بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی ڤالانتاین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤالانتاینەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆژی ڤالانتاین
ڕۆژی ڤالانتاین
کارتێکی ڤالانتاینی ١٩٠٩
ناوی ترڕۆژی قەشە ڤالانتاین یان جەژنی قەشە ڤالانتاین
دەگێڕدرێ لەلایەنخەڵک لە زۆربەی وڵاتان؛
کۆمەڵەی ئانگلی
کڵێسای لوتێریانی
کاتۆلیکی دابونەریتی
جۆرمەسیحی، ڕۆمانسی، کلتووری، باشکردنی بازرگانی
بیرۆکەڕۆژی جەژنی قەشە ڤالانتاین؛ یادکردنەوەی خۆشەویستی
ڕێکەوت
  • ١٤ی شوبات
    (لەلایەن کڵێسای مەسیحیی ڕۆژاوا)
  • ٦ی تەممووز
    (لەلایەن کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات)
  • ٣٠ی تەممووز
    (لەلایەن کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات)
بۆنەناردنی کارت و دیاری، ژوان، خزمەتکردنی کڵێسا، نۆڤێنا
قەشە ڤالانتاین

ڕۆژی ڤالانتاین، یان ڕۆژی قەشە ڤالانتاین یان ڕۆژی جەژنی قەشە ڤالانتاین،[١] بۆنەیەکە ھەموو ساڵێک لە ١٤ی شوبات یادەکرێتەوە.[٢] سەرەتا وەک جەژنێکی مەسیحی بووە کە بۆ ڕێزگرتن لە یەک یا دوو شەھیدی مەسیحی کۆن بە ناوی قەشە ڤالانتاین بووە و، لە دابونەریتی فۆلکلۆری دواتردا، بووەتە یادکردنەوەیەکی کلتووری و ئایینی و بازرگانیی ڕۆمانس و خۆشەویستی لە زۆربەی ناوچەی جیھان.[٣]

لە وڵاتی عەرەبستان فرۆشتنی ھەر شتێکی پەیوەندیدار بە ڤالێنتاین لەم ڕۆژەدا قەدەغەیە و پۆلیسی مەزھەبی ئەم وڵاتە پێش بە فرۆشتنی ھەر دیارییەکی ئەوینداریی وەکوو گوڵی سوور دەگرێت.[ژێدەر پێویستە]

بۆچوونەکان

[دەستکاری]
ڤالانتاین و موریدەکانی

سەبارەت بە ڤالێنتاین و سەرچاوەی ئەو رۆژە چەند بۆچوونێکی جیاواز ھەیە و وای لێھاتووە کە تا ڕادەیەک تێکەڵی ئەفسانە بووە، بەڵام یەکێک لە بۆچوونەکانی ڤالێنتاین ئەوەیە:

لە سەدەکانی سێیەمی زایینی لە رۆمی باستاندا، سەرکردەیەک ھەبوو بەناوی کلۆدیۆسی دووەم. کلۆدیۆس ھەندێک باوەڕی سەیری ھەبوو، بۆ وێنە پێی وابوو ئەو سەربازانەی کە سەڵتن باشتر و بەھێزترن لەو سەربازانەی کە ژن و منداڵیان ھەیە، بۆیە بڕیارێکی دەرکرد کە سەربازەکانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و دەبێ سەڵت و ڕەبەن بن.

کلۆدیۆس زۆر بێ بەزەیی بوو و ھەر بڕیارێک کە دەری کردبا لێی پاشگەز نەدەبوو و دەبوایە جێبەجێ بکرێ، بۆیە ھیچ کەس نەیدەوێرا یارمەتی ئەو سەربازانە بدا کە دەیانویست ژن بخوازن.

بەڵام قەشەیەک بە ناوی ڤالێنتاین (ڤالێنتەنیوس) بە نھێنی سەربازە ڕۆمییەکانی لەگەڵ کچە خۆشەویستەکانیان لێک مارە دەکرد و بە مرادی دەگەیاندن.

کە کلۆدیۆس بەو بابەتەی زانی بڕیاری زیندانی کردنی ڤالێنتاینی دەرکرد. ڤالێنتاین لە ناو زینداندا ئاشقی کچی زیندانبانەکە بوو، بەو جۆرەی کە لە ئەفسانەکاندا ھاتووە ڤالێنتاین نامەی بۆ ئەو کچە دەنارد و لە سەری دەنوسی لە لایەن ڤالێنتاینی تۆ (From Your Valentine). لە ئاکامدا قەشە بە تاوانی لێک مارەکردنی ئەو ئاشقانە بە پێچەوانەی یاساکانی کلۆدیوسی دووەم لە سێدارە درا ھەر بۆیە وەکوو شەھیدی رێگەی عەشقی دەناسن و لەو ڕۆژەوە ڤالێنتاین وەکوو ھێمایەکی عەشق و خۆشەویستی پێناسە دەکرێ و ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٤ی شوبات (٢٥ی ڕێبەندان) عاشقان پیرۆزبایی لەیەک دەکەن.

دیارییەکان

[دەستکاری]

زۆرترین دیاریییەکانی ئەو ڕۆژە بریتینە لە: لقێک گوڵی سوور یا دەستەگوڵێکی بچووک، چوکۆلات، کارتی پیرۆزبایی ڤالێنتاین، بووکە شووشە، شەم، نامەیەکی دڵداری، چەند دێڕ شێعری دڵداری و…

ڕەنگەکانی ئەو ڕۆژە بریتین لە: سوور، سپی و پەمەیی.

پێشانگا

[دەستکاری]

قەدەغەکردن لە وڵاتان

[دەستکاری]

پاکستان نوێترینە لەو وڵاتانەی یادکردنەوەی ڕۆژی ڤالانتاینیان لە شوێنی گشتیدا قەدەغەکردووە، بە بڕیاری دادگای باڵای وڵاتەلە. پێش ئەوەش، دەسەڵاتداران و کەسانی ئایینی ئیندۆنیزیا بیرۆکەی ڕۆژی ڤالانتاینیان قەدەغە و ڕەتکردبۆوە بەوەی کە لەگەڵ کلتووری ئیسلامیدا ناگونجێت. بەهۆی ئەوەوە لە چوار شاری ئێندۆنیزیا خۆپیشاندان کرا.[٤] لە ٢٠٠٩وە، چەندان کرداری پەیوەست بە ڕۆژی ڤالانتاین (وەک پێدانی گوڵ و کارت و دیاری تر بەبۆنەی ڤالانتاین) قەدەغەکراون لە ئێران.[٥] هێزی سەپاندنی یاسا لە ئێران ڕێگری لەو کاڵایانە دەکەن کە پەیوەندی بە ڕۆژی ڤالانتاینەوە هەبێت.[٦] لە ٢٠٢١، دەستەی پارێزەرانی قوم ووتیان کە دەستەکە شەڕ لەگەڵ ئەوانەدا دەکات کە هێمای دژ بە دابونەریتی ئەوێی وەک ڕۆژی ڤالانتاین بەکاردەهێنن و بەردەستی دەخەن.[٧] هەرچەندە ڕۆژی ڤالانتاین لەلایەن هیچ دامەزراوە و یاسایەکی ئێران قبووڵنەکراوە و هیچ پێگەیەکی فەرمی نییە، بەڵام لەلایەن بەشێکی گەورەی دانیشتووانەکەوە قبووڵکراوە.[٨] یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕۆژی ڤالانتاین چووەتە ناو دانیشتووانی گشتیی ئێرانەوە، گۆڕانی پەیوەندی نێوان جێندەرەکانە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Chambers 21st Century Dictionary, Revised ed., Allied Publishers, 2005 ISBN 9780550142108
  2. ^ «Valentine's Day | Definition, History, & Traditions». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «St. Valentine, the Real Story» (بە English). Christian Broadcasting Network. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ «These countries have banned Valentine's Day». CNBC. 4 February 2017. لە 25 February 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «چاپ تزئینات ولنتاین در ایران ممنوع شد» (بە Persian). BBC news. لە 19 February 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ «راه درست برخورد با ولنتاین» (بە Persian). fararunews. 19 February 2017. لە 19 February 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ «دادستانی قم به جشن عشاق ورود کرد». Yong Journalists Club. Yong Journalists Club. 13 February 2021. لە 13 February 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «ولنتاین غیررسمی‌ترین جشنی که با خواب مسئولان رسمی شد» (بە Persian). TABNAK professional news site. لە 19 February 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ «ولنتاین تهاجم یا تهدید فرهنگی». ISNA News Agency. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]