خۆشنووسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خۆشنووسی یان خەتاتی بە مانای جواننووسین یان نووسین لەگەڵ خوڵقاندنی جوانیدایە. ئەو کەسەی لە نووسیندا جوانی دەخوڵقێنێت پێی دەڵێن خۆشنووس یان خەتات.

خۆشنووسی لە تەواو کولتوورەکان، وڵاتەکان و زمانە جۆراوجۆرەکانی ھەیە بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات و بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی پێگە و بایەخێکی زۆرتری ھەیە.

مێژوو[دەستکاری]

خۆشنووسی لە وڵاتەکانی لاتین یا ڕۆژاوا لە سەدەکانی پازدەیەمی زایینی دروست بوو، و لە سەدەی نۆزدەیەم ئەم ھونەرە بە ڕەسمی ناسرا. لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات زیاتر لە ھەزار ساڵە ئەو ھونەرە بوونی ھەیە و لە کتێب و نامەکان کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

خۆشنووسی لە وڵاتانی ئیسلامی[دەستکاری]

لە سەردەمی ھاتنی پێغەمبەری ئیسلام ھەتا خولەفای ڕاشدین ھونەری خۆشنووسی بۆ نووسینی لاپەڕەکانی قورئان بەکاردەھێنرا. کۆنترین قورئانی دەستنووس بە خەتی کووفی بۆ دەورەی حەزرەتی عەلی (ڕەزای خوای لەسەر بێت) دەگەڕێتەوە.

خۆشنووسی لە کوردستان[دەستکاری]

لە کوردستان، قورئانەکەی نگڵ و قورئانەکەی شێخ حەسەن مەولاناوا بە خەتی سولس دەسنووس کراون. ھەروەھا میرزا محەممەدڕەزا کەڵھوڕ یان میرزا ڕەزای کەڵھور یەکێک لە گەورەتەرین و بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە خەتی نەستەعلیقە.

بەرەو پێشچوون[دەستکاری]

لە مێژووی ھاوچەرخ ھونەری خۆشنووسی پێشرەفتی زۆری کردووە و گشت جۆرە خەتێک بە تایبەت خەتی نەستەعلیق بە تەواوی گۆڕوە و پێشکەوتنێکی زۆری بە دەست ھێناوە. بە جۆرێ کە ھونەرمەندان، نیگارکێشی یان نەقاشیان لەگەڵ خۆشنووسی تێکەل کردووە و ھونەرێکی نوێیان خولقاندوە بە ناوی نەقاشیخەت.

ئامێرەکانی خۆشنووسی[دەستکاری]

  • قەڵەم خەت، کە لە جۆرێک قامیش تایبەت بە خۆشنووسی بە ناوی قەڵەم دزفوولی دروست دەبێت.
  • کاغەز یان قاقەز گلاسە، (بە ئینگلیزی: Coated paper) کە برقۆکە و بە جوانی جەوھەر لەخۆدەگرێت و بە ئاسایی قەڵەم لە بانی دەنووسێت.
  • مەرەکەب، کە تایبەت بە خۆشنووسییە و زیاتر ڕەنگی ڕەش و قاوەیییە. بۆ ئامادەکاری مەرەکەب بەنی ھەورێشمی دەخەنە ناو مەرەکەبەکە بە جۆرێکە ئەگەر ھەڵگەڕێتەوە ناڕژێ.
  • چەقۆی تایبەت بە تراشینی قەڵەم
  • ژێردەسی، کە لە مقەبا و چەرم دروس دەبێ

خۆشنووسی بە خۆنووس[دەستکاری]

یەکێک لە نوێتەرین ھونەرەکانە کە بە خۆنووس دەخوڵقێت و پارێزدار زۆری ھەیە. جواننووسی کاری نووسینە کە بە شێوەیەک جوانکاری تێدا کرابێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیا فارسی