کوردسات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردسات
KurdSatLogoWhite.jpg
خاوەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وڵات کوردستان ھەرێمی کوردستان
زمان کوردی
ناوچەی وەشان ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەورووپا، ئاسیا و باکووری ئەفریقا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی
ماڵپەڕ www.kurdsat.tv
دەستکەوتن
سەتەلایت
ھۆتبێرد ٨ 4174 V ٥٠٠٠ ٢/٣
نایلسات ٥ 12687 H ٢٧٤٩٩ ٣/٤

کوردسات (Kurdsat) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی کوردییە، سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ لە شاری سلێمانی وەشانی بەرنامەکانی دەستپێکردووە.

کوردسات بە چەند زاری زمانی کوردی، بەتایبەتی کوردیی ناوەندی بەرنامەکانی پێشکەش دەکات. لۆگۆی کوردسات گوڵێکی نێرگزە. بەرنامەی بەرنامە یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکانی کوردساتە. بە ھاوکاریی کۆمپانیای خاوێ فیلم چەن درامایەکب بیانییان دۆبلاژ کردووە ، لەوانە: شاژنی جانسی، چەنگیزخان، دۆنگی، یی سان، ناپلیۆن، چەکداری جۆسنۆن، ھەڵاتوەکەی جۆسۆن، چارەنوس، شەھرزاد و ئاوازی ژیان، هۆرجۆن، گەوهەری کۆشک، پاڵەوان، شاژن سیۆندۆک، جامیۆنگ، گوڵی بەدکار، زامی کاریگەر، بەفرە گوڵ، گیسو، چێرنۆبڵ، فێرچێنزۆ، ئەمەوێ بژیم، ماڵە باوان، خۆرەتاو، برنس، خەونی پاشا، شاژنە درۆزەرەکان، بیست بیست، ڕاوچی کۆیلەکان، یس سان.[١]

بەرنامەکانی ئێستا[دەستکاری]

بەشی دۆبلاژ[دەستکاری]

خانمەکتەران و ئەکتەرانی بەشی دۆبلاژی کەناڵی کوردسات:

  • تەھا محەممەد
  • سەوسەن عومەر
  • کاوە قادر
  • شادان عەلی
  • دلشاد حەمە عەلی
  • کوردستان ڕەئوف
  • سامان سەباح
  • کوردۆ خالید
  • ڤیان ئەحمەد
  • ڕێبین سادق
  • ئاکام تاھیر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کوردبین | Kurdbin". kurdbin.net. Retrieved 2022-07-31.
  2. ^ "کوردبین | Kurdbin". kurdbin.net. Retrieved 2022-07-31.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]