شارستانیەتیی مایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

شارستانیەتی مایا (بە ئینگلیزی: Maya Civilization) ناوی شارستانیەتیێکە و لەھەمان کاتدا ناوی نەتەوەشە، کە لە باکووری وڵاتی گواتیمالا و بەشێک لە مەکسیک و دارستانە ئیستواییەکانی ھیندۆراس و سلڤادۆر ژیاون، کە ئەو ناوچانە نیشتمانی نەتەوەی مایایە کە لە ڕەگەزی ھیندی سووری ئەمریکان، کە لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٠پ. ز) تا (١٥٢٠ز) خاوەنی شارستانیەتیێکی زۆرمەزن بوون. وە دۆزێنەوەی ھەردووکیشوەری ئەمریکا لەلایەن ئیسپانییەکان و ئەوروپییەکان بووە ھۆکاریەک بۆ لە ناوچوونی ئەم شارستانیەتە.

مێژووی مایا[دەستکاری]

سیمای شارستانیەتی مایا زۆر لەسەرخۆ لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠٠٠پ. ز) تا (٣٠٠ز) گەشەی کردووە. ئەم ماوەش بە ماوەی پێش لاسایی کردنەوە لە ژیانی نەتەوەی مایا ناسراوە. کە لەو سەردەمدا ئەوانەی بە زمانی مایا قسەیان کردووە لە سێ ناوچە ژیاون کە ئەم ناوچانەش (ئەمریکای ناوەند) و (خۆرھەڵات و باشووری مەکسیک)یە. مایا کۆنەکان لە سەرەتادا کاری کشتوکاڵیان کردووە. کە لە چەند دێیەکی پەرش و بڵاو و خانووی بچووک ئەژیان. تا ئەوەی ئەو شارستانیەتە لە ساڵی (٧٠٠پ. ز) بە لوتکەی پێشکەوتن گەیشت، وە ھەرووەھا ئیمپراتۆریە کۆنەکەیان بەھۆی شەڕ و شۆڕ و نەخۆشی و پەتاو خراپی کەش وھەواوە لەناوچوو بە تایبەت لە شارەکانی باشوور، بەڵام لە دەستپێکی شەشەمی پێش زانین ئیمپراتۆریاکەیان سەری ھەڵدایەوە کە لەوەی پێش خۆی بەھێزتربووە. وە دێیەکانیان گەشەیان کردوو، وە بوونە گەشەسەندنی شاری تازە لە ناوچەکانی یوکاتان و ئەتزا کە مەزنترینیان شاری (ئەندثرت) بوو. لە ساڵی(٣٠٠ز) شارستانیەتی کلاسیکی مایا گەشەی کرد، بەڵام

یەکێک لە ئامڕازە گرنگ و مێژووییەکانی شارستانیەتی مایا

لە ماوەی نێوان ساڵانی (٣٠٠) تا (٩٠٠ز) تووشی ئالۆزی ھات. وە چەند شارێکی سەرخۆیی سیاسی دەرکەوتن وەکو شارەکانی (تیکاڵ، بانیک، پیدراس، نجواس، کوبان). لە ھەردوو سەدەی(٨-٩)ی زاینی دا بەرەبەرە شارستانیەتی مایای کلاسیک بەرەو شۆڕبوونەوە و نەمان ئەچوو ئەمەش بەھۆی کۆچ کردنی خەڵکەکەی لەو شارانەی کەوتوونەتە دەشتەناوخۆیییەکان، ئەمەش بەھۆی شەڕوشۆڕی ناوخۆیی و کەمی ئەو بەرھەمانەی لەزەویە کشتوکاڵییەکان دەستیان ئەکەوت وەبەشی نەئەکردن، ھەندێک بەڵگەھەن کە برسێتی و شۆڕش و یاخی بوون لە چینی فەرمانڕەوا و دەوڵەمەندەکان لە چەند شوێنێکی وڵاتەکە سەری ھەڵدا. ئیسپانییەکان لە ساڵی (١٥٢٠ز) پەلاماری ئیمپراتۆریای مایایەکانیان داو توانیان دەست بگرن بەسەر زەوییەکانیاندا، ھەرچەندە بۆ ڕێگری کردن لە داگیرکردنی وڵاتەکەیان لەلایەن ئیسپانییەکان، گەلی مایا بەرگریێکی بێ وێنەیان کرد، بەڵام تا ساڵی (١٦٩٧ز) توانیان خۆیان ڕابگرن کە ئەوەش شانشینی ئەتزا بوو. دواتر لەبەرامبەر ھێزەکانی ئیسپانی دا تێکشان وە بە تەواوەیەتی دەستیان بەسەر وڵاتەکەدا گرت.

شارستانیەتی مایا تا ھاتنی ئیسپانییەکان لە سەدەی چوارەمەوە بە درووست کردنی ئەھرامەکان و پەرستگا و خانووی قەشەکان لەسەر لوتکەی چیاکان ناوبانگیان دەرکرد بوو. وە مایایەکان نووسینەکانیان وێنە کردووە. وە کاری (فریسک) یان ئەنجام داوە لە خۆرئاوای وڵاتی (پەنەما) چەند ئاسەوارێکی ئاڵتون و فەخاریان دۆزیوەتەوە لە گۆڕەکانیان. شارستانیەتی مایا ھەر وەکو میسریە کۆنەکان (نووسینی ھێرۆگڵۆفی)یان بەکارھێناوە، لە ساڵی (٦١٣ز) ڕۆژمێر (ساڵنامە) یان ناسیووە. ساڵی ڕۆژمێری مایا لە (١٨) مانگ پێکھاتووە، کە ھەر مانگێکیش (٢٠) ڕۆژ بووە، کە ھەر ساڵێکیش پێنج رۆژیان بۆ زیاد کردووە کە تێدا چەند ڕێوڕەسمێکی ئایینیان ئەنجام داوە. حساباتیان زانیووە و پێشکەوتوو بوون تێدا، ئیمپراتۆریای کۆنی مایا بە باڵەخاڵە گشتییەکان و خانووی گەورە پیاوان و قەشەکان ناسراوە، وەکو شونێەواری (کۆلان) لە وڵاتی (ھیندۆراس) بەناوبانگ بوون، کە ھەندێ لەو شارانە شورایەکیان بە دەروبەردا دروست کراوە کە جادە و ڕێگاکانی ناو شارەکان بەشێوەی ھونەری ڕازاندابووە و دروست کرابوون وە جادە وڕێگاکانی نێوان شارەکانیش بە ھەمان شێوە بووە گەلی مایا گالیسکەی چەرخداریان نەزانیووە، وە کە کەل و پەلەکانیان لەسەر پشتی ئەسپ و وڵاخەکانیان بار نەکردووە وە خۆیان بە کۆڵ باریان ھەڵگرتووە یاخود بەھۆی بەلەمەوە لەڕێگەی ئاوییەوە کەل وپەلیان گواستوەتەوە.

سیستەمی ژماردن و نووسینی مایا[دەستکاری]

نووسینێکی بەجێماوەی مایا کە ئاماژە بۆ پاشایەکیان دەکات

مایا کۆنەکان ھەروەکو میسریەکان سیستەمێکی نووسینی ئاڵۆزیان بەکارھێناوە کە بە وشە (ھیرۆگلفنی) چووە کە تێبینییەکانیان و حساباتە فەلەکی و ڕۆژمێر و مێژوو وە ڕەچەڵەکی نەتەوەی خۆیان پێ نووسیووە، وە ھەرووەھا تێکەڵاوێک بووە لە ھێما و وێنە و نیشانەی تەواوی نواندووە وە خوێندراوەتەوە. ئەو نووسینانەش لەسەر گۆزە و قاپە گلێنەکانیان ئەنەخشاند وە یاخود لەسەر ئەو کتێب و نووسراوانەی کە لە سەر توێکڵی دار دروستیان ئەکرد.

سیستەمی کشتوکاڵ و ڕاو و شکاری مایا[دەستکاری]

نەتەوەی مایا وەکو ھەموو نەتەوە کۆنەکان، نەتەوەیەکی کۆنی کشتوکاڵی بوون، کە تۆویان لە چاڵێکدا ئەچاند کە بە دارێکی نۆک تیژ ھەڵیان ئەکەند، کە دواتر گەشەیان بە سیستەمی کشتوکاڵی داوە، وەھەرووەھا پەینیان بۆ بەرھەمە کشتوکاڵەکان بەکارھێناوە، کە زۆربەی بەرھەمە کشتوکاڵی یەکان بریتی بووە لە ئەمانە(فاسۆڵیا، ئەفاکادۆ، بیبەر،ئەنەناس، کاکاو، گەنم، جۆ، پەتاتە، تەماتە)وە خەڵکی مایا لە دەوروبەری ماڵەکانیاندا چی لە شارەکان یان دێیەکان بە بەروبومی کشتوکاڵی وەکو (پەتاتە و تەماتە)ئەچاند، وە لە بواری ئاژەڵداریدا ئاژەڵی لاما و سەگیان بەخێو ئەکرد، وە قاوەیان لەگەڵ بیبەری تیژ و ئاو خواردۆتەوە.

سیستەمی سیاسی و دادوەری کۆمەڵایەتی مایا[دەستکاری]

نەتەوەی مایا بە پادشاکانی خۆیان ئەگووت (کۆلاھو) کە بە واتای فەرمانڕەوایی گەورە و پیرۆز دێت، وە پادشاکانیان دەسەڵاتی سیاسی و ئاینییان ھەبووە. لە سەرەتادا پادشاکانیان لە ڕێگەی ئەنجومەنێکی فەرمانڕەواوە دیاری ئەکران، بەڵام بەرەبەرە ئەم ڕێوڕەسمە بەرەو لەناوچوون ئەچوو، وە وەسەڵاتی ئیمپراتۆریای مایا کەوتە پیاوانی ئاینی وەکو قەشەکان کە دواتر ھەر ئەوانیش ئەبوون بە پادشا کەمینەی دەوڵەمەند و خۆش گوزەران لەو پەری خۆشی و کامەرانی دا ژیان ئەگوزەراند، وە زۆرینەی ھەژاریش لەو پەری ناخۆشی و نالەباریدا ژیانیان ئەگوزەراند، وە جیاوازی نێوان ئەم دوو چینە گەیشتە بووە زۆر ئاستێکی ترسناک و مەترسیدارەوە تا ئەو ڕادەی کە کاتێک دەوڵەمەندێک کۆچی دوایی ئەکرد زۆربەی کات وێرای خشڵ و زێڕ و کەل و پەلە تایبەتییەکانی، ھەژارێکشیان لەگەڵ ئەناشت، بۆ ئەوەی لە ژیانی ھەتاھەتایی دا خزمەتی بکات کۆمەڵگای شارستانیەتی مایا بەسەر سێ چینەدا دابەش ئەبێت، کە لە جوتیارە دێ نشینەکان پێکھاتووە، کە باج و خەراجیان ئەدا بە چینی فەرمانڕەوا، وە بە سوغرە کاریان بۆ چینی فەرمانڕەواو دەوڵەمەند ئەکرد، وە لەوکاتدا بازرگانی کۆیلە باوی ھەبووە.

خواوەندەکان و بیروباوەڕی ئایینی مایا[دەستکاری]

خواوەند ئیتزامنا کە لای مایاکان خواوەندی ئاسمان و خاوەنی شەو و ڕۆژ و باران و نووسینی پزیشکی بووە.

گەلی مایا وەکو ھەموو نەتەوەیەکی کۆنی کشتوکاڵی، لە سەرەتادا خواوەندی کشتوکاڵیان ئەپەرست، وەکو خواوەندی (باران وگوڵەدان) وە بۆ خۆ نزیک کردنەوەش لیێان قوربانیان پێشکەش کردوون، وە ھەروەھا چاودێری جووڵەی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیان ئەکرد، لەسەر بنەمای ئەم چاودێریە زۆربەی کارەکانیان بەڕێ ئەکرد، نەتەوەی مایا وەکو زۆربەی نەتەوە کۆنەکان، خواوەندی جۆراوجۆریان ھەبووە، کە گەورەترینیان و گرنگترینیان خواوەند (ھۆناب کۆ) بووە، کە بەپێی بیروباوەڕی ئایینی مایا خواوەند (ھۆناب کۆ) خواوەندی گەورە و درووست کەری جیھان بووە کە گرنگترین خواوەند بووە لەلایەی نەتەوەی مایا وە خواوەندەکانی تر ئەمانە بوون، خواوەندەی (ئیتزامنا) خواوەندی ئاسمان و خاوەنی شەو و ڕۆژ و باران و نووسینی پزیشکی بووە وە تەنیا لەلایەن قەشەکانەوە ئەپەرسترا و دەرکەوتنی تەنیا بۆ پێشتیوانی خانەوادەی پادشا بووە، وە خواوەند (یوم کاکاس) کە خواوەندی گوڵەدان بووە، وە خواوەند (چاکس) خواوەندی باران بارین بووە، وە خواوەند (ئەکس چل) خواوەندی چاک بوونەوەی نەخۆشی و لە دایکبوونی منداڵ و شیردانی منداڵ بووە، وە خواوەند (ئەکساب) خواوەندی خۆکوشتن بووە، وە ئەو سەرجەم خواوەندانە وە ژنەکانیانشیان خواوەندی کۆلکە زێزینەیان پەرستووە، وە نەتەوەی مایا ڕێوڕەسمی ئایینی جۆروجۆریان ھەبووە وئاھەنگ ڤیستڤاڵیان بۆ ئەو سەرجەم خواوەندانە ساز و ئەنجام داوە. وە لە سەرەتای ساڵی نەتەوەی مایادا بە تایبەتی لە کاتی تەنگەتاوی و برسێتی و وشکە ساڵی و بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشی دا، لە گۆڕەپانێکی گشتی دا بۆ ڕێزگرتن وقوربانی کردن بۆ خواوەندەکانیان ئاھەنگیان ئەکرد و کۆ ئەبوونەوە.

سیستەمی ڕۆژمێری مایا[دەستکاری]

ڕۆژژمێری درێژخایەنی شارستانیەتی مایا

گەلی مایایش وەکو سەرجەم گەڵانی تری جیھان ڕۆژمێری تایبەت بە خۆیان ھەبووە. کە لە سەرەتادا ڕۆژمێری (تزۆلکیان) یان داھێناوە کە ماوەکەی نزیکی (٢٦٠) ڕۆژ ئەبوو مەتا ماوەکەی کەم پەێڕەو کراوە، وە ڕۆژمێرێکی تریان داھێناوە بە ناوی ڕۆژمێری (ھاپا) کە ماوەکەی بە قەدەر ساڵی تیشکی بووە کە (٣٦٥) ڕۆژ بووە وە ئەمیش بۆ ماوەیەکی کەم پەێڕەکراوە. وە دواتر مایایەکان ھاتن ھەردوو ڕۆژمێری (تزۆلکیان) و (ھاپا) یان لە یەکدا و ڕۆژمێرێکی بازنەییان لێ دروست ئەکرد بەناوی (٥٢ھاپا) کە کە نزیکی (٥٢) ھەفتە بووە. ھەر لە ناو ئەو ڕۆژمێرەدا خولی (تۆکینا) یان ھەبووە کە ماوەکەی نزیکی (١٣) ڕۆژ بووە. مایایەکان خۆلێکی تریان ھەبووە بە ناوی خۆڵی ھەسارەی زوھرا، وە سەرەتای ڕۆژمێری (٥٢ھاپا) گەلی مایا، ساڵی (٣١١٤پ. ز) دەست پێ ئەکات کە گوایە ئەم بەروارە ھاوکاتە لەگەڵ ڕوودانی لافاوەکەی پەیامبەر (نوح) وە تا ساڵی (٢٠١٢ز) بەردەوام ئەبێت واتە لەم بەروارەدا بە پێی پێشبینەکانی ڕۆژمێری (٥٢ھاپا) نەتەوەی مایا کۆتایی بە ژیان دێت لەسەر ئەم ھەسارەیە لە سەدان ھەزار ساڵە مرۆڤ و ئاژەڵ ژیانی تیادا ئەگوزەرێنن، بەم پێیەش ماوەی ڕۆژمێری (٥٢ھاپا) ی نەتەوەی مایا نزیکی (٥١٢٦) ساڵ ئەخایەنێت، کە ئەمەش ھێچ بنەماکەی ڕاست و زانستی تێدا نییە، وە ساڵی (٢٠١٢ز) وەکو ھەموو ساڵەکانی تر، ساڵێکی ئاسایی ئەبێت وە ساڵی(٢٠١٢ز) کۆتایی بە ڕۆژمێری (٥٢ھاپا) ی گەلی مایا دێت نەک کۆتایی بە ژیان لە سەر ھەسارەی زەویی، کە مرۆڤ بە سەدان شارستانیەتی تیدا بنیاد ناوە وەکو شارستانیەتەکانی (چین، کوردستان (ئێرانی کۆنمیسری کۆن، ڕۆمان، یۆنان، ھیند...،ھتد) وە ئەم نەتەوەیە تا ئێستاش لە کێشوەری ئەمریکا بوونی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]