بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
République du Mali
پایتەخت
و گەورەترین شار
باماکۆ
زمانە فەرمییەکان فەڕەنسی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٠٬٢٥٠٬٨٣٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو West African CFA franc (XOF)
کۆدی تەلەفۆن +٢٢٣
ئاڵای مالی

کۆماری مالی (بە فەڕەنسی: République du Mali)یان مالی وڵاتێکە لە ڕۆژاوای ئەفریقا. مالی ھاوسنوورە لەگەڵ جەزائیر لە باکوورییەوە، نیجەر لە ڕۆژھەڵاتەوە، بورکینۆفاسۆ، کۆتدیڤوار و گینێ لە باشوورییەوە و مۆریتانیا لە ڕۆژاوایەوە. ڕووبەری مالی دەکاتە ١، ٢٤٠، ١٩٢کم دووجا. دانیشتووانی وڵاتەکە دەکاتە٢١٬٩ ملیۆن کەس و پایتەختی وڵاتەکە شاری باماکۆیە. ٦٧٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە تەمەنییان لەژێر ٢٥ ساڵانە.[١]

کچێکی ھۆزی بۆزۆ

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩، دانیستوانی مالی ١٤٬٥ ملیۆن کەسە. زۆربەی ئەم خەڵکە (٦٨٪) دانیشتووی گوندەکانن. ٥–١٠٪ی خەڵکی مالیش ھێشتا نیشتەجێ نەبوون و ھەر لە ناو دەشتەکاندا و بە شێوەی نۆمادیک دەژین. زۆربەی دانیشتووانی مالی لە بەشی باشووری ئەم وڵاتەدا دەژین، بە تایبەت لە شاری باماکۆی پایتەخت.

ئایین

[دەستکاری]

٩٥٪ خەڵکی مالی موسوڵمانی سوننەن، ٢٪ مەسیحی و ٣٪ دیکەیش پەیڕەوی ئایینە کۆنەکانی ئەم وڵاتە وەکوو بتپەرستی و ئانیمیزمن.

ئایینەکان لە مالی[٢]
ئایینەکان ڕێژە
سوننە
 
٩٥٫٠٪
مەسیحی
 
٢٫٠٪
ئەوانی تر
 
٣٫٠٪

ناکۆکییە سیاسییەکان

[دەستکاری]

بەھۆی لاوازبوونی حکوومەتی ناوەندی لە مالی، بەشێکی گەورە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە ژێر دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ بڕیاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند ھەندێک لە وڵاتە ئەورووپاییەکان وەکوو فەڕەنسا، بەلجیکا و بەریتانیا دەستیان کرد بە ھەناردە کردنی سەربازەکانی خۆیان بۆ مالی، تا لە ڕووخانی حکوومەتی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەلقاعیدەوە بەرگری بکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Index Mundi using CIA World Factbook statistics, January 20, 2018, retrieved April 13, 2019
  2. بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.