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.diffen.com/difference/Communism_vs_Socialism
  3. ^ https://www.vocabulary.com/dictionary/socialist

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]