تۆگۆ
| تۆگۆ | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Togo | |
| دامەزران | ٢٧ی نیسانی ١٩٦٠ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Togo |
| زمانی فەرمی | زمانی فەڕەنسی |
| سروودی نیشتمانی | Terre de nos aïeux |
| Culture | culture of Togo |
| کیشوەر | ئەفریقا |
| وڵات | تۆگۆ |
| پایتەخت | لۆمێ |
| ناوچەی کاتی | UTC+00:00، Africa/Lome |
| ناوچەی جوگرافی | ڕۆژاوای ئەفریقا |
| پۆتانی شوێن | ٨°١٥′٠″N ١°١١′٠″E |
| Coordinates of geographic center | ٨°٣٧′١٠″N ٠°٤٩′٢٩″E |
| Coordinates of easternmost point | ٦°١٧′١٦″N ١°٤٨′٣٠″E |
| Coordinates of northernmost point | ١١°٨′٢٢″N ٠°٨′١٠″W |
| Coordinates of southernmost point | ٦°٦′٤٤″N ١°١١′٥٩″E |
| Coordinates of westernmost point | ١١°٨′٢٢″N ٠°٨′١٠″W |
| بەرزترین خاڵ | Mount Agou |
| نزمترین خاڵ | Bight of Benin |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | President of Togo |
| سەرۆکی حکوومەت | Jean-Lucien Savi de Tové |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | President of the Council of Ministers of Togo |
| سەرۆک | Faure Essozimna Gnassingbé |
| دەستەی جێبەجێکردن | Government of Togo |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | National Assembly |
| دەسەڵاتی دادوەری باڵا | High Court of Justice |
| Central bank | Central Bank of West African States |
| دانیشتووان | ٧٬٧٩٧٬٦٩٤ |
| لەخۆگرتنەکان | Savanes Region، Kara Region، Centrale Region، Maritime، Plateaux Region |
| دراو | West African CFA franc |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | بورکینا فاسۆ، گانا، بێنین، Hohoe |
| Driving side | right |
| Electrical plug type | Europlug |
| لە پێش | French Togoland |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | Togolese studies |
| ڕووبەر | ٥٦٬٧٨٥±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://www.republicoftogo.com |
| ھاشتاگ | Togo |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .tg |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای تۆگۆ |
| وەسفی نیشان | Emblem of Togo |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | Geography of Togo |
| ئابووری بابەت | economy of Togo |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Togo |
| Commonwealth Sport country code | TOG |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 615 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +228 |
| Emergency phone number | 118، 117، 171، 172 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | TG |
| Maritime identification digits | 671 |
![]() | |
تۆگۆ،[ئ] بە فەرمی کۆماری تۆگۆ،[ا] وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئەفریقا. لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ گانا، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ بێنین و لە باکوورەوە لەگەڵ بورکینا فاسۆ ھاوسنوورە.[١] یەکێکە لە وڵاتانی کەم پێشکەوتووی جیھان. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری لۆمێیە.
خاکی وڵاتەکە لە کەنداوی گینیاوە (کە لۆمێی پایتەختی لێی ھەڵکەوتووە) بەرەو باکوور تا سەر سنووری نێوان بورکینافاسۆ و تۆگۆ درێژ دەبێتەوە.[١] تۆگۆ وڵاتێکی بچووکی خولگەیییە گەرمە، ڕووبەرەکەی ٥٧٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٢٢٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٨ ملیۆن کەسە. پانیی ئەم وڵاتە لە نێوان گانا و ھاوسێ ڕۆژھەڵاتییەکەی (بێنین) کەمترە لە ١١٥ کیلۆمەتر (٧١ میل).[٢][٣]
لە نێوان سەدەکانی ١١ بۆ ١٦دا، گەل و ھۆزی جیاواز لە سنوورەکانی تۆگۆدا نیشتەجێ بوون. لە نێوان سەدەکانی ١٦ بۆ ١٨دا، ناوچە کەناراوەکانی بە پلەی یەکەم وەک بنکەیەکی بازرگانیی ئەورووپییەکان بۆ کۆیلە بەکاردەھێنران، ئەمەش وای کرد تۆگۆ و ناوچەکانی دەوروبەری ناوبانگ دەربکەن بە 'کەناراوی کۆیلەکان'.
لە ساڵی ١٨٨٤دا و لە سەردەمی ململانێ و کێبڕکێی زلھێزەکان لەسەر کیشوەری ئەفریقا، ئەڵمانیا قەڵەمڕەوییەکی پارێزراوی لە ناوچەکەدا بە ناوی 'تۆگۆلاند' دامەزراند. دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، تۆگۆ خرایە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا، و دواتریش لە ساڵی ١٩٦٠دا سەربەخۆیی خۆی لە فەرەنسا بەدەستھێنا.[٤]
لە ساڵی ١٩٦٧دا، 'گناسینگبێ ئەیادێما' سەرکردایەتیی کودەتایەکی سەربازیی سەرکەوتووی کرد و بووە سەرۆکی دەوڵەتێکی دژە کۆمۆنیستیی یەک حیزبی (تەک-پارت). لە ساڵی ١٩٩٣دا، ئەیادێما ڕووبەڕووی ھەڵبژاردنێکی فرەحیزبی بووەوە کە ساختەکاری و پێشێلکارییەکی زۆری تێکەوت، و دواتریش سێ جار لەسەر یەک پۆستی سەرۆکایەتیی بردەوە. لە کاتی مردنیدا، ئەیادێما بە 'خاوەن درێژترین ماوەی دەسەڵات لە مێژووی ھاوچەرخی ئەفریقا' دادەنرا، چونکە بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ لە سەرۆکایەتیدا مابووەوە.[٥] پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥دا، 'فۆرێ گناسینگبێ'ی کوڕی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکە ھەڵبژێردرا.
تۆگۆ وڵاتێکی خولگەییی و گەرمە،[٦]ئابوورییەکەی بە پلەی یەکەم پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت.[٧]زمانی فەرمیی وڵاتەکە فەرەنسییە،[٧] بەڵام زمانەکانی تریش قسەیان پێدەکرێت، بەتایبەت ئەو زمانانەی کە سەر بە خێزانی 'گبێ' (Gbe)ن. مەسیحییەکان ٤٧٫٨٪ی دانیشتووان پێکدەھێنن، بەمەش دەبنە گەورەترین گرووپی ئایینی لە وڵاتەکەدا.[٨]
ھەروەھا تۆگۆ ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەفریقا، ڕێکخراوی ھاوکاریی ئیسلامی، ناوچەی ئاشتی و ھاوکاریی باشووری زەریای ئەتڵەسی، ڕێکخراوی فرانکۆفۆنی، کۆمەڵەی گەلانی کۆمۆنوێڵس، و کۆمەڵگەی ئابووریی دەوڵەتانی ڕۆژاوای ئەفریقا.
ئایین
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Togolese Republic» (بە ئینگلیزی). ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «"World Population prospects – Population division"». population.un.org. United Nations Department of Economic and Social Affairs, Population Division. لە November 9, 2019 ھێنراوە.
- ↑ «"Overall total population" – World Population Prospects: The 2019 Revision» (xslx). population.un.org (custom data acquired via website). United Nations Department of Economic and Social Affairs, Population Division. لە November 9, 2019 ھێنراوە.
- ↑ «Togo (Partner) - International Cultural Youth Exchange». International cultural youth exchange. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ "Obituary: Gnassingbe Eyadema" Error in webarchive template: Check
|url=value. Empty.. - ↑ «Togolese Republic» (بە ئینگلیزی). ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 «Togo (Partner) - International Cultural Youth Exchange». International cultural youth exchange. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Togo»، The World Factbook (بە ئینگلیزی)، Central Intelligence Agency، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە- پەڕەکان بە ئای پی ئەیی فەڕەنسی
- وڵاتەکانی ئەفریقا
- تۆگۆ
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی فەڕەنسی ئاخێو
- وڵاتانی لە حاڵی گەشەکردن
- دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکانی ڕۆژاوای ئەفریقا
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٦٠
- وڵاتانی فەڕەنسی زمان
- کۆمارەکان
- دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت
- کۆمارەکانی کۆمۆنوێلت
