نەتەوەی بێدەوڵەت
نەتەوەی بێدەوڵەت ئاماژەیە بۆ گرووپێک یان نەتەوەیەک کە خاوەنی وڵاتی تایبەتی خۆی نییە و لە هیچ وڵاتێکیشدا زۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتە پێک ناهێنێت. دەستەواژەی بێ دەوڵەت پیشاندەری ئەوەیە کە ئەو گرووپە "پێویستە وەها وڵاتێکیان هەبێت". ئەندامانی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان ڕەنگە شارومەندی ئەو وڵاتەی بن کە تیایدا دەژین و هەروەها ڕەنگە لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە مافی شارومەندییان لێ زەوت بکرێ. زۆرینەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان لە وەرزشە نێودەوڵەتییەکان و یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا وەک ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ نوێنەرێکیان نییە. نەتەوە بێ دەوڵەتەکان وەک وڵاتانی جیهانی چوارەم پۆلێنبەندییان بۆ کراوە. هەندێ لە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان لە درێژەی مێژوودا سەردەمێک حکومەتیان هەبووە و هەندێکی دیکەش هەمیشە لە لایەن وڵاتاتان و نەتەوەکانی دیکەوە داگیر کراون و حکومەتی خۆیانیان نەبووە.
ئەم دەستەواژەیە ساڵی 1983 و لەلایەن زانایەکی زانستە سیاسییەکان بە ناوی ژاکووئێز لیروێز داهێنراوە و یەکەم جار لە کتێبی L'Écosse, une nation sans État لەسەر هەلومەرجی سەیر و سەمەرەی سکۆتلەند لە حکومەتی بەریتانیا، ئاماژەی پێدراوە. دواتر لە لایەن زانا سکۆتلەندییەکان وەک داڤید مەککرۆن، میشائیل کیتینگ و تی ئێم دیڤاین، قبووڵ کرا و لە نووسیندا بوو بە باو.
نەتەوە بێ دەوڵەتەکان یان بە چەند وڵاتدا بڵاو بوونەتەوە (بۆ نموونە خەڵکی یاکسانگ لیمبۆ کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی نیپال، سیکیم و دارجیلینگی هیندستان و باکووری ڕۆژئاوای بەنگلادێش کە هەموویان بەشێکن لە نەتەوەی یاکسانگ لیمبۆ؛ و خەڵکی یۆروبا کە دەکەونە وڵاتانی ئەفریقی نێجریا، بێنین و توگۆ) و یان بەشێکن لە ئاپوورەی وڵاتێک یان پارێزگایەک کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێکی گەورەتر (وەکوو ئۆیغوورەکانی چین کە نیشتەجێی ناوچەی خودموختاری شینجیانگی ئۆیغوورن). هەندێ لە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان لە ڕابردوودا وڵاتێکی سەربەخۆیان هەبووە و دواتر لە لایەن حکومەت یان وڵاتێکی دیکەوە داگیر کراون؛ بۆ نموونە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تبت لە ساڵی 1913ەدا بە فەرمی قبووڵ نەکرا و ساڵی 1951 جارێکی دیکە کۆماری چین ئەو ناوچەیەی داگیر کردەوە و داوای ئەوە دەکات کە تبت بەشێکی جودانەکراوە و حاشاهەڵنەگرە لە وڵاتی چین، لەحاڵێکدا کە حکومەتی تبت لە تاراوگە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە تبت وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئێستا بە شێوەی نایاسایی داگیر کراوە. [١] [٢] کۆمەڵێک لە گرووپە ئەتنیکییەکان سەردەمێک بێ دەوڵەت بوونە و دواتر بوونەتە دەوڵەت (بۆ نموونە نەتەوەکانی بالکان وەک کرۆڤاتەکان، سیربەکان، بۆسنیاییەکان، سلۆڤێنیەکان، مۆنتەنەگرۆییەکان و مەقدوونییەکان سەردەمێک هەموویان بەشێک بوون لە وڵاتی فرەنەتەوەی یۆگۆسلاڤیا؛ پاش دابەشبوونی یۆگۆسلاڤیا ژمارەیەکی زۆر دەوڵەت-نەتەوەی نوێ دامەزران).
نەتەوە بێ دەوڵەتەکان ڕەنگە ئاپوورەیەکی ئێجگار زۆر و گەورەیان هەبێ، بۆ نموونە کوردەکان کە ئاپوورەیان بۆ پتر لە 30 ملیۆن کەس مەزندە دەکرێ و وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت پێناسە دەکرێن. [٣] چەندین نەتەوەی بێ دەوڵەت دەتوانن لە یەک ناوچەی جوگرافیایی یان یەک وڵاتدا بژین؛ بۆ نموونە تواریگ، تۆبۆ، ڕفیانز و کابیلە لە باکووری ئەفریقا؛ چاین، کاچاین، کارێن، مۆن، ڕەخینە، ڕۆهینگیا و شان لە میانمار؛ یان گالیکیانز، کانتابریانز، ئەستوریانز، ئارگۆنیز، باسکی، کەتەلانز، ڤالنسیەنز و ئەندەلۆسیەنز لە ئیسپانیا. [٤]
نەتەوە-دەوڵەتەکان و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان
[دەستکاری]پێوەندیی پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکان و دەوڵەتەکان سەرەتای ئەورووپای ڕۆژئاوای مودێڕن سەری هەڵدا (سەدەی هەژدەیەم) و دواتر لە ڕێگای داگیرکارییەوە (ئیستیعمار) هەناردەی وڵاتانی دیکەی جیهان کرا. لە حاڵێکدا دەوڵەت-نەتەوەکانی ئەورووپای ڕۆژئاوا ئەوڕۆ خەریکن کۆمەڵێک لە دەسەڵاتەکانیان ڕادەستی یەکێتی ئەورووپا دەکەن، زۆرێک لە وڵاتە داگیرکراوەکانی پێشوو ئێستا پێداگرانە داکۆکی لە چەمکی نەتەوە-دەوڵەت دەکەن. بەم حاڵەشەوە، هەموو خەڵکی وڵاتانی فرەکەلتوور زانیاری تەواویان لەسەر بوونی نەتەوەی بێ دەوڵەت نییە. هەروەها هەموو دەوڵەتەکان دەوڵەتی نەتەوەیی نین، گرووپی ئەتنیکی جۆراوجۆر بوونیان هەیە کە لە وڵاتانی فرە نەتەوەدا دەژین و حەسێبی نەتەوەی بێ دەوڵەتیشیان بۆ ناکرێ.
تەنیا بەشێکی چکۆلەی گرووپە نەتەوەییەکانی جیهان پێوەندییان بە دەوڵەت-نەتەوەوە هەیە. میناهان ئەو ڕێژەیەی سەتا 3 خەمڵاندووە. پاشماوەیان دابەش کراونەتە سەر یەک یان چەند دەوڵەت. ئەگەرچی لە جیهاندا زیاتر لە 3000 نەتەوە بوونی هەیە، ساڵی 2011 تەنیا 193 وڵات ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون و کەمتر لە 20ی ئەم وڵاتانەش لە بواری ئەتنیکییەوە وەک دەوڵەت-نەتەوەی یەکدەست هەژمار دەکرێن. بۆیە دەوڵەت-نەتەوەکان ئەوەندەش کە بیر دەکەینەوە زۆر و باو نین، و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان زۆرینەی نەتەوەکانی جیهان دەگرنەوە.
ئەنجام و شوێنهاتەکانی کۆلۆنیالیزم و ئەمپریالیزم
[دەستکاری]لە سەردەمی ئەمپراتۆرییەتەکان و داگیرکاریدا، نەتەوە بەهێز و دەسەڵاتدارەکان، دەسەڵات و کۆنترۆڵی خۆیانیان بۆ دەرەوەی جوگرافیای خۆیان گواستەوە و زۆرێک لە وڵاتە کۆلۆنیزەکراو یان داگیرکراوەکان چیدی خۆبەڕێوەبەرییان نەمێنێ و وەک نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاماژەیان پێ بدرێ. زۆر نەتەوە بوونە قوربانی و نیشتمان و جوگرافیایان لەنێوان چەند وڵاتدا دابەش کرا. تەنانەت ئەوڕۆیش سنوورەکانی سەردەمی داگیرکاری سنوورە نەتەوەییەکان پێک دێنن و ئەمەش زۆر جار لە سنوورە کەلتوورییەکان جودایە. ئەنجامی ئەمەش بۆتە ئەوەیکە لە هەندێ شوین خەڵکێک کە یەک زمانیان هەیە دابەش ببن لە چەند وڵاتدا، بۆ نموونە گینەی نوێ دابەش دەبێتە پاپوای ڕۆژهەڵات (کۆلۆنی پێشووی هۆڵەندا) و پاپوا گینەی نوێ (کۆلۆنی پێشووی بەریتانیا). [٥]
ناسیۆنالیزم و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان
[دەستکاری]خەڵکێک کە ڕەچەڵەک و ڕیشە، مێژوو، زمان، کەلتوور، دابونەریت یان ئایینی هاوبەشیان هەیە لە ڕێگای هۆشیاری و بەئاگاهاتنەوەیەکی نەتەوەییەوە دەتوانن ببنە نەتەوەیەک. نەتەوەیەک ئەتوانێ بەبێ دەوڵەت بوونی هەبێ هەر بەو چەشنەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان نموونەی ئەم دیاردەیەن. شارومەندی هەمیشە پیشاندەری نەتەوەی تاکێک نییە. لە وڵاتانی فرەنەتەوەدا، شوناس و نەتەوەی جۆراوجۆر دەتوانن پێکەوە بژین یان ڕکابەریی یەک بکەن؛ بۆ نموونە لە ناسیۆنالیزمی ئینگلیزیی بەریتانیادا، ناسیۆنالیزمی سکۆتلەندی و ناسیۆنالیزمی وێڵزی بوونیان هەیە و ناسیۆنالیزمی بریتانی ڕایگرتوون.
یەکڕیزی لە بەرامبەر جوداییخوازیدا
[دەستکاری]داواکانی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و گرووپە ئەتنیکە خودموختارەکان
[دەستکاری]لە درێژەدا لیستێک لە گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییەکان دەبینن کە بەپێی وتارە سەربەخۆکانی ویکی پێدیا بزووتنەوە و خەباتی سەربەخۆییخوازانەی بەرچاویان تێدا هەبووە.
نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی پێشوو
[دەستکاری]هەندێ لە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان سەربەخۆیی خۆیانیان بەدەستهێناوە. بۆ نموونە یۆنانییەکان پێش شەڕی سەربەخۆیی یۆنان، و خەڵکی ئایڕلەند پێش شەڕی سەربەخۆیی ئیڕلەند و بەنگالییەکان پێش شەڕی ئازادیی بەنگلادیش.
تا پێش ڕاگەیاندرانی سەربەخۆیی ئیسرائیل، جوولەکەکانیش وەک نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاماژەیان بۆ دەکرا، ئەگەرچی کۆمەڵێکیش لەسەر ئەو باوەڕەن کە گرووپە جۆراوجۆرەکانی جوولەکەکان تایبەتمەندیی زۆر جیاوازیان هەیە وەک جیاوازبوونی زمان، کەلتوور، هەرێم و ئەمەش گومان و پرسیار دەخاتە سەر ئەوەیکە جوولەکەکان نەتەوەیەکی یەکدەست و یەکڕیز بن.
لە درێژەی ڕووخان و دابەشبوونی یەکێتی سۆڤیەت و ڕووخان و دابەشبوونی یۆگۆسلاڤیا چەندین گرووپی ئەتنیکی وڵاتی سەربەخۆی خۆیانیان پێکهێنا.
نەتەوە بێدەوڵەتەکان کە ھەرێمی خۆبەڕێوەبەرییان ھەیە
[دەستکاری]کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم بەشە ھەیە. وادیارە ئەم بەشە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەمەی خوارەوە پێڕستی ئەو نەتەوانەیە کە بزووتنەوەی سەربەخۆییی بەرچاویان ھەیە.
ئەو دەوڵەتانەی کە لە ژێر بەشی نیشتماندا ڕیزبەندی کراون، وڵاتانی گرووپە نەتەوەیییەکانن کە ماڵی سەرەکیی خۆیانن و ئێستا میوانداری زۆرینەی (زیاتر لە نیوەی) دانیشتووانەکەیان دەکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Clark, Gregory, In fear of China, 1969, saying: "Tibet, although enjoying independence at certain periods of its history, had never been recognised by any single foreign power as an independent state. The closest it has ever come to such recognition was the British formula of 1943: suzerainty, combined with autonomy and the right to enter into diplomatic relations."
- ^ «The Legal Status of Tibet». Cultural Survival.
- ^ https://www.trtworld.com/magazine/who-are-the-kurds--17915
- ^ Encyclopedia of Stateless Nations: Ethnic and National Groups around the World, 2nd Edition: Ethnic and National Groups around the World, pp. 59–60, 79–80, 366–367
- ^ Richard Devetak, Christopher W. Hughes, Routledge, 2007-12-18, The Globalization of Political Violence: Globalization's Shadow
- ^ ئ ا «Political Geography»، The Western World: Daily Readings on Geography (بە ئینگلیزی)، College of DuPage Digital Press، 2020-08-31، لە 2021-08-10 ھێنراوە
- ^ «Kurd | History, Culture, & Language». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Road fatalities». dx.doi.org. doi:10.1787/862382573233. لە 2021-10-12 ھێنراوە.
- ^ The Kurdish Question and Turkey: An Example of a Trans-state Ethnic Conflict، Rootledge، 1997
- ^ «Benue-Congo languages». Encyclopedia Britannica.
- ^ John A. Shoup III, Ethnic Groups of Africa and the Middle East: An Encyclopedia 2011 p.237
- ^ Gow, G. (1 September 2004). «Translocations of Affirmation: Mediascapes and Cultural Flows among the Stateless Oromo». International Journal of Cultural Studies. 7 (3). SAGE Publications Ltd: 301–319. doi:10.1177/1367877904046304. ISSN 1367-8779. S2CID 145547845.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ James Minahan, Encyclopedia of Stateless Nations: Ethnic and National Groups around the World, 2nd Edition: Ethnic and National Groups around the World 2016 p.178
- ^ Mikael Parkvall, "Världens 100 största språk 2007" (The World's 100 Largest Languages in 2007), in Nationalencyklopedin
- ^ The United Liberation Front of Asom (ULFA), the vanguard of national liberation struggle in Assam, was formed on 7th April 1979 to bear the historic responsibility of spearheading the armed democratic struggle with the ultimate aim of establishing an independent socialist sovereign Assam.
- ^ «About Uyghurs | Uyghur American Association». uyghuramerican.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Nation States and Stateless Nations»، Keys to Understanding the Middle East (بە ئینگلیزی)، The Ohio State University، 2016، لە 2021-08-10 ھێنراوە
- ^ «State of Palestine Population (2021) - Worldometer». www.worldometers.info (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Abbas Shiblak. «Stateless Palestinians» (PDF). FMR. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Syed Farooq Hasnat, Pakistan 2011 p.82
- ^ «The Kabyle People». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Iran». Ethnologue. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ James B. Minahan, Encyclopedia of Stateless Nations: Ethnic and National Groups around the World, 2nd Edition: Ethnic and National Groups around the World 2016 p.13
- ^ Duany 2008, p. 8: Public and academic debates about whether Puerto Rico has its own national identity have always been fraught with strong political repercussions because of the Island's colonial relations, first with Spain and now with the United States. For decades, the main conceptual and political paradox in the construction of cultural identities in Puerto Rico has been the growing popularity of cultural nationalism, together with the weakness of the local movement to establish a separate nation-state. Culturally speaking, Puerto Rico now meets most of the objective and subjective characteristics of conventional views of the nation, among them a shared language, territory, and history. The Island also possesses many of the symbolic attributes of a nation, such as a national system of universities, museums, and other cultural institutions; a national tradition in literature and the visual arts; and even a national representation in international sports and beauty contests. Most important, the vast majority of Puerto Ricans imagine themselves as distinct from Americans as well as from other Latin American and Caribbean peoples (Morris 1997).
- ^ Keating، Michael (2001)، Nations Against the State: The New Politics of Nationalism in Quebec, Catalonia and Scotland (Second ed.)، Palgrave
- ^ ئ ا ب پ ت Fiend، Julius (2012)، Stateless Nations: Western European Regional Nationalisms and the Old Nations، Palgrave
- ^ James Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: Ethnic and National Groups Around the World A-Z 2002 p.402
- ^ ئ ا Keating، Michael (2001)، Nations Against the State: The New Politics of Nationalism in Quebec, Catalonia and Scotland (Second ed.)، Palgrave
- ^ Richmond، Walter (9 April 2013). The Circassian Genocide. Rutgers University Press. ISBN 978-0-8135-6069-4.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ James B. Minahan, Encyclopedia of Stateless Nations 2nd Edition: Ethnic and National Groups around the World 2016 p.422
- ^ James B. Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: D-K 2002 p.677
- ^ James B. Minahan, Encyclopedia of Stateless Nations 2nd Edition: Ethnic and National Groups around the World 2016 p.352
- ^ «Interactivo: Creencias y prácticas religiosas en España». La Vanguardia. ٢ی نیسانی ٢٠١٥. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Jeffrey Cole, Ethnic Groups of Europe: An Encyclopedia 2011 p.235
- ^ James Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: Ethnic and National Groups Around the World A-Z 2002 p.1714
- ^ Aris Ananta, Evi Nurvidya Arifin, International Migration in Southeast Asia, Institute of Southeast Asian Studies, 2004, p.267
- ^ «UNPO: Assyria».
- ^ «UNPO: Assyria». لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Jeffrey Cole, Ethnic Groups of Europe: An Encyclopedia 2011 p.38
- ^ Larry Clark. Turkmen Reference Grammar. Otto Harrassowitz Verlag, 1998; p. 11. ISBN 9783447040198
- ^ James B. Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: Ethnic and National Groups Around the World A-Z 2002 p.870
- ^ «Aragonese in Spain». joshuaproject.net.
- ^ «Eurominority – La solidarité avec le peuple palestinien». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Encyclopedia of the Stateless Nations, James Minahan, pg. 1661
- ^ Mikael Bodlore-Penlaez (2011). Atlas of Stateless Nations in Europe : Minority People in Search of Recognition. Y Lolfa Cyf. pp. 70. ISBN 978-1847713797.
- ^ «La Sardegna nel club delle nazioni: un capitolo nella Bibbia dell'etnie del mondo – Cronaca – L'Unione Sarda.it». ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The Amazing Ryukyu Culture». kcpwindowonjapan.com. ٥ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا James Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: S-Z 2002 p.1915
- ^ Christopher Blomquist, A Primary Source Guide to Chile 2005 p.15
- ^ James Stuart Olson, The Peoples of Africa: An Ethnohistorical Dictionary 1996 p.183
- ^ «Census 2011 – final results».
- ^ «Statistics» (PDF). portal.statistics.sk. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Crimean Tatars' want autonomy after Russia's seizure of peninsula». Reuters. 29 March 2014.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Mariano Aguirre, Vers la fin du conflit au Sahara occidental, Espoirs de paix en Afrique du Nord Latine in: Le Monde diplomatique, Novembre 1997
- ^ Department of Economic and Social Affairs Population Division (2009). «World Population Prospects, Table A.1» (PDF). 2008 revision. United Nations. لە 12 March 2009 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Cham». Minority Rights Group. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
- ^ The American Indian and Alaska Native Population: 2010
- ^ Sámi people (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Sámi in Sweden». sweden.se. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Итоги переписи населения Таджикистана 2000 года: национальный, возрастной, половой, семейный и образовательный составы». www.demoscope.ru. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەتەوەی بێدەوڵەت تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: missing periodical
- کێشەی لایەنگری
- پێڕستە ناتەواوەکان
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە August 2021
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە October 2020
- سەروەری
- جیابوونەوە
- جوگرافیای چاندی
- ئۆتۆنۆمی
- کوردستانی گەورە
- کوردستان
- کەتەلۆنیا
- سەربەخۆیی
- داگیرکاری
- ئەمپریالیزم
- Pages with reference errors that trigger visual diffs