بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سیبیریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیبیریا

سیبیریا ناوچەیەکی جوگرافی فراوانە، ھەموو باکووری ئاسیا پێکدەھێنێت، لە چیاکانی ئۆڕاڵ لە ڕۆژاوا تا ئۆقیانووسی ئارام لە ڕۆژھەڵات.[١] لە نیوەی کۆتایی سەدەی شازدەھەمەوە بەشێکە لە ڕووسیا، دوای ئەوەی ڕووسەکان زەوییەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی چیای ئۆرال داگیرکرد. سیبیریا فراوانە و دانیشتووانێکی کەمی تێدایە، ڕووبەرەکەی زیاتر لە ١٣٫١ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٥١٠٠ ھەزار میل چوارگۆشە)، بەڵام تەنیا یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی ڕووسیای تێدایە. نۆڤۆسیبیرسک و ئۆمسک گەورەترین شارەکانی ناوچەکەن.

بەھۆی ئەوەی سیبیریا ناوچەیەکی جوگرافی و مێژوویییە و قەوارەیەکی ڕامیاری نییە، تاکە پێناسەیەکی ورد بۆ سنوورە خاکییەکانی نییە. بە شێوەیەکی نەریتی، سیبیریا بەرەو ڕۆژھەڵات لە چیای ئۆراڵەوە تا زەریای ھێمن درێژ دەبێتەوە، و زۆربەی حەوزی ئاوەڕۆی زەریای جەمسەری باکوور دەگرێتەوە. ڕووباری یەنیسی سیبیریا بەسەر دوو بەشدا دابەش دەکات، ڕۆژاوایی و ڕۆژھەڵات. سیبیریا لە زەریای جەمسەری باکوورەوە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە تا گردەکانی باکووری ناوەڕاستی کازاخستان و تا بەشەکانی باکووری مۆنگۆلیا و چین.[٢][٣][١] بەشی ناوەڕاستی سیبیریا (ناوچە ئابوورییەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتی سیبیریا) بە بەشێکی ناوەکی ناوچەکە لە یەکێتیی سۆڤیەت دادەنرا. لە دەرەوەی ناوەکی سیبیریا، بەشی ڕۆژاوای سیبیریا ھەندێک خاکی ناوچەی ئۆرال لەخۆدەگرێت و بەشی ڕۆژھەڵاتی دوور لە مێژوودا بە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا ناوزەد کراوە.[١]

سیبیریا بە پلەی یەکەم بە زستانە درێژ و سەختەکانی لە سەرانسەری جیھاندا ناسراوە، کە تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی یەکدا -٢٥ پلەی سەدییە.[٤] لە ڕووی جوگرافییەوە لە ئاسیا ھەڵکەوتووە؛ بەڵام بەھۆی ئەوەی کە داگیر کراوە و لە ڕووسیا جێگیر کراوە، لە ڕووی دابوونەریت و ڕامیارییەوە بەشێکە لە ئەورووپا.[٥] کاریگەرییە کولتوورییەکانی ئەورووپا، بە تایبەتی ڕووسی، لە سەرانسەری ناوچەکەدا زاڵن، بەھۆی ئەوەی لە سەدەی ١٦ەوە کۆچی ڕووسی لە ئەورووپاوە ھەبووە، کە کۆمەڵەی ژێر نەتەوەیی ڕووسی سیبیریای پێکھێناوە.[٥] زیاتر لە ٨٥٪ی دانیشتووانی ناوچەکە بە ڕەچەڵەک ئەورووپین.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «Siberia». Encyclopædia Britannica Online. لە 2021-09-22 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. Сибирь — Большая советская энциклопедия (The Great Soviet Encyclopedia, in Russian)
  3. Сибирь- Словарь современных географических названий ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (in Russian)
  4. «Arctic Oscillation and Polar Vortex Analysis and Forecasts». Atmospheric and Environmental Research, Verisk Analytics. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. 1 2 Haywood، A. J. (٢٠١٠). Siberia: A Cultural History (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٧٥٤١٨-٢.
  6. «ВПН-2010». Perepis-2010.ru (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. «ВПН-2010». Gks.ru (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.